ده‌روونبرینداری (تراوما)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ده‌روونبرینداری (بە ئینگلیزی: Trauma)، لە یونانیەوە وەرگیراوە(Τραύμα)، کۆی Traumata لە پزشک Trauma واتا برینێکی دەروونی لە ئەنجامی ڕوداوێکی دژوار. ئەم واژەیە لە زانستی دەروونناسی ئاماژەیە بە ده‌روونبرینداری بە بێ ڕەچاوکردنی ھۆکارەکانی. ده‌روونبرینداری لە ئەنجامی ڕوداووێک یان ھەژاندنێکی دەروونی دروست دەبێت. واژەی ده‌روونبرینداری بە یەک شێوە بەکار نایەت چونکە ھەندی جار بە واتەی زامی دەروونی دێت ھەندی جاریش مەبەست نیشانەکانی ئەو نەخۆشیەیە.

بەکارھێنانی واژەی ده‌روونبرینداری[دەستکاری]

ڕوداووە ھەژێنەرەکان بۆ نمونە کارەساتی سروشتی، ڕفاندن، ئەتک‌کردن یان ڕوداووێک لەگەڵ ھەڕەشەی زامی سەخت، ھەرەوھا گوزەران لە جەنگ‌و پێکدادان، تیرور، ئەشکەنجە، زیندان، زیندانی سیاسی یان ھێرش کردنە سەر وزەبربەکارھێنان. ئەم ڕوداووانە دەشێت کە گرژی دەروونی، ھەستی نا ئومێدی یان توقاندن دروست‌بکات. زوربەی ئەو کەسانەی بەو ڕوداووانە تێدەپەڕن دوای ماوەیەک ترس‌و گرژی بارودۆخیان دادەمرکێت‌و ئەھوەن دەبنەوە، ھەرچەندە تەنانەت ئەمانیش ھەڵسوکەوتیان دەگۆرێت. زاڵ بون بەسەر ده‌روونبرینداری وایان لێ دەکات گەورە بن. Richard G. Tedeschi و Lawrence G. Calhourn واژەی گەورەبونی دوای ده‌روونبریندارییان داناوە. ھەرچەندە لە ھەندێک جار کە گرژی‌وزەبر ماوەیەک بخایەنێت بێ ئەوەی توشبۆکان چارەسەری تەواو بکرێن ئەشێت کە نیشانەی نەخۆشی دەروونییان لا پەیدا بێت. یەک لە سێی توشبۆکان جگە لە یادەوەریە ئازار بەخشندەرەکان توشی نەخۆشی دەروونی دەبن. ئەوەی لە ھەموی زیاتر بڵاوە پەشێوی گرژی پاش ده‌روونبریندارییە Posttraumatic stress disorder. ھەرچەندە بۆی ھەیە جوری نەخوشی دەروونی کەش پەیدابێت.

ئەم واژەیە لە زمانی ڕۆژانە وواتای کەی دەدرێتە دەمەوە. زۆرجار زامی دەرونی یان ده‌روونبرینداری لە گەل گشت بەسەرھاتە نالەبارە ئازاردەرەکان بەکاردەھێنرێن. لە پزشک‌و لە دەروونناسی ئەم واژەيه‌ چرتر بەکاردەھێنرێت تەنھا بۆ ئەو بەسەرھاتانەی کە پەشێوی دەروونی بەدوادا پەیدادەبێت.

ده‌روونبرینداری کەرەستەی زانستی ده‌روونبرینداری یە.

پێناس[دەستکاری]

  • Fischer و Riedesser لە کتێبی Lehrbuch der Psychotraumatologie میونخ ١٩٩٨ لاپەڕە ٧٩ بەم شێوەیە پێناسی ده‌روونبرینداری دەکەن
بارودۆخ بردنه‌سه‌رێكی دژوارو دژه‌یه‌ك نێوان هۆكاره‌ هه‌ڕه‌شاويه‌كانی ڕوداووه‌كه‌ به‌رامبه‌ر توانی زاڵ‌بوونی تاكه‌ كه‌س، کە ھەستی نائومێدی وخۆ-دانەدەستی نەپارێزراوەیی لا دروست‌دەکات کە دەبێتە ھۆی ھەژاندنێکی درێژخایانەی تێگەشتنی کەسەکە لە خۆی و لە جیھانی دەوروپشتی.
  • ڕیزبەندی پزشکی و ڕانمای پەیوەندیداری دیاریکردنی نەخۆشی ICD-10[١] پێناسی ده‌روونبرینداری بەم شێوەیە دەکات
گوزەرانێکی بارگران یان بارودۆخێکی کورت یان درێژخایان لەگەڵ ھەڕەشەیەکی نائاسایی یان ھاوشێوەی ڕادەی کارەسات کە لەنزیکە ھەر کەسێک دەبێتە ھۆی نائومێدی. بۆ نمونە کارەستی سروشتی، یان کارەساتی دروست‌کراو یان لەلایان مرۆڤەوە دروستکرابێت، ئەرکی جەنگی، ڕوداووی قورس، بینیی مردنێکی دژواری کەسانی کە یان قوربانیانی ئەشکەنجە، تیرۆر، ئەتک‌کردن یان تاوانی ھاوشێوە.

