دەسبڕی لێزان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەسبڕی لێزان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
دەسبڕی لێزان
دەرھێنەرجێفری وۆکەر
کۆری چێن
گرەیسی ئۆتۆ
ئەکتەران
وڵاتی بەرھەمھێنەرئوسترالیا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٨
پەخش
تۆڕدیزنی+
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ – ٢٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

دەسبڕی لێزان (بە ئینگلیزی: The Artful Dodger) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئوسترالیاییە کە لەلایەن کۆمپانیاکانی سۆنی پیکچەرز تەلەڤیژن و پلەی مەیکەر میدیاوە بەرھەم ھێنراوە. دەسبڕی لێزان ھەندێک لە کاراکتەرەکانی ڕۆمانی ئۆلیڤەر تویستی چارڵز دیکنزی تێدایە. تۆماس سانگستەر ڕۆڵی فێڵبازە ئازاکە و دەیڤد تیولیسیش ڕۆڵی فەیگن دەگێڕێت.

وێنەگرتنی فیلمەکە لە شاری سیدنی ئەنجام دراوە.

چیرۆک[دەستکاری]

لە ساڵانی ١٨٥٠ی ئوسترالیا جەک دۆکنز، پزیشکی نەشتەرگەریی پێشووی ھێزی دەریایی شاھانە، خۆی وەک پزیشکێکی گەنجی بەڕێز لە قەڵەم دەدات؛ بەڵام ناسیاوێکی کۆن بە ناوی فەیگن دێتە سەر ڕێگای و جەک کە پێشتر لە لەندەن گیرفانبڕ بووە، ناچار دەکات بگەڕێتەوە بۆ ژیانە پێشووەکەی خۆی. جەک پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ کچی فەرمانداری شار دروست دەکات کە ئاواتەخوازە وەک ژنێک، ببێت بە پزیشکێکی نەشتەرگەری. ململانێی ڕابردوو و ئێستای جەک و ئەو ھێزە دەرەکییانەی کە دژی دەوەستنەوە، ئامانجەکانی دەخەنە مەترسییەوە.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]