دەروازە:وەرزش/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاراتێ یان کاراتێ-دۆ وشەیەکی لێکدراوی ژاپۆنی یە،‌ بە مانای ڕێگای دەستی بەتاڵ (کارا: بەتاڵ، تێ: دەست، دۆ: ڕێگا، ھونەر،ڕشتە، جۆر) کھ رێگایەکە لە ‌جۆرەکانی‌ ھونەری بەرگری لەخۆکردن. چ لە بواری فیزیکی و دەروونیەوە، کەوا لەمرۆڤ دەکات، بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ھەموو کۆسپ تەگەرەکان، ‌لە کاتی بەرگری لەخۆکردن و ھێرشبردنە سەردوژمنان. وە توانای ئەوەی ھەبێت کە بتوانێت پەیوەندییەکی زۆر بەھێزوبەتین پەیدا بکات لەنێوان لەش، مێشک، ھۆش، بیرو ماسولکەکانی لەش، لەکاتی گرژی و ھەڵچوون و داچووندا.

ئەم ھونەرە سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ مێژوویەکی دێرین. کە لە ھیندستان لەسەر دەستی تامۆداروما تاشی (بودید ھارما) پەرەیپێدراوە، لە کڵێساوپەرستگاکاندا بەکارھاتووە. بۆ بەھێزکردنی لەش و مێشکی موریدەکان، بۆ ئەنجامدانی کاری خوداپەرستی و بەرگریکردن لە خۆو، کڵێسا و دابونەریتەکانیان. لە ساڵانی ٣٠٠ ی زایینی لە ھیندستان بەرچاو بووە، دواتر بەرەوناوەراستی چین گوازراوەتەوە. لھ ساڵی‌ ٥٠٠ی زایینی بەرەو وڵاتانی ئاسیاو دەوروبەری.

ئەم ھونەرە لەوڵاتی چین‌ پەرەیپێدراوەو پێشکەوتووە‌. چونکە دەستەڵاتدارەکانی ئەوسەردەمە ھەموو جۆرەچەکێکیان لەخەلکانی ئەم ناوە قەدەخەکردبوو، لەکاتی شەڕکردن لەگەڵ یەکتری، بۆیە ئەوانیش لەکاتی ململانێدا لەگەڵ یەکتر پەنایان بۆ جۆرەھا چەکی کوشندەتردەبرد وەک؛ ئەو دارو داس، چەقۆ، پەت و گوریس، شیر، ڕم و تیروکەوانە ھتد..کە ڕۆژانە لە کێڵگەو دەریاکاندا کاریان پێدەکرد. ھەر لەوێوەش بەرەو دوڕگەی ئۆکیناوا-ی ژاپۆنی ھاتووھ.‌ لەسەردەستی چەندین مامۆستاو راھێنەرو پسپۆڕانی ئەم بوارھ، لەوسەردەمەدا‌ گرنگی پێدراوە.


زیاتر...