ڕوداوو کە دەبنە ھۆی ده‌روونبرینداری[دەستکاری]

ئەو ڕوداووانەی کە زۆرجار دیارە دەبنە ھۆی ده‌روونبرینداری ئەوانەن وەک بۆ نمونە: کارەساتی سروشتی، جەنگ وئەرکی جەنگی، ئەشکەنجە، دورخستنەوە ڕاگواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ وئاوارەپێکردن، ھێرشی تیرۆر، ئەتک، ڕوداووی (ڕۆژانەی) ھەڕەشەداری مەترسیدار، ده‌روونبرینداری لە ئەنجامی دەست‌لێوەردانی پزشکی (عه‌مه‌لياتی جراحی)، زەبر یان ھێرشی سەکسی، بینینی مردنی دژواری کەسانی کە، مردنی داک‌وباب لە منداڵی، مردنی کەسێکی ئازیز یان جەرگ‌سوتان (مردنی منداڵ)، پەرێشانی بە دەست نەخۆشیەوە لە منداڵی، گوێنەدان یان پشتگوێ‌خستنی ئاشکرای دەروونی یان جەستەیی منداڵ... بڕوانە Kindheitstrauma

بەڵام ھەندێک ورۆژاندنی تەنانەت ئەھوەنتريش دەشێن لە حاڵەتی نەخواستراو کارێکی وا بکەن کە مرۆڤ بکەوێتە نائومێدی وتوانا تایبەتەکانی ببەزێنن. بو نمونە دەتوانرێت ئەمانە ناونرێن:

ھێرش و سووک‌کردنی شەخصی قورس، گەمە پێ‌کردنی درێژخایان، پەڵپ‌پێ‌گرتن Mobbing، سزای جەستەیی، طلاق وجیابونەوە، خراپ مامڵەکردنی سۆز، كه‌سی هاریكار يان كه‌س‌وكاری توشبۆكه‌ له‌ كاتی بەرەنگاربونەوەی نێشانەکانی پاش‌ده‌روونبرینداری، منداڵ‌لەدایکبونێک کە ده‌روونبرینداری لە دوا دا بێت... هتد

ئایا حاڵەتێک دەبێتە ھۆی ده‌روونبرینداری یان نا وابەستە نیە تەنھا بە مەرجە دەرەییەکان، بەڵکو زیاتر وابەستەیە بە گووزەرانی ناوەوەی ڕۆداوەکە لای ئەو کەسەی توش‌بووە. کەسێک باڵەخانەیەکی بەسەردا بڕمێت، ئەگەر لەو بڕوایەدابێت کە تیمی یارمەتی ڕوداووی ناکاو لەکاتی خۆی ھەر دەگەنە فریای، ئەو ترسە گەورەی لا پەیدانابێت و ئاستی ھۆرمۆنی گرژی لای ناگاتە ئاستی کەسێک کە لە ھەمان بارودۆخ بەڵام بە تەواوی ھەستی تەنیایی و نائومێدی زاڵ‌دەبێت بەسەری، و کە نازانێت تیمی یارمەتی ڕوداووی ناکاو وا بەڕێوەن بۆ لای. دکتۆرێک کە بە پێی پیشەکەی فێرە برینداری سەخت ببینێت ئەوا لە ڕوداووێکی ھاتووچوی قورس دەست‌وپەل لەکار ناکەوێت چونکە لە گەڵ ھاوپۆلەکانی کاتی خوێندنی پزیشک فێرە خۆی بپارێزێت لە ئازاری مرۆڤەکان، ووشەی گوونجاوو دروست دەدۆزێتەوە بۆ بەڕێخستن‌و چارەسەرکردنی بارودۆخەکە. وێنەی مەترسیداری جێگەی ڕوداووەکە زمانی نابەستێتەوەو ھەست بەتنھایی وبێ‌پارێزراوەیی ناکات. ئەوپرسیارەی کە ئایا كاردانه‌وه‌ی کەسێک بە پەشێوی دەروونی تەواودەبێت‌و چ جۆرە نەخۆشیەکی سەرەکی لای پەیدادەبێت، له‌ ئاست بارودۆخی ڕوداوێکی ده‌روونبرینداركارانه‌، زۆر وابەستەیە بە توانای تایبەتی زاڵبونی ئەوکەسە خۆی‌و چەند فاکتەرێکی کە. بەڵام چەند ڕۆداوو ھەن کە بەگشتی دەبنە ھۆی نەخۆشی دەروونی. تەقریبەن کەس لە ئەنجامی ئەشکەنجە بەتەنھا خۆی نایەتەوە سەره‌ خۆ، وتەنھا چواریەکی ئەوانەی ئەتک‌کراون بەتەنھا خۆیان دگەڕێنەوە سەرەخۆ.[٢]

