دەروازە:ئایین/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شاوڵی تەڕسووسی (بەئینگلیزی: Saul of Tarsus)، دواتریش ناسرا بەناوی پۆڵسی تەڕسووسی (بەئینگلیزی: Paul of Tarsus) پایەبەرز پۆڵس (بەئینگلیزی: Saint Paul) یان پۆڵسی نێردراو (بەئینگلیزی: Paul the Apostle)، یەکێکە لە پێشەوا مەسحییە پێشەنگەکان لەدوای یەسووعەوە. لەلای مەسیحییەکان بە نێردراوی میللەتان ناسراوە و بەیەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکان دادەنرێت کە دەستی ھەبووە لە بڵاوکردنەوەی ئایینەکەدا لە ئاسیا بچووک ئەوروپا، ھەرچەندە زۆرێک لە دوژمن و کێبڕکێکاری ھەبوو. باوەڕ وایە کە نەیتوانیوە چێژ ببینێت بەو پلەو پایەیەوە کە ھاوچەرخەکانی خۆی وەکوو بوتڕوس و یەعقووب برای خودا ھەیان بووە، لەڕێگەی نامەکانییەوە کە نووسیوییەتی، ئەوە روون دەبێتەوە کە لەململانێی ئەوەدا بووە شەرعییەت و متمانە بۆ کارەکەی وەربگرێت وەکوو یەکێک لە نێردراوەکانی مەسیح. ئەو کاریگەرییەی کە پۆڵس درووستیکردبوو لە مەسیحییەتدا یارمەتی دا کە ببێتە یەکێک لە گەورەترین سەرکردە ئایینیەکان بەدرێژایی مێژوو.

پۆڵس لە شاری تەڕتووس لە کیلیلکیە کە ئەکەویتە ئاسیا بچووکەوە (تورکیای ئێستا)، لەدایکبووە، لە ساڵێکدا کە ئەگەری ھەیە لەنێوان ساڵانی پێنج بۆ دەیەمینی زایینی بێت. ناوی کاتی لەدایکبوونی شاوڵ بوو، لە خێزانێکی یەھوودی کە سەر بە خێڵی بنیامین بوو گەورە بووە و پەروەردە بووە بەپێی گەواھی خۆی لە نامەکەیدا بۆ خەڵکی ڕۆما.

زیاتر...