دەروازە:ڕۆمانەکان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئانتۆن چێخۆڤ (بە ئینگلیزی: Anton Chekhov) لە (٢٩ کانوونی دووەمی ١٨٧٠ بۆ ١٥ی تەمووزی ١٩٠٤) کورتەچیرۆک و شانۆنووسی ڕووس بووە کە بەیەکێک لەھەرە نوسەرە بەناوبانگەکان دادەنرێت لە بواری نوسینی کورتە چیرۆکدا.

ئانتۆن چیخۆڤ لە تاگانڕۆگ (Taganrog) لە دایکبووە کە شارێکە لە ڕووسیا. باوکی پاڤیڵ، خاوەنی فرۆشگای سەوزە و میوە بووە. دایکی یەڤگەنیا، ھەندێک جار چیرۆکی مناڵی خۆی بۆ ئانتۆن چیخۆف گێڕاوەتەوە.

لە ساڵێ ١٨٧٦، باوکی چیخۆڤ مایەپووچ بووە. لەوەو دواتر خیزانی چیخۆڤ زۆر ھەژارکەوتن، چیخۆڤ ئەبوایە پارەی خوێندنەکەی خۆی بدایە، ئەم پارەیەی لە ڕێگەی وانەوتنەوەی تایبەتی و ڕاوکردنی باڵندە و فرۆشتنی لەگەڵ نوسینی کورتە چیرۆک بۆ ڕۆژنامەکان پەیدا کردووە، وە ھەرکاتێکیش پارەی زیاتری دەست بکەوتایە بۆ خێزانەکەی دەناردەوە، لە قۆناغی خوێندنی قوتابخەنەدا، کۆمەلێک چیرۆکی زۆری نوسەرە بەناوبانگەکانی خوێندوەتەوە، لەو نوسەرانە میگێل دی سێرڤانتێس و ئارسەر شۆپنھاوەر.

لە ساڵێ ١٨٧٦، چیخۆڤ پەیوەندی کردووە بە کۆلیژی پزیشکی لە زانکۆی مۆسکۆ.

لە کاتێکدا کە لەزانکۆی مۆسکۆ بووە، چیخۆڤ کۆمەڵە کورتە چیرۆکێکی زۆری نوسیوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پارەی خوێندنەکەی پەیدا بکات و بەشێکیشی بنێرێتەوە بۆ خێزانەکەی. لە ساڵی ١٨٨٦، یەکێک لەھەرە ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ڕووسیا، نیو تایمس (New Times) داوای لێکرد چیرۆک لە ڕۆژنامەکەیاندا بڵاو بکاتەوە. پاشتر بەزووی چیرۆکەکانی ناوبانگیان پەیدا کرد، خەڵاتی پوشکینی وەرگرت بۆ نوسینی کۆمەلە چیرۆکێک بە ناوی لە زەردەپەڕ (At Dusk).

لە ساڵی ١٨٨٧، چیخۆڤ شانۆییەکی نووسی بەناوی ئیڤانۆڤ(Ivanov)، چیخۆڤ شانۆییەکەی بە دڵ نەبوو بەڵام ڕەخنەگرەکان بەدڵیان بوو.

زیاتر…