دەروازە:مۆسیقای کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەزھەر خالقی (لە دایکبوون ئابی ١٩٣٨) گۆرانیبێژێکی بەتوانای کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، بەناوبانگە بە میوزیکی فۆلکلۆری کوردی. لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایییەوە، دەستی بە کاری ھونەری کردووە و لە لای ڕۆستەم مۆقەدەس فێری سۆلفێچ و مەقامی فارسی کراوە، ساڵانی دواتر لای حەسەن کامکار پەرەی بە زانستی گۆرانی و مەقامات داوە، ھەروەھا لە چالاکی شانۆیی و وەرزشی قوتابخانەکەیدا، بەشداری کردووھو لەلایان بەڕێوبەری پەروەردەی سنەوە خەڵات کراوە. تا ساڵی ١٩٥٦ ھەموو ڕۆژانی چوارشەممەیک، لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی ڕادیۆ سنەدا، گۆرانی پێشکەش کردووە، گۆرانییەکان تەنھا بڵاو بوونەتەوە و تۆمار نەبوون، کە لەلاین سێ ئۆرکیسترای ئەو سەردەمەی ڕادیۆ سنە (خوێندکاران، سوپا، ڕادیۆ سنە- کە ئەمەی دواییان بە سەرپەرەشتی حەسەن کامکار بووە) کاری مووزیکیان بۆ کراوە. ساڵی ١٩٥٧ بۆ ماوەیەک لە شاری سەقز مامۆستای ناوەندی بووە. ساڵی ١٩٥٨ شاری سنەی بە جێ ھێشتووە و لە زانکۆی تاران وەرگیراوە و لە ھەمان زانکۆدا بەکالۆریۆسی لە فیزیک و دواتریش ماستەری لە بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازیدا، بەدەست ھێناوە.

زیاتر...