ده‌روونبرینداری بەکۆمەڵ[دەستکاری]

ده‌روونبرینداری بەکۆمەڵ ده‌روونبریندارییەکە کە زۆر یان زوربەی تاکەکەسەکانی کۆمەڵگەیەک دەگرێتەوە. وەک لە ئەنجامی نەخۆشی تاعونی سەردمی سەدەی ناوەندێکان یان ئەتک‌کردنی بەکۆمەڵ وەک لە جینوسایدی ڕواندا. ھەندێک پێیان وایە کە گوایە ھیرشی ١١ ئه‌یلول وەک برینداریەکی بەکۆمەڵ بۆ ولایەتە یەکگرتۆکان تەماشا بکرێت.[٣]

مەودای ده‌روونبرینداری[دەستکاری]

مەترسی توشبوونی پەشێوی پاش ده‌روونبرینداری و ڕادەی قورسی نەخۆشیکە وابەستەیە بە چەند جۆر فاکتەروە:

فاکتەری مەترسی‌دارو پارێزەر[دەستکاری]

فاکتەری مەترسی‌دار ئەوانەن وەک: ده‌روونبریندارییەکی پێشوتر (بۆ نمونە مامڵەی خراپی لەوەوپێش لە منداڵی)، تەمەنی کەم لەکاتی ڕودانی ده‌روونبرینداری، پایەی خوێندەواری یان ڕەگەز: مێینە یان نێرینە. ھەرچەندە جێی ئاماژەیە کە ئەم فاکتەرانە، کاریگەریان کەمترە وەک لە فەکتەری ڕوداووەکە خۆی یان فاکتەرە کاریگەریەکانی پاش ده‌روونبرینداریێکە.

فاکتەری ڕوداووەکە[دەستکاری]

تا بارگرژی بارودۆخەکە (بۆ نمونە قەبارەی زیان یان ژمارەی مردوو) زياترو قورستربێت ئەوا ئەگەری دروست‌بوونی ده‌روونبرینداری زیاترە. ھەروەھا درێژبوونەوەی ماوەی ڕودانی ھۆکاری ده‌روونبرینداریێکە (دوبارە وچەند بارە بوونەوەی دست‌درێژی سەکسی لە خێزان-واته‌ فره‌ده‌روونبرینداری) گەورەترە وەک لە ده‌روونبرینداریێەک کە یەکجار ڕوبدات (وەک ڕوداووی شەمەندەفەر). ده‌روونبریندارییەک کە بۆ ماوەیەکی کورت بێت و ئەنجامی ڕوداوی یەکجاری بێت بە ده‌روونبرینداری جۆری I ناودەبرێت. ئەگەر بۆ ماوەیکی درێژخایانەتر بێت و دووبارە ببێتەوە ئەوا بە ده‌روونبرینداری جۆری II ناودەبرێت. لەوە بەدەر ئەو ڕۆداوانەی کە کەسێک ھۆکارێتی (وەک ئەتک، ئەشکەنجە) ده‌روونبریندارییەکەی خراپ ترە وەک لە لێقەومانی لابەلا (وەک کارەستای سروشتی، ڕوداووی ھاتووچۆ). دەرکەوتوە کە لە حاڵەتی دەستدرێژی سەکسی لە منداڵی، ئەو ئافرەتانەی کە لە لایەن باوکیانەوە ئەتک‌کراون، خەمۆک‌تر بوونەو، وکە گوایە تەنھا مەبەست نازونیازیان ھەڵگرتن بوبێت، نیشانەی بەقوەتتری ده‌روونبریندارییان بەسەرەوە دیاربووە.

