دەروازە:کیمیا/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەحمەد حەسەن زوەیل (بە ئینگلیزی: Ahmed Hassan Zewail) (لە دایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٩٤٦ - ٢ی ئابی ٢٠١٦) زانایاکی موسوڵمانی میسرییە و خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکیە کە ناسراوە بە باوکی فێمتۆ کیمیا (Femtochemistry) لە ساڵی ١٩٩٩ خەڵاتی نۆبێلی لە کیمیا وەرگرتووە بۆ کارکردنی لەسەر بواری (Femtochemistry) وە ھەروەھا یەکەم زانای میسرییە کە خەڵاتی نۆبێلی وەرگرتووە. لە ٢٦ی فبرایەری ساڵی ١٩٤٦ لەشاری دەمنھوری میسر لەدایک بووە، بەشی کۆلێژی زانستی لەزانکۆی ئیسکەندەریە تەواو کردووە، لەساڵی ١٩٦٧ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کیمیا بە پلەی شەرف بەدەستھێناوە دواتر بڕوانامەی ماجستێری وەرگرتووە. ئەحمەد زوەیل ڕۆشووە بە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و لەزانکۆی بنسلڤانیا بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستی لیزەر بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٩٧٤ بۆ ساڵی ١٩٧٦ وەکو تۆێژەر لە زانکۆی کالیفۆرنیا کاری کردووە، لەساڵی ١٩٧٦ لە پەیمانگای کالیفۆرنیای تەکنەلۆجیا کاری کردووە کە لەگەورەترین زانکۆکانی زانستی ئەمریکایە، لەساڵی ١٩٨٢ ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتووە، بۆتە مامۆستایەکی سەرەکی بۆ زانستی کیکیا لەزانکۆی کالتک کە گەورەترین پۆستی زانستیە لەزانکۆکانی ئەمریکا. زیاتر...