بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەریاچەی چیتگەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەریاچەی چیتگەر
دەریاچەی چیتگەر لە ساڵی ٢٠١٩
جێگەی دەریاچەی چیتگەر لە ئێراندا
جێگەی دەریاچەی چیتگەر لە ئێراندا
دەریاچەی چیتگەر
زەویڕۆژاوای تاران، ئێران
پۆتان35°44′43″N 51°12′53″E / 35.7452°N 51.2148°E / 35.7452; 51.2148
جۆر
  • دەستکرد
  • گەشتیاری
Catchment area٢٥٠ ھەکتار

دەریاچەی چیتگەر (بە فارسی: دریاچه‌ چیتگر) دەریاچەیەکی دەریاچەیەکی دەستکرد و گەشتیاریییە کە دەکەوێتە باکووری پارکی چیتگەر لە باکووری ڕۆژاوای تاران، ئێران.[١]


دەریاچەی چیتگەر سوود لە بارانبارینی وەرزی و ئاوی کاتی کانیاوی کان و ئاوی ڕژاوی تاران وەردەگرێت و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە مامناوەندکردنی کەشوھەوای پایتەخت. ئەم دەریاچەیە بە ڕووبەری نزیکەی ٣٥٥ ھەکتار، توانای ڕاگرتنی ٣٥ ملیۆن مەتری سێجا ئاوی ھەیە. ھەروەھا ئەم دەریاچەیە وەک سەرچاوەیەکی گەورەی ئاو دەتوانێت ئاوەکانی ژێر زەویی تاران ئاودێری بکات. شارێکی وەک تاران کە سەرچاوە ئاوییەکان بەھێواشی دەڕژێنە ناو ئاوە ژێر زەوییەکانی، دەتوانێت بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گەورەیە ڕێگری لە ئەگەری ژێرئاوکەوتنی خاک بکات.[٢] شاری تاران بەھۆی پێکھاتەی ئاڵۆز و نایەکسان و زیادبوونی چڕیی دانیشتووان، ڕووبەڕووی زیادبوونی پیسبوونە جۆراوجۆرەکان بووەتەوە کە لە ستانداردە نێونەتەوەیییەکان تێپەڕیوە.[١]

مێژوو

[دەستکاری]
بیناکانی دەوروبەری دەریاچەی چیتگەر لە قۆناغی دروستکردن.

لە ساڵی ١٩٦٨ لە چوارچێوەی یەکەم پڕۆژەی گشتیی شاری تاراندا، بڕیار وابوو کە دەریاچەیەک لە ڕۆژاوای تاران دروست بکرێت. بەڵام بەھۆی کێشە تەکنیکییەکان و کەمبوونی بوودجە، دروستکردنی دەریاچەکە بۆ ساڵانێکی زۆر مایەوە. سەرئەنجام لە ئەیلوولی ٢٠١٠دا، دەست بە دروستکردنی ناوچەی دەریاچەکە کرا.[٣]

پێشانگا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Team (٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤). «Explore Chitgar Lake Tehran: A Guide to the Best Attractions». Iran Brands Review (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.Team (2024-05-24). "Explore Chitgar Lake Tehran: A Guide to the Best Attractions". Iran Brands Review. Retrieved 2024-07-03.
  2. ^ Chitgar lake (in Persian). hamshahrionline.ir
  3. ^ «Chitgar Lake (Tehran): The largest artificial lake in Iran - HotelOneClick». WorldOneTravel (بە ئینگلیزی). لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.