دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم!بە شەمعێکی وەھا چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم!
لە خەزنەی دڵمدا ھەرچی ھەیە، ھەر داغی سەودایەدەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم!
لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یاروەکو "شێخ" ئیختیاری مەزھەبی "تەرسا" نەکەم، چ بکەم!
لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێمادەسا خاکی ھەموو عالەم بەسەر خۆما نەکەم، چ بکەم!
دەمێکە شاری پڕ شۆری مەحەببەت مات و خامۆشەبە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم!
لە چاوانم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریەسیا ساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم!
لەسەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزیەم "مانع الجمع"ەکە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی ھەموو دنیا نەکەم، چ بکەم!
بەجێ ماوم لە یاران، نا بە جێ ماوم، ئەجەل زوو بەبە مردن لەم قوسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم!
ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی!ھەتا قامی قیامەت، ئاە و واوەیلا نەکەم، چ بکەم!
— مەحوی