دەروازە:ژاپۆن/وتاری ھەڵبژێردراو/٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چیای فوجی (بە ژاپۆنی: 富士山، فوجی سان: [ɸɯꜜ(د)ʑisaɴ]) لوتکە چیایەک یان کێوێکی مەزنە دەکەوێتە دوورگەی ھۆنشوو لە ژاپۆن و بەرزترین چیای ژاپۆنە، کە ٣٬٧٧٦٫٢٤ م (١٢٬٣٨٩٫٢ پێ) بەرزە. ئەمە لوتکە شاخە دووەم گەورەترین گڕکانی ھەیە کە دەکەوێتە دوورگەیەک لە ئاسیا (دوای گڕکانی چیای کێرینچی لە دوورگەی سوماترا)، و حەوتەمین بەرزترین لوتکەی دوورگەییی سەر زەوییە. گڕکانەکەی چیای فوجی گڕکانێکی چالاکە کە دوایین جار لە ساڵی ١٧٠٧ بۆ ١٧٠٩ چەگەرەی کرد. چیاکە دەکەوێتە نزیکەی ١٠٠ کم (٦٢ میل)ی باشووری ڕۆژاوای تۆکیۆ و لە ڕۆژە ڕوونەکاندا بە ئاسانی لەناو شارەوە دەبینرێت. تەپۆڵکەکەی چیای فوجی کە بە شێوەیەکی زۆر کەوانەیییە، بە نزیکەی پێنج مانگی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە، بە شێوەیەکی ئاسایی وەک وێنۆکەیەکی کلتوری ژاپۆن دەبینرێت و زۆرجار لە ھونەر و وێنەگرتندا دیمەنەکەی بەدی دەکرێت، ھەروەھا لەلایەن گەشتیار و شاخەوانەکانەوە سەردانی دەکرێت. چیای فوجی یەکێکە لە «سێ چیای پیرۆز»ی ژاپۆن (ئا.. سانەرێیسان) لەگەڵ چیای تایت و چیای ھاکو شوێنێکی تایبەت و جوانی ھەیە و یەکێک لە شوێنەوارە مێژوویەکانی ژاپۆن. لە ٢٢ ی حوزەیرانی ٢٠١٣ وەک شوێنێکی ڕۆشنبیری بۆ لیستی کەلەپووری جیھانی زیاد کرا. بە گوێرەی یونسکۆ چیای فوجی " ئیلھامبەخشی ھونەرمەند و شاعیران بووە و بۆ چەندین سەدە ھەروەک حەج بووە بۆیان ". ڕێکخراوی یونسکۆ ٢٥ شوێنی لە بەرژەوەندی کلتوری لە ناوچەی چیای فوجی ناساندووە. ئەم ٢٥ شوێنە بریتین لە خودی شاخەکە و مەزاری شینتۆ، فوجیسان ھۆنگو سێنگن تایشا، ھەروەھا پەرستگای سەرۆک تایسکیجی بوودی کە لە ساڵی ١٢٩٠ دروستکراوە، دواتر لەلایەن ھونەرمەندی کیوکیۆ-ی ژاپۆنی کاتسوشیکا ھۆکوسەیی نۆژەنکراوەتەوە.

زیاتر...