دەروازە:ڕۆژھەڵاتی ناوین/ژیاننامەی هەڵبژێردراو/١
ڕواڵەت
عەلی حوسێن موحسین ئەلوەردی (بە عەرەبی: علي حسين محسن الوردي) (١٩١٣–١٣ تەممووزی ١٩٩٥) زانای کۆمەڵناسیی عێراقی بوو. مامۆستا و مێژوونووس بوو، ناسراو بوو بە ھاوسەنگی و بابەتی بوون لە کارەکانید وە یەکێکیش بوو لە پێشەنگەکانی (عەلمانیەت) لە عێراقدا. پاشگری ناوی وەردی لە خێزانەکەیەوە بۆی ماوەتەوە لەبەرئەوەی باپیرە گەورەی کاری کردوە لە دروستکردنی دڵۆپاندنی ئاوی گوڵدا. لە بەغدا لە ناوچەی کازمییە ساڵی ١٩١٣ی زائینی لە دایک بووە، لەساڵی ١٩٢٤ کورسی خوێندنی بەجێ ھێشتووە، بۆ ئەوەی لە لای عەتر دروستکەرێک کار بکات، دواتر لەکارەکەی دوور خراوەتەوە لەبەر ئەوەی ھەمیشە خۆی بە خوێندنەوەی کتێب و ڕۆژنامەوە خەریک کردوە و کڕیارەکانی فەرامۆش کردووە.