دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دڵ فریبی دڵبەری دڵدار، ھەی!فیتنەگەر، ھەی! ڕەند ھەی عەییار ھەی!
بوویە یاری غەیر و من بێگانە مامبێوەفا، ھەی! ھەی جەفاکردار، ھەی!
خۆ موسوڵمانم، بە ناحەق خوێنی منبۆ دەڕێژی، کافری خوونخوار، ھەی!
چا نییە، ڕەفتاری وا بەد بەس بکەدەرحەقی من، شۆخی بەدرەفتار، ھەی!
تۆ دڵت دێوانە کردم، ئێستەکەشنانوێنی ڕوو، پەری ڕوخسار ھەی!
قەت لە تیری ئاھی مەزڵوومانی عیشقتۆ نەترسی، زاڵمی غەددار ھەی!
غەیری بەد نەیدی لە تۆ مەحوی ئەتۆشھەر بەدت ڕێ بێ، بەدی بەدکار ھەی!
— مەحوی