دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەیماننامەی ئاشتی نێوان ئوردن و ئیسرائیل (بە عیبری: הסכם השלום בין ישראל לירדן‎، بە عەرەبی: معاهدة السلام الأردنية الإسرائيلية‎) (یاخود بە ڕێککەوتنامەی دۆڵی عەرەبە ناسراوە) پەیماننامەیەکی ئاشتی بوو لەنێوان ئیسرائیل و ئۆردەن مۆرکرا لەبارەی سنوورە نێودەولەتییەکانی نێوانیان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ مۆرکرا لە دۆڵی عەرەبە. بەپێی ئەم پەیماننامەیە ھەریەک لە لایەنەکان سازشیان لەبارەی سنوورەکانیانەوە کرد. ئەم پەیماننامەیە پەیوەندی ڕاستەوخۆی ھەبوو بە گڕژییەکانی نێوان ئیسرائیل و (ڕێکخراوی ئازادی فەلەستینی). بەھۆی ئەم پەیماننامەیە ئۆردەن بوو بە دووەم دەولەتی عەرەبی (دوای میسر) کە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت. بەھۆی ناھەمواری باری ئابووری و سیاسی و ستراتیژی ئۆردەن ئەم پەیماننامەیە ژیڕترین و باشترین ھەڵبژاردەی ئۆردەن بوو تا زیاتر خاکەکەی لەدەست نەدات. زیاتر...