دوگمەی ڵایک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوگمەی ڵایک
لقیgraphical button، reaction
بەکارھێنانخزمەتگوزاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بلۆگ، Internet forum، social bookmarking، like
ئافرێنەرڤیمیۆ
بەرھەمەکان و ماددەکانlike
بەستەرhttp://data.thenextweb.com/tnw/entity/like_button
بەرامبەرdislike button

دوگمەی ڵایک (بە ئینگلیزی: Like Button) تایبەتمەندییەکە لە نەرمەکاڵاکانی پەیوەندیکردن وەک تۆڕەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی یان مەکۆکانی گفتوگۆ, ھەروەھا ماڵپەڕ و بلۆگەکانی ھەواڵ، کە بەکارھێنەر دەتوانێت ئارەزووی خۆی یان پشتگیری خۆی بۆ ھەندێک ناوەڕۆک نیشان بدات بە بەکارھێنانی ئەم دوگمەیە.[١] ئەو پێشکەشکارانەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کە ئەم تایبەتمەندییە بەکاردەھێنن بەزۆری ژمارەی لایکەکانی بەکارھێنەران بۆ ھەر پارچە ناوەڕۆکێک پیشان دەدەن و ئەم پیشاندانیش ڕەنگە تەواو بێت یان تەنھا بەشێک بێت لێی. دوگمەی لایک کەمێک بەدیلە بۆ ڕێگاکانی تری دەربڕینی کاردانەوە بەرامبەر ناوەڕۆک، وەک نووسینی کۆمێنتێک لەگەڵ وەڵامێک. ھەروەھا ھەندێک لە ماڵپەڕەکان دوگمەی دیسڵایکیان ھەیە کە بەکارھێنەر دەتوانێت ئاماژە بە ھەڵوێستی نەرێنی، بێلایەن یان ئەرێنی خۆی بکات. ماڵپەڕی دیکەش ھەن کە ڕێگەی ئاڵۆزتریان ھەیە بۆ دەربڕینی ھەڵوێستی بەکارھێنەران، بۆ نموونە ئامرازی دەنگدانی پێنج ئەستێرە یان دوگمەی کاردانەوە، کە بەکاردێت بۆ نیشاندانی مەودای بەرفراوانتر لە ھەڵوێستی بەکارھێنەران بەرامبەر بە ناوەڕۆک.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dedić, N. and Stanier, C. (2017) “Towards Differentiating Business Intelligence, Big Data, Data Analytics and Knowledge Discovery“. Lecture Notes in Business Information Processing (LNBIP). Springer International Publishing. Volume 285.