دەروازە:دەیەی ١٩٩٠/وتار/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەلائەدین (بە ئینگلیزی: Aladdin) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی، میوزیکاڵ و خەیاڵییە. فیلمەکە لە ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی لە ساڵی ١٩٩٢ بەرھەمھێنراوە، ھەروەھا لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز بەسەر سینەماکان دابەشکراوە. فیلمەکە ٣١یەمین فیلمی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنییە، ھەروەھا بە چوارەم ئەنیمەیشنی سەردەمی نوێببوونەوە یان ڕێنیسانسی دیزنی دادەنرێت. بنەمای فیلمەکە لەسەر کەلەپووری عەرەبی، چیرۆکی عەلائەدین و چرا جادوویەکە لەیەک ھەزار و یەک شەوە داڕێژراوە، زۆرینەی کاسەیەتی و چیڕۆکی ئەم فیلمە دەگەڕێتەوە بۆ فیلمی دزەکەی بەغدا (١٩٤٠)،[١][٢] ھاوکات لۆکەیشنی فیلمەکە گۆڕاوە لە بەغدا بۆ شارێکی عەرەبی خەیاڵی بەناوی ئەقرەبە.[٣]

فیلمەکە جۆن مۆسکەر و ڕۆن کلێمنتس دەریان ھێناوە، ھەروەھا سیناریۆی فیلمەکەشیان نووسیوە، پێشتریش بەھەمان شێوە ھەردووکیان فیلمی (پەری دەریا ١٩٨٩) دەرھێنا. دەنگەکانی عەلائەدین لەلایەن سکۆت وێنگەر، جۆناسان فریمان، لیندا لارکین، فرانک وێلکەر، جێلبەرت جووتفراید، دۆگلاس سیل، گرتنی چراکە لەلایەن ڕۆبن ویلیامز. فیلمی عەلائەدین لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ بڵاوکرایەوە، یەکێک بوو لە فیلمە سەرکەوتوەکانی ساڵی ١٩٩٢، توانی ٢١٧ ملیۆن دۆلار داھات کۆبکاتەوە، ھەروەھا زیاتر لە ٥٠٤ ملیۆن دۆلار لەھەموو جیھان. فیلمەکە بووە سەرچاوەی ئیلھام بۆ دروستکردنی چەند فیلمێکی دیکە لەوانە، فیلمی (جەعفەر دەگەڕێتەوە، ١٩٩٤)، (عەلائەدین و پاشایی دزەکان، ١٩٩٦). زیاتر...