دەروازە:کۆمەڵەی خۆر/وتار/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەسارەی زەوی ناوی ئەو ھەسارەیەیە کە ئێمەی لە سەرە. زەوی لە خولگەیەکی بڕگە ناتەواو بە دەوری خۆر دەخولێتەوە و سێیەمین ھەسارەی نزیکە لە خۆرە. زەوی پێکھاتووە لە سلیکۆن و ئۆکسجین و چەند مادەیەکی کانزایی تر و زۆربەی ڕوەکەی بە ئاو داپۆشراوە کە شوێنی ژیانی زیاتر لە ھەشت ملیار مرۆڤ و ملیۆنان زیندەوەری دیکەیە. زەوی مانگێکی ھەیە کە بڕوا وایە لە زەریای ھێمنەوە جیا بووبێتەوە[ژێدەر پێویستە]کە قەبارەکەی یەک لەسەر چل و نۆ ئەوەندەی زەوییە و لە ماوەی ٢٣ کاتژمێر و ٥٥ خولەک و ٤ چرکە جارێک بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە و لەماوەی ٣٦٥٫٢٥٦٣٦٣٠٠٤ ڕۆژدا جارێک بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە. ھەڵبەت سووڕانەوەی ھەموو ھەسارەکانی دیکەش لە ماوەیەکی جیاوازدا دەسوڕێنەوە لەبەر دووری و نزیکییان لە خۆرەوە چونکە تا نزیکتر بێت دەبێت زووتر بخولێتەوە چونکە ھێزی کێشکردنی خۆر ڕای دەکێشێت بۆ خۆی و بڕوا وایە تەمەنی ٤٫٥ ملیار سال بەر لە ئێستا دروست بووبێت و زەوی لە پێنج چین پێکھاتووە. بە بۆنەی ئەو مەرجانەی لە کاکێشانی ڕێگای شیریدا ھەن کە پێکھاتووە لە ٢٠٠ ملیار ئەستێرە کە ٦٠٠٠ ملیاریان ئەگەری بوونی ژیانیان لەسەرە.

زیاتر...