دێکستەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دێکستەر
[Dexter TV Series Title Card.jpg|250px]]
چەشن
وەرگیراو لەدێکستەری خەیاڵ تاریک 
لە لایەن جێف لیندسی
پەرەپێدەر[(جەیمس مانۆس جەی ئاڕ.]]
ئەکتەران
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر[(ڕۆلف کێنت]]
ئاوازدانەر(ان)دانیال لیچت
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٨
ژمارەی ئەڵقەکان٩٦ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)Robert Lloyd Lewis
Timothy Schlattmann
Lauren Gussis
Scott Reynolds
Arika Lisanne Mittman
Drew Z. Greenberg
Dennis Bishop (pilot only)
شوێنەکانی تۆمارکردنMiami, Florida, U.S.
Long Beach, California, U.S.
ماوەی پەخش47–58 minutes
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • The Colleton Company
  • John Goldwyn Productions
  • Clyde Phillips Productions (seasons 2–5)
  • 801 Productions (season 6)
  • Devilina Productions (seasons 7–8)
دابەشکەرCBS Television Distribution
پەخش
تۆڕشەۆتایم
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ (2006-10-01) – ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ (2013-09-22)
Revival:
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (2021-11-07) – ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (2022-01-09)
ڕیزبەندی کاتی
دواترDexter: New Blood
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

دێکستەر (بە ئینگلیزی: Dexter) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی درامای تاوانکاری ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن تۆڕی شۆوتایم دروست کراوە؛ و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٣ لە ھەشت وەرزدا پەخش کرا.[١] چیرۆکی زنجیرەی لە مەیامی ڕوودەدات. چیرۆکی زنجیرەی دێکستەر مۆرگان بە ڕۆڵی مایکڵ سی ھۆڵ) کە کار بۆ بەشی تاوانکاری پۆلیسی میامی دەکات وەک شارەزایەک لە شیکردنەوەی خوێن، و ھەروەھا لە ھەمان کاتا بە نھێنیی بکوژێکی زنجیرەکەیە، و نێچیرەکانی ئەو بکوژانەی کە لە بۆشایییەکانی سیستەمی یاسایی دەرباز بوون ئەو دەیانکوژیت. بەشی یەکەمی ئەم زنجیرەیە لەسەر بنەمای ڕۆمانی جێف لیندزی دیکستەر خەیاڵ تاریک دروست کراوە .جەیمس مانسۆن جەی ئاڕ نمایشەکەی بۆ ئەم وەرزە ئامادە کرد. بەشەکانی تر بە سەربەخۆیی و جیا لە لە کتێبەکانی لیندسی پەرەیان پێدرا.[٢]

وەرزی یەکەمی زنجیرەکە بە درێژایی پەخشی ستایش کرا، و ڕەخنەی ئەرێنی وەرگرت. چوار وەرزی یەکەم ستایشی جیھانیان وەرگرت. ئەم نمایشە خەڵاتی زۆر زۆری وەرگرتووە، لەوانە دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب کە لەلایەن ھاڵ و جۆن لیسگۆ بۆ ڕۆڵەکانیان وەک دێکستەر مۆرگان و ئارتەر میشێل کە براوە بوون. وەرزی چوار کۆتا ئەڵقەی خۆی لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخش کرد. کە ژمارەی بینەرانی ٢٫٦ ملیۆن بینەربوو. ئەمەش وای کرد کە ببێت بە ئەڵقەیەک کە زۆرترین بینەری ھەبوووە تا ئەوکاتە لە مێژووی شۆوتایم دا.[٣][٤]

لە نیسانی ٢٠١٣، شۆوتایم ڕای گەیاند کە وەرزی ھەشتەم دەبێتە کۆتا وەرزی دێکستەر.[٥] یەکەم ئەڵقەی وەرزی ھەشتەم زۆرترین بینەری ھەبوو کە زیاتر لە ٣ ملیۆن بینەری تێپەراند. کە زۆرترین بینەری ئەڵقەی دێکستەر بوو.[٦][٧]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، ڕاگەیەنرا کە دێکستەر بە زنجیرەیەکی سنوورداری ١٠ ئەڵقەیی دەگەڕێتەوە بەناونیشانی دێکستەر:خوێنێکی نوێ، کە مایکڵ سی ھۆڵ دووبارە ڕۆڵ دەبێنێت تێدا. کە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بۆ یەکەم جار نمایش کرا و لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کۆتایی ھات.[٨]

چیرۆک[دەستکاری]

