دەروازە:ھونەرەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانونی یەکەمی ١٩٨١) گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی ئەمریکیە و پیانۆژەنێکی کلاسیکییە، بە فەرمی بە ئەیمی لی ناسراوە، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنس بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە وەک تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی و دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە و بوکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە. لی کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە وەک دەیڤد ھاجێز و سیزەر و کۆرن، لی ھەروەھا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشوەکەی ئێڤەنێسنس، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسیەوە کە پێکھاتبوون لە وار ستۆری (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: دە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر.

زیاتر...