بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دیۆر فاڵ سۆو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دیۆر فاڵ سۆو (لەدایکبووی ١٩٦٨) کەسایەتی یاسایی و دادوەری سەنیگالییە.[١] لە ساڵی ١٩٧٦، ناوبراو بوو بە یەکەم ژنە سەنیگالی کە ببێتە داواکاری گشتی لە سەنیگال،[٢][٣] ھەروەھا سەرۆکی فەخری کۆمەڵەی ژنانی دادوەرە.[٤]

لە ساڵی ١٩٧٦، بوو بە داواکاری گشتی سەنیگالی لە ساینت لویزی پایتەخت،[١] بەمەش بووە یەکەم ژنە سەنیگالی لەم پۆستەدا. بەر لەوەش بەڕێوبەری پاراستنی کۆمەڵایەتی و سەرپەرشتی پەروەردەیی سەنیگال بووە، ئۆرنج سۆناتێل لە کارووباری یاسایی، ڕاوێژکاری یاسایی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی لە ڕواندا، ھەروەھا ڕاوێژکاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی بووە.[٥]

لە ساڵی ١٩٩٩، لەدوای ئەوەی لەلایەن یوونیسێف یارمەتی دارایی وەرگرت بۆ تووێژینەوەکردن، دیۆر لەپاڵ تیمێکی یاسایی ڕەشنووسی لابردنی یاسای قەدەغەکردنی خەتەنەکردنی مێیەیان ئامادەکرد.[٦]

لەماوەی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٥، ئەندامی لیژنەی کۆمیتەی ئەفریقی بوو بۆ مافەکانی خۆشبژێوی منداڵان.{[٧][٨]

لە ساڵی ٢٠١٥، سەرۆکی فەخری تۆڕی ڕۆژنامەنووسان بوو بۆ مافەکانی مرۆڤ و جێندەری. لە ساڵی ٢٠١٧، دەستی لەو پۆستە کێشایەوە.[١]

کارەکان

[دەستکاری]
  • تووێژینەوەیەک لەسەر مافەکانی منداڵان لە سیستمی دادی ئەفریقا> زانکۆی گینەت ساڵی ١٩٩٦.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب PORTRAIT: Me Dior Fall Sow, une pionnière toujours aux aguets, Thiey Dakar, 24 November 2017. Accessed 10 March 2020.
  2. ^ «Dior Fall Sow et les droits des femmes: un combat acharné». lepetitjournal.com (بە فەرەنسی). لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ Samarew (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩). «Dior Fall Sow, 1ère femme procureure: " le jour où j'ai dit non au pouvoir"». SAMAREW INFOS (بە فەرەنسی). لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «"Les violeurs ne seront plus punis par des peines qui ne sont pas dissuasives"». BBC News Afrique (بە فەرەنسی). 2019-12-31. لە 2020-03-10 ھێنراوە.
  5. ^ Dior Fall Sow, ellesolaire.org. Accessed 10 March 2020.
  6. ^ David Hecht, When a law sweeps in, tradition lashes back, Christian Science Monitor, February 4, 1999. Accessed 10 March 2020.
  7. ^ Murray، Rachel (2004-12-09). Human Rights in Africa: From the OAU to the African Union (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-1-139-45633-3.
  8. ^ Former Members ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ACERWC. Accessed 10 March 2020.