دێکستەر لە تەمەنی ٣ ساڵیدا ھەتیوو بوو، لەلایەن بازرگانانی دەرمانەوە دایکیان لەبەردەم چاوی بە شێوەیەکی دڕندانە بە مشاری کارەباییی پارچە پارچەکرد. لەو کاتەدا، ھاری مۆرگان (ئەفسەری پۆلیسی شاری میامی)، ئەوی برد بوو لای خوی. ھاری بە تێگەشتن لەو ئازارەی کە لەو تەمەنە بەسەر دێکستەرداھاتوە و مەیلی بوو سایکۆپاتی دەروات، دەستی کرد بە ڕاھێنانی دێکستەر بۆ کۆنترۆڵکردنی مەیلی خوێن ڕشتن و کوشتن ئەو لەسەر ڕێگایەکی تایبەت. بە درێژایی ڕێگا، دێکستەر لەلایەن زڕباوکییەوە مەشقی پێ دەکرا. تا لە جێیەی ئەوەی کە بەھۆی مەیلی خوێنەوە کە ھەیەتی ڕۆژێک ئەروات کەسێکی بێتاوان بکوژیت؛ و لە باتی ئەوە ببێت بە بکوژی ئەو تاوانبارانە کە لە یاسا ھەڵھاتوون، بۆ ئاسانکاری بۆ ئەم پرۆسەیە، دێکستەر لەلایەن پۆلیسی میامی وەک پسپۆڕێکی دادوەری بە شارەزایی شیکردنەوەی کاری خوێن دامەزرا دێکستەر زۆر وشیارە و ڕەچاوی ئەنجامدانی کوشتنەکەی دەکات. بەھۆی کارکردنی لە پزیشکیی دادوەریدا ئاگاداری ھەموو وردەکارییەکان و بەڵگەکانی دیمەنی تاوانەکانە. دێکستەر ھەمیشە بوو کوشتنەکانی ژووری تایبەتی (ژووری کوشتن) بەکاردێنێت کە ھەموو ژورەکە بە پلاستیک دادەپۆشێت؛ و دوای ئەنجامدانی کارەکە ئەندامی کوژراوەکە پارچە پارچە دەکات و دەخاتە ناو جانتا پلاستیکی و دەیبات و دەیخاتە ناو زەریایی گۆڵفی ئەتلەسی بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری بەدواداچوون و دەستگیرکردنی. بە درێژایی زنجیرەکە، دێکستەر ھەوڵ دەدات ژیانی دووانی خۆی بە شێوەیەکی سروشتی پێش ببات. ھەرچۆنێک بێت خۆی (وەک گێڕەرەوە) دەڵێت ئەم دوو مەرجە واتە ژیانی ئاسایی و دۆخی مەیلی بۆ کوشتن لێک جیاناکرێتەوە و ھەردووکیان بەشێکن لە بوونی ئەو.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

دێکستەر بۆ ٢٤ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم کاندید کرا، لە پۆلێنی زنجیرە دراما دیارەکان چوار جار لەسەر یەک، لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١١، و ھەروەھا ئەکتەری پێشەنگی دیار لە زنجیرە درامایەکە (بۆ ھۆڵ) پێنج جار لەسەر یەک، لە ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٢. ھەروەھا بۆ دە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب) (دوو براوە)، حەوت خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە کاندید کراوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ خەڵاتی پیبۆدی وەرگرتووە.[٩]

ڕۆڵ و ئەکتەرەکان[دەستکاری]

ڕۆڵەکان ئەکتەرەکان
دێکستەر مۆرگان میشێل سی ھۆڵ
دیبرا مۆرگان جێنیفەر کارپێنتەر
ڕیتا بێنێت جوولی بێنز
جۆی کوین دێسمۆند ھارینگتۆن
جەیمس دۆیکس ئیریک کینگ
ڤینس ماسوکا سی ئێس لی
ماریا لاگوێرتا لاورین ڤێڵز
ئانجل باتیستا دەیڤد زایاس
ھاری مۆرگان جەیمس ڕێمار
ئارثەر میشێل جۆن لیسگۆ
لومن پیرس جولیا ستایڵز
ھانا مککای یڤۆن ستراھۆڤسکی
جەیمی باتیستا ئێمی گارسیا
تۆم ماتیوس جیۆف پیرسۆن
Michael C. Hall
مایکڵ سی ھۆڵ ڕۆڵی دێکستەر دەگێڕێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Andy Ruddock (September 21, 2013). "Vale Dexter, the serial killer who changed the face of TV violence". The Conversation Australia. Archived from the original on September 22, 2013. Retrieved September 23, 2013.
  2. ^ Dexter (Crime, Drama, Mystery), Showtime Networks, John Goldwyn Productions, The Colleton Company, 2006-10-01, retrieved 2021-09-23
  3. ^ Hibberd, James (December 14, 2009). ""Dexter" Season Finale Slashes Records". ABC News.
  4. ^ Weprin, Alex (December 8, 2009). "Cable Ratings: "Dexter" Draws Record Rating For Showtime". Broadcasting & Cable.
  5. ^ Ausiello, Michael (April 18, 2013). "Dexter's Done: Showtime Confirms Season 8 Will Be Long-Running Drama's Last". TVLine. Archived from the original on June 21, 2017. Retrieved June 26, 2013. ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "'Ray Donovan' Delivers Showtime's Highest-Rated Original Series Premiere Ever + 'Dexter' Breaks Premiere Viewership Records". TV by the Numbers. Archived from the original on July 6, 2013. ٦ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ David Hinckley (September 23, 2013). "'Dexter' series finale draws in record 2.8 million viewers". New York Daily News. Archived from the original on March 23, 2016. Retrieved September 26, 2013.
  8. ^ Ausiello, Michael (October 14, 2020). "Dexter Revival Ordered at Showtime; Michael C. Hall Returning for 10-Episode Limited Series". TVLine. Archived from the original on October 14, 2020. Retrieved October 14, 2020.
  9. ^ 67th Annual Peabody Awards December 1, 2015 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., May 2008.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

دێکستەر لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان

مێتاکریتیک

دێکستەر لە ڕاتن تۆمەیتۆز