بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ژینناسی/وتاری ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتاری ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:ژینناسی/وتاری ھەڵبژێردراو/١

خڕۆکەی سوور
خڕۆکەی سوور

خڕۆکەی سوور (بە ئینگلیزی: Red blood cell) . ئەم جۆرە خانەیە لە نێو خوێندایە لە بڕبڕەدارەکان، فرمانی سەرەکی گواستنەوەی ئۆکسجین(o2) لە سیەکانەوە بۆ شانەکانی لەش. خڕۆکە سوورەکان وەکو سکە وایە لە ھەردوودیوە چوونەتەناوە ،ناوکیان نیە،لەباری ئاسایە قةبارةیان (٧٫٥)مایکرۆنە.ئەگەر قەبارەی لە(٦)مایکرون بچووکتربێت ئەواپێ دەڵێن microcyte ئەگەر گەورەتر بوون لە ۹ مایکرۆن ئەوا پێ یان دەڵێن macrocyte .ئەگەر خرۆکە سوورەکان بەئەندازەی جیاواز لە خوێندا بوون ئەوا پێ یان دەڵێن (Anisicytosis) وە ئەگەر بەشێوەی جیاواز لە خوێندا ھەبوون ئەوا پێیان دەڵێن (Poikilocytosis) کەلەکاتی نەخۆشیدا دەبینرێت.ژمارەی خرۆکەسوورەکان لەخوێندا لەباری ئاسایدا لە خوێنی ئافرەتدا٣،٤ تا ٥،٥ ملێونە لە پیاودا ٤،١ تا ٦ ملێونەلەھەر میکرولیترێکدا. سیتۆپلاسمی خڕۆکە سورەکان ئسفەنجیەو بەپەردەی پلاسما دەورەدراوە ۆێگە ئەدات کە خانەکە شێوەی خۆی بگۆری لەشوێنە باریککەکان تەسکەکاندا بچێتە ژوورەوە.لەناو سایتۆپلاسمی دا ھیمۆگڵۆبین ھەیە کەلە پرۆتین و ئاسن پێک ھاتووە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:ژینناسی/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

زایەندێتیی مرۆڤ یان سێکشواڵیتیی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human sexuality) بریتییە لەو شێوازەی کە مرۆڤەکان لە ڕووی سێکسییەوە دەئەزموون یان خۆیان دەردەبڕن. ئەمەش ھەست و ڕەفتاری بایۆلۆژی، دەروونی، جەستەیی، ئیرۆتیک، سۆزداری، کۆمەڵایەتی، یان ڕۆحی دەگرێتەوە. چونکە زایەندێتیی مرۆڤ زاراوەیەکی بەربڵاوە و لە سەردەمی جیاوازدا کۆنتێکستە مێژوویییەکەی گۆڕاوە، پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە. لایەنە بایۆلۆژی و فیزیکییەکانی زایەندێتی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندییان بە ئەرکەکانی زاوزێی مرۆڤەوە ھەیە، لەوانەش خولی وەڵامدانەوەی سێکسیی مرۆڤ.

خواستی زایەندیی کەسێک بریتییە لە داڕێژەی مەیلی سێکسی بەرامبەر زایەندی پێچەوانەی خۆی یاخود ھاوزایەندی خۆی. لایەنە جەستەیی و سۆزدارییەکانی زایەندێتی بریتین لە پەیوەندی نێوان تاکەکان کە لە ڕێگەی ھەستی قووڵ یان دەرکەوتنی فیزیکیی ئەوین و متمانە و گرنگی پێدانەوە دەردەکەون. لایەنە کۆمەڵایەتییەکان مامەڵە لەگەڵ کاریگەرییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکەن لەسەر زایەندێتیی تاک، لەکاتێکدا ڕۆحانییەت پەیوەستە بە پەیوەندیی ڕۆحیی تاکەکانەوە لەگەڵ یەکتری. لایەنە چاندی، سیاسی، یاسایی، فەلسەفی، ئەخلاقی، و ئایینییەکانی ژیان کاریگەری لەسەر زایەندێتی دروست دەکەن، و بەپێچەوانەشەوە. (تەواوی وتار...)