بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:خەیاڵی زانستی/وتاری پەیوەندیدارر/٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پیاوی ئاسن (بە ئینگلیزی:Iron Man) فیلمێکی سینەمایی ھۆڵیوودە، لە چیڕۆکی کۆمیکەکانی ماڕڤل سەرچاوەی گرتووە، لە دەرھێنانی جان فاڤیراوە و لە نواندنی ڕۆبێرت داونی کوڕ، تێرێنس ھاوارد، جێف بریدجس، شۆن تۆبە. فیلمەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٠٨ لە ئەمریکا نمایشکرا. فیلمەکە باس لە تۆنی ستاڕک دەکات کەوا خاوەنی کۆمپانیایەکی دروستکردنی چەکە، پاش ئەوەی دەچێتە ئەفغانستان بۆ تاقیکردنەوەی چەکێکی نوێ، لە ڕێگای گەڕانەوەدا ھێرش دەکرێتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکان و تۆنی ستارک دەڕفێنرێ لەلایەن تیرۆرستەکانەوە، داوای ئەوەی لێ دەکرێ کە چەکێکی ھاوشێوەی دواترین چەکی دروستبکا کە پێشکەشی سوپای ئەمریکای کردووە. تۆنیش ڕازی دەبێت بەڵام دواتر تیرۆرستەکان بۆیان بەدەردەکەوێ کە تۆنی خەریکی دروستکردنی شتێکی ترە. ھەروەھا بەھۆی ئەوەی لە کاتی ھێرشکردنە سەر کاروانەکەیان بەر تەقینەوەیەک کەوتووە تۆنی ستاڕک چەند ساچمەیەک دەکەوێتە ناو لەشییەوە و لەوێش کەسێک بە ناوی ینسن ئامێرێکی بۆ دروست دەکات کە ئەو ئامێرە دەخرێتە ناو لاشەیەوە و ناھێلێت ساچمەکان نزیکی دڵی بکەونەوە.


زیاتر...