دەروازە:زمانی کوردی/زمانەوانانی کوردی/٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف (١٩٤٠، سلێمانی – ٨ یا ٩ی تەممووزی ٢٠٠٧) زمانناس و مامۆستای زانکۆ و نووسەری بەناوبانگی کوردە. پاش خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە سلێمانی چووە بۆ سۆڤیەت و لەوێ لە بەشی ڕووسی لە کۆلێژی ئادابی لێنینگراد بەکالۆریۆس و ماستەری لە زمانی و ئەدەبی ڕووسی وەرگرتووە. لە بەشی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستی سۆڤیەت لە لێنینگراد دکتۆرای زمانی کوردیی پێ دراوە .پاش ١٣ ساڵ ژیان لە سۆڤیەت گەڕاوەتەوە بۆ عێراق.

زیاتر...