دەروازە:ئیسپانیا/جوگرافیای ئیسپانیا/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیسپانیا یەکێکە لە وڵاتەکانی کیشوەری ئەورووپا کە دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژاوای کیشوەرەکە، لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پورتوگال، ھەروەھا لە باکوری ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ فەڕەنسا و ئەندۆرا؛ ھەموو سنورەکانی تریشی سنوری ئاوین. لە ڕۆژھەڵات و باشووریدا دەکەوێتە کەناری دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای بالیار، لە باکورەوە دەکەوێتە کەناری زەریای ئەتڵەسی، و کەنداوی بەسکای یان گاسکۆنیا؛ ھەریەک لە دوورگەکانی بالیار لە دەریای ناوەڕاست و دوورگەکانی کەناری لە زەریای ئەتڵەسی سەر بە ئیسپانیان، و ھەروەھا کێشەی لەگەڵ مەغریبدا ھەیە لەسەر زەویەکانی سەبتە و مەلیلە. نزیکەی ٨٥٪ی نیمچە دوورگەی ئیبریای داگیر کردووە. ڕووبەری ئیسپانیا ٥٠٥٬٩٩٣ کم²؛ بەمەش دەبێتە سێیەم وڵاتی ئەوروپی لە ڕووی ڕووبەرەوە. لەگەڵ ھەریەکە لە پورتوگال و ئەندۆرا بەشداری دەکەن لە پاراستنی جبل تاریقی بەریتانی، چونکە ھەموویان دەکەونە دوورگەی ئیبریاوە. زۆربەی بەرزایی و شاخەکانی ئیسپانیا بەگشتی دەکەونە ناوەڕاست و باکوری وڵات، زنجیرە چیای (پێرینییە) سنووری سروشتیی لەگەڵ (فەڕەنسا) پێکھێناوە و ھەردوو وڵاتی لە یەکتری جیا کردووەتەوە، و لوتکەی (تیدە Teide=) دەکەوێتە دوورگەکانی (کەناری) و بەرزیبەکەی دەگاتە ٣٬٧١٨م، و بەرزترین لووتکە چیایە لەئیسپانیا. ھەروەھا شاخی (مۆلھاسین Mulhacén=) کە دەکەوێتە زنجیرەچیای (سییرا نیفادا) ی باشوور بەرزترین بەرزاییی سەر وشکایی‌ب ئیسپانیایە کە بەرزیبەکەی دەگاتە (٣٬٤٨٢) م، درێژترین ڕووبەر لەوپەڕی باکورەوە تا دەگاتە باشووری ئیسپانیا (٨٥٦)کم، لەکاتێکدا لەوپەڕی ڕۆژھەڵاتەوە درێژییەکەی تا ڕۆژاوا (١٠٢٠) کم. کەنارەکانی باشووری بەزۆری کەنداو جیا دەکرێتەوە و گرنگترینیان کەنداوی (قادس) ە.

زیاتر...