دەروازە:ھۆڵیوود/وتاری هەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆرالاین (بە ئینگلیزی: Coraline) فیلمێکی وێنەی جووڵاو، خەیاڵی، سێ دووریی ئەمریکییە. لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە، لەگەڵ نووسەری بەڕیتانی «نیڵ گییمان». لەلایەن نووسەر و بەرھەمھێنی ڕوسی «ھێنری سلیک» ئاڕاستە کرا، لەگەڵ ڕەزامەندی نووسەر نیڵ گرییمان. فیلمەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٦ی شوباتی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە، دواتر لە ئاھەنگی فیستیڤاڵی پۆرتلاند فیلمەکە ستایش کرا. لەکۆتایی ھەفتە داھاتەکەی بووە ″شازدە ملیۆن و ھەشت سەد و پەنجا ھەزار دۆلار، تا ئەیلوولی ٢٠٠٩ لە بۆکس ئۆفیس ڕیزی سێیەمی گرت، فیلمەکە لەھەموو جیھان داھاتەکەی گەیشتە ١٢٠ ملیۆن دۆلار. فیلمی کۆرالاین پاداشتێکی زۆری وەرگرت، بەتایبەتی پاداشتی مۆسیقا. باشترین کارەکتەر دیزاین کراوە، زیاتر گرنگیان بەدیزاین داوە، ھەروەھا بۆ «پەیمانگای پاداشتی زێڕین ھەڵبژێردرا» چونکە فیلمی وێنەی جووڵاوی زیندوکردەوە. کۆرالاین کچێکە تەمەنی یازدە ساڵە، خۆی و دایک و باوکی بۆ کۆشکی ئەشلاند بۆ «ئۆریگن» ڕۆیشتن، کۆرالاین خۆی بەتەنھا دەدۆزێتەوە، لەبەر ئەوەی باوک و دایکی ھەمیشە خەریکی کارن. لەو ماڵەدا سەرنج دەدات، دەرگایەکی بچووک دەدۆزێتەوە، ئەو دەرگایە جیھانێکی ترە، کۆرالاین بڕیار دەدات، بۆ ئەوەی بچێتە ئەودیوی دەرگا بچووکەکە، دوای ئەوەی چوو، ژیانی تایبەتی خۆی بوو، ھەمان دایک و باوک، ھەمان ھاورێ، ھەمان دراوسێ، بەڵام کۆرالاین لەوێ زۆر دڵخۆشترە لە ژیانەکەی تری، چونکە لەوێدا لەلایەن دایک و باوکی خۆشەویستی پیدەدرێ، تەنھا جیاوازی ئەو شوێنە چاوی کەسەکان سروشتی نییە، بەڵکو لە جیاتی چاوی ڕاستەقینە قۆبچەی ڕەشی پێوەیە، بەڵام کۆرالاین زۆر دڵخۆشە و گرنگی بەوە نادات، سەرەرای ئەوەش ھەموو شەوێک دەڕواتەوە ئەو شوێنە. شەوێک کۆرالاین نایەوێت لە جیھانە جادوویەکە بگەرێتەوە، دایک و باوکی پێشنیاری ئەوەی بۆ دەکەن (بەشەرتێک لەگەڵمان دەمێنیتەوە، دەبێت قۆبچە لەچاوت بدورینەوە)، کۆرالاین لەوکاتەدا دەلەرزێت، دەترسێت، لە دەسیان ڕادەکات، دەیەوێ بگەرێتەوە جیھانەکەی خۆی.

زیاتر…