دەروازە:زانستی ماددە/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ستیلی ٠٬٣٥ کە لە ئاودا کوینچ کراوە
ستیلی ٠٬٣٥ کە لە ئاودا کوینچ کراوە

لە زانستی مادەدا کوینچ کردن (بە ئینگلیزی: quenching) بریتیە لە ساردکردنەوەی کتوپڕی ماددەیەکی گەرم لە ناو ئاو یا ڕۆندا. لەم پڕۆسەیەدا ماددەکە چەند تایبەتمەندیەکی نوێ وەردەگرێت. ئەم پڕۆسەیە بەشێکە لە چارەسەری گەرمی کە ماددەکە دەپارێزێ لە دروست بوونی نەخوازراوی ھەندێ پەیکەرەی مایکڕۆیی (microstructure). لە ڕێی ساردکردنەوەیەکی کتوپڕدا کات گرنگیەکی زۆری ھەیە بە جۆرێک کە ئەو ناوەندەی کە ماددەکەی تێدەھاوێژرێ بۆ ساردبوونەوە تایبەتمەندی جیاواز دەبەخشێ بە ماددەکە. یەکێک لەو تایبەتمەندیانە بریتیە لە بچوک بوونەوەی دەنکۆڵەکانی (Grain size) ناو ماددەی کانزایی و ماددەی پلاستیکی کە لە ئەنجامدا دەبێتە بەرز بوونەوەی ڕەقیەتی ماددەکە.

لە کانزاناسیدا، کوێنچ کردن بە گشتی بەکار دێت بۆ ئەوەی ڕەقیەتی ستیل بەرز کەنەوە بە ھۆی بەرز کردنەوەی فەیزی مارتێنسایت. لەم پڕۆسەیەدا ستیل پێویستە لە خاڵی یوتێکتۆید بە خێرایی سارد بکرێتەوە. لە ستیلێک کە ئاوێتە کرابێت بە نیکڵ و مەنگەنێز پلەی گەرمی یوتێکتۆید دادەبەزێت. ئەم ئاوێتە کردنەش دەبێتە ھۆی دابەزاندی خاڵی دەستپێکی مارتێنسایت و بەمشێوەیەش پڕۆسەکە ئاسانتر دەبێت. ساردکردنەوەیەکی زۆر خێرا دەبێت پارێزگاری کردن لە دروست بوون گشت پەیکەرەی بەلوریەکان و لە ئەنجامدا کانزای شوشەیی بەرھەم دێت.

زیاتر...