دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/٢٦
ڕواڵەت
| تک تکەی بارانی پاییز وەک تکەی چاوی منە | کاتی ھەڵقرچاوی باغ وەک جەرگی برژاوی منە | |
| ھەر خڕ و شیوێ تەماشا کەی، خڕی پڕ بوو لە ئاو | ھەڵدەچۆڕێ لێڵ و لیخن، چەشنی زووخاوی منە | |
| ھەورە، بایە، بەفرە، بارانە، تەمە، سەر کێوەکان | ھەردەمەی جۆرێکە، ھەروەک حاڵی شێواوی منە | |
| ئەمن و بەفری سەر چیاکان پێکەوە دەتوێینەوە | کاکە! ئەم زستانە بەفریش عومری فەوتاوی منە | |
| ئەی خودا! بۆچیمە تازە ژینی ھێندە تاڵوتوون | دوو برا بووین، بازی دا ئەو، نۆرە ھەنگاوی منە | |
| — سەید کامیل ئیمامی | ||