دەروازە:ھونەرەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فرێدریک فرانسوا شۆپان (لەدایکبووی ١ ی ئازاری ١٨١٠ - ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩)، ئاوازدانەر، ھونەرمەندی داھێنەر و پیانۆژەن ی گەورەی پۆڵەندی بوو، یەکێک بوو لە گەورە مامۆستایانی مۆزیکی رۆمانتیک. شۆپان لە ١ی ئازاری ١٨١٠ لە گوندی "زیڵا زوفا فۆلا" لە دۆکی ئۆف وارسۆ لە باوکێکی فەرەنسی- کۆچکردو و دایکێکی پۆڵەندی لەدایکبووە، و بە منداڵی سەرسورھێنەر دادەنرا (بەکوردی باو: منداڵێکی موعجیزە) لە پیانۆژەنیندا، لە ٢ ی تشرینی دووەمی ١٨٢٢ دا و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا، وارساوی بەجێھێشت بۆ نەمسا، پاشان بە نیازی گواستنەوە بوو بۆ ئیتاڵیا، سەرھەڵدانی شۆڕشی پۆڵەندا پاش ٧ رۆژ دوای ئەوە، و دامرکاندنەوەی لەلایەن ڕووسیاوە، وای کرد کە شۆپان یەکێک بێت لە ھەزاران کۆچکردووی پۆڵەندی، ناسراو بە "کۆچی گەورە". لە پاریس، شۆپان وایکرد کە ژیانێکی ئارامتر و خۆشتری ھەبێت ھەم وەک ئاوازدانەر، ھەم وەک مامۆستای پیانۆ، ھەروەھا نمایشی گشتیشی دەکرد.

زیاتر...