دی یورێ
ڕواڵەت
(لە دێ جۆریەوە ڕەوانە کراوە)
دی یورێ یان دێ جۆری (بەئینگلیزی و لاتینی: De jure، بە لایتینیی کلاسیکی: de iure) دەربڕینێکە بەواتای "پەیوەندیدار بەیاسا" ـوە دێت و پێچەوانەی دێ فاکتۆیە کە بەواتای "پەیوەندیدار بەڕاستەقینە" ـوە دێت. بەجۆرێکی تر، دەستەواژەی "de jure" لەبری دەستەواژەی "بەیاسایی" و دەستەواژەی "de facto" بەواتای "بەکرداریی" بەکاردێت، بەتایبەتیی کاتێک کە وەسفی بارێکی یاسایی یان سیاسیی بکرێت.[١] پێناسەیەکی تر بریتییە لەوەی کە شتێک یاسا بەڕوونیی و ئاشکرایی دانی پێدانابێت و شایەنی لێ گەڕاندنەوە نەبێت.[٢] نموونەی ئەمە، سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە لەدوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە کە بەفەرمیی لە دەستووری عێراقدا داننراوە و ئاماژەکراوە بە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی ئۆتۆنۆمیی خۆبەرەبەڕێوە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دوور لە حکوومەتی مەرکەزی.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/De_jure ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%D9%8A_%D9%8A%D9%88%D8%B1%D9%8A ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.