دەروازە:ئەفریقا/وڵاتێکی ئەفریقی/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مالاوی بە فەرمی کۆماری مالاوی (بە ئینگلیزی: Republic of Malawi) وڵاتێکە لە باشووری خۆرهەڵاتی ئەفریقا پێشتر بە نیاسالاند دەناسرا، وڵاتی زامبیا کەوتۆتە باکوری خۆرئاوای و وڵاتی تەنزانیا لە باکوری خۆرهەڵاتیدایە و لە بەری خۆرهەڵات و باشور و خۆرئاوای لەگەڵ مۆزەمبیق هاوسنوورە، دەریاچەی مالاوی لەگەڵ تەنزانیا و مۆزەمبیق جیای کردۆتەوە، ڕووبەرەکەی ١١٨,٠٠٠ کم٢ و ژمارەی دانیشتوانی پترە لە ١٣,٩٠٠,٠٠٠ کەس، لیلۆنگۆی پایتەختیێتی کە دووەم گەورە شاری مالاویە کە بلنتێری گەورەترین شاری مالاوی و شاری مزۆزۆ سێیەم گەورە شاریێتی، ناوی مالاوی لە ناوی ماراڤی هاتووە کە ناوی کۆنی گەلی نیانگایە کە هەر لە کۆنەوە لەم ناوچەیە نیشتەجێ بووینە، بە وڵاتی مالاوی دەڵێن "دڵی گەرمی ئەفریقا".

زیاتر...