دەروازە:ئیسرائیل/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو
ڕواڵەت
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:ئیسرائیل/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١
بێنیامین نێتانیاھو (بە عیبری: בנימין נתניהו؛ لەدایکبووی ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩ لە تێل ئاڤیڤ) سیاسەتوانێکی ئیسرائیلییە کە لە ئێستادا وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کار دەکات. ئەو لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٦ ھەتا ٦ی تەممووزی ١٩٩٩ بۆ جاری یەکەم، ٣١ی ئازاری ٢٠٠٩ ھەتا ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بۆ جاری دووەم و ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھەتا ئێستا بۆ جاری سێیەم پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیرانی پێبووە. نێتانیاھو سکرتێری گشتیی پارتی ڕاستڕەوی لیکوودە. ئەو یەکەمین سەرۆک وەزیرانی لەدایکبووی وڵاتی ئیسرائیلە و ھەروەھا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا زۆرترین ماوەی سەرۆکایەتیی وەزیرانی پێبووە.