بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستووری ئاسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەستووری ئاسمان یان دەستووری گەردوون یاخوود دەستووری خودا (天命) باوەڕێکی سیاسی و ئایینی بوو لە چین بەکاردەھات بۆ ھاوڕێکی و ڕێکردنەوەی فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆرەکانی چین. بەگوێرەی بیروباوەرەکە، (天، تیان) ئاسمان بریتییە لە بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی سروشت و ویست و ڕووداوەکانی گەردوون. ئاسمان سەروەریی مافی فەرمانرەواییەتی یان مافی دەسەڵات دەدات بە فەرمانرەواییەکی دادپەروەر، کوڕی ئاسمان، ئەگەر ھاتوو فەرمانرەواکە لەکار لابرا، ئەم لاچوونە وا لێکدەدرایەوە کەوا ئەم فەرمانڕەواییە شایەنی دەسەلات و پێگەکەی نەبووە، و دەستووری ئاسمانی لەدەست داوە، وە ھەروەھا بیروباوەریان وا بووە کەوا مەترسی و ڕووداوە نەخوازراوەکانی سروشت وەک برسییەتی و ھەڵسانی لافاو بە مانا و نیشانەی توڕەیی و ئاسمان لێکدراوەتەوە بەسەر فەرمانرەواکە. بەمەشەوە زۆرجار بووەتە ھۆی ھەڵگەرانەوە و کودەتا بەسەر فەرمانرەواییەک دوای ئەوەی چەندین جار کارەسات و ڕووداوە نەخوازراوەکانی سروشت دووبارە بوونەتەوە چوونکە دانیشتووانی ناوچەکە وا تێگەیشتوون ئاسمان ناڕازییە و توڕەیە بەرامبەری.[١]

بنچینەی دەستووری ئاسمان بۆ یەکەمجار لە ئیمپراتۆریەتی ژۆو بەکارھاتووە بۆ پشتگیریکردنی فەرمانرەواکانی ژۆو (١٠٤٦ تا ٢٥٦ی پێش زایین- سەردەمی ژۆو) و بۆ ماف و دەسەڵات دان بە فەرمانرەوایەتییەکەیان و لابردنی ئیمپراتۆرییەتەکەی پێشوو (ئیمپراتۆریەتی شانگ - ١٦٠٠ تا ١٠٤٦ی پێش زایین) و دواتر لەدوای ژۆو ھەموو ئیمپراتۆریەتەکانی پێشوو ئەم بیروباوەرەیان بەکارھێناوە بۆ پشتگیری کردنی فەرمانرەوایی ئیمپراتۆریەتەکەیان و ئیمپراتۆرەکانیان. لەناویان ئەو فەرمانرەوایانەی لە ھانەکان نین وەکوو ئیمپراتۆریەتی چینگ. وە ئەم بنچینەیە لەلایەن وڵاتە ھاوسێکانیشەوە بەکارھاتووە  وەک کۆریا و ڤێیتنام (لەم سەردەمەدا).[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Szczepanski، Kallie. «What Is the Mandate of Heaven in China?». About Education. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. Jenkins، Brian. «Why the North Vietnamese will keep fighting» (PDF). RAND. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.