دەروازە:ھونەرەکان/دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆسیقا و وێنەکێشان دوو کرداری ھونەرین
مۆسیقا و وێنەکێشان دوو کرداری ھونەرین

ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر.

کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت.

زیاتر لەبارەی ھونەرەوە...