دەروازە:ھۆڵیوود/وتار/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو (بە ئینگلیزی: Avatar: The Way of Water) فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەمریکییە، لە دەرھێنانی جەیمز کامێرۆن لەساڵی ٢٠٢٢ نمایشکراوە. ئەم فیلمە درێژەی فیلمی ئەڤەتار ١ و بە بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی ئەڤەتار دادەنرێت. کامیرۆن و جۆن لانداو بەرھەمھێنەری فیلمەکەن و سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن کامیرۆن و ڕیک یافا و ئاماندا سیلڤەر لەسەر بنەمای چیرۆکێک کە لەگەڵ جۆش فریدمان و شەین سالیرنۆ نووسراوە. کاستی فیلمەکە بریتین لە سام وۆرسینگتن، زۆی سالدانیا، ستیڤن لۆنگ، جوڵز دەیڤید مۆر، سی سی ئێچ  پاوندەر، جیۆڤانی ڕیبیسی، دیلیپ ڕاو و مات جیراڵد ڕۆڵی خۆیان لە فیلمی یەکەمەوە دووبارە دەکەنەوە، سیگۆرنی ویڤەر لە ڕۆڵێکی جیاوازدا دەگەڕێتەوە.

کامیرۆن لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕایگەیاندبوو کە ئارەزووی دروستکردنی بەدواداچوونی فیلمی ئاڤاتاری ھەیە ئەگەر سەرکەوتوو بێت. دوای سەرکەوتنی گەورەی فیلمی یەکەم، لە ساڵی ٢٠١٠ دوو بەشی دیکەی لە فیلمەکە ڕاگەیاند، ئەو پلانی هەبوو کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕێگای ئاوی بڵاوبکاتەوە. بەڵام ڕاگەیاندنی سێ بەشی نوێ، پێویستی بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێ تۆمارکردنی دیمەنی ژێر ئاو هەبوو کە پێشتر نەکرابوو، دەرەنجام ئەمەش بووە ھۆی دواکەوتنێکی زۆر لە پەرەپێدانی فیلمەکە، لە پێناو ئەوەی کە کاتێکی زیاتر بدرێت بە ستافەکە بۆ کارکردن لەسەر نووسینی سیناریۆ و پێش بەرھەمھێنان و کاریگەرییە بینراوەکان. وێنەگرتنی سەرەکی فیلمەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٧ لە مانھاتن بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستیپێکرد و وێنەگرتنی سەرەکیش ھاوکات لەگەڵ ئاڤاتاری ٣ لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە نیوزیلاند دەستیپێکرد. دوای سێ ساڵ لە وێنەگرتنی فیلم لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ کۆتایی ھات.  ئەم فیلمە بە بودجەی ٣٥٠-٤٠٠ ملیۆن دۆلار دروستکراوە و یەکێکە لە گرانترین فیلمەکانی مێژوو.

زیاتر…