دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/١٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاقەداری بێ بەھارم پەلک و بارم ھەر خەمەلەو دەمەی چاوم ھەڵێنا ئاسمانی من تەمە
لەو دەمەی ڕیشەم بە جەرگی شاخی بەرزا ڕۆچووەھەر ھەرەس بەشمە و نەھاتی باری شانی من بووە
نامورادیم تا بەکەی بێ ئەی گەلی پڕ دەردی منپاییزە دایم ھەناسەی سارد و ڕەنگی زەردی من
بۆ نەدا لێم ساتێ سروەی کامەرانی و تیشکی گەشچەشنی ئاڵا ڕایشەکێنم بسکی ژێر ھەورانی ڕەش
بازی ئاواتم نەدیوە بێتە یار و دڵبەرمتا بە لانەی سەرفرازی دایبنێ تاجی سەرم
ئارەزوومە بۆ ھەڵۆی شاخانی خۆم ھێلانە بمنەک مەکۆی قاڵاو و ڕێوی و قشقەڕەی بێگانە بم
کۆنەداری سەر بە شینم ڕەگ لە خاک و ئاوی خۆمساڵەھایە لێم حەرامە چاوگە ئەسری چاوی خۆم
من لەشێکی پڕ برینی کۆن و تازەی پڕ بە سۆمنەبووە دەرمانم دەبۆیە گۆشت و خوێنی خۆم دەخۆم
لەو دەمەی پێی ڕەنجەڕۆییم ناوەتە مەیدانەوەنەبوە ساتێ بسرەوم بەو دەردی کۆنە ژانەوە
تۆف و ئاگر تەور و ھۆرە زامی پشت و جەرگمندەور و پشتیان لێ تەنیوم بانگەوازی مەرگمن
ساڵەھایە بێخ و ڕیشەم ھەڵدەکۆڵن وەک ھەرێزتوو بڵاو و لانەواز و بێ خودان و بێ پەرێز
ڕۆژێ دابێ دێتە گۆڕێ بۆ لە ڕەگ ھاوردنمساتێ ژاراو، ساتێ بیور دەس دەنێنە گەردنم
چی نەما کردیان بە حاڵم بۆ ئەوەی بتوێمەوەھەر دەژیم و ھەر لە پێشوو چاکتریش دەڕوێمەوە
— ڕەحیم لوقمانی