فاکتەری کەسی[دەستکاری]

نەک تەنھا چڕی کارگەریە به‌رچاوه‌ ئۆبیەکتیڤە دەرەکیەکانی ڕوداووە ده‌روونبریندارییەکە گرنگن بەڵکو ھەستە سوبیەکتیڤەکەی ناوەوەی ئەو کەسەش گرنگە. ھێڵی ڕونکردنەوەی تەمەن شێوەی پیتی U وەردەگری. ئەگەری ده‌روونبرینداری منداڵ وکەسانی بەتەمەن زیاترە وەک لەو کەسانەی کە لە تەمنی ناوەندین.

كاردانه‌وه‌ی سەرەتایی[دەستکاری]

كاردانه‌وه‌ی ھەر مرۆڤێک تەنانەت لە کاتی ڕوداووە ده‌روونبریندارییکە یان دەست‌بەجێ دوای ڕوداووەکە تا ڕادەیەکی زۆر پێشبینی پەشێوی گرژی پاش ده‌روونبرینداری نیشان دەدات. ئەگەر ئەوکەسانی بۆ نمونە لە کاتی ئەتک یان ئەشکەنجە ڕادەیەکی کەمی سەربەخۆییان ھەبێت ئەوا کەمتر نیشانەکانیان لا پەیدادەبن وەک لە کەسانێک کە خۆیان دەدەن بە دەستەوە. ئەگەر ھاتوو خۆدورڕاگرتن بە نامۆبوون له‌ ده‌وروبه‌ر Derealization ھەروەھا هه‌ڵوه‌شان يان لێك بوونه‌وه‌ Dissoziation،لە کاتی ڕوداوەکە پەیدابێت، ئەوا ڕادەی ده‌روونبرینداریه‌کە زیاترە.

فاکتەری پشت‌گیری بزشکی[دەستکاری]

پشتگیری وتەقدیری کەسانی دەوروپشت بۆ قووربانێکان بۆی ھەیە کە کاریگەریەکی ئەرێنی ھەبێت بۆ گوزەرانی پشێوی گرژی پاش ده‌روونبرینداری. ھەروەھا دڵنەوایی‌و لانەو یاڵدەدانی ئەو کەسانەی توش‌بون لە نیو خەلک‌دا بەسوودە (گێڕانەوەی بەسەرھات لە لایەن توش‌بۆکان).[٤] لێرە بنیادکردنێک بۆ ھەست توندوتؤڵکردنەوە، کە لە لایان Aaron Antonovsky دروست‌کرا بو، جێی ئاماژەیە. ئەم بنیادکارە بریتیە لە ھەوڵدان بۆ ڕیزبەندی توانای ھیزری ڕۆداوکەو بۆ تێگەشتنی واتاوو مەوداکەی. ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە قوربانیانی ئۆردگای زۆرەملێی نازێ‌کان ڕاستی پێویستی ئەم جۆرە ھاوکاریە دەسەلمێنن.

نیشانەو شێوەی ڕەفتار[دەستکاری]

لە نیشانە نمونەییەکانی ده‌روونبرینداری ئەمانەن:

  • بیرھاتنەوە Intrusive thought گەڕانەوەو دوبارەبونەوەی یادوەری ده‌روونبرینداریێکان لە گەڵ ژیانەوەی ھەمان ده‌روونبرینداری بە ھۆی ھاندەرێک
  • خۆ دوورەپەرێزڕاگرتن Avoidance (خۆدورڕاگرتن لە ھەست‌وھزرێک کە یادەوەری ده‌روونبرینداریێکە دێنێتەوە بیر، دوورکەوتن لە جێگەی ڕوداوەکە یان لە ماڵ نەھاتنەدەرەوە. خۆدوورڕاگرتن بە نامۆبوون Dissoziation یان لەبیرچونەوەAmnesia)
  • زیاڕەوی (تۆڕەیی زیا، کەمی تەرکیز، پێش‌بینی‌و وریایی زیا بەرامبەر بە ئەگەری مەترسی، بە ئاسانی زنوق چون).
  • ھەتا ئەگەر بێتوو لە ناخا لە دڵەڕاوکەی و لە نەسرەوتی دابێت ئەوکەسەی ده‌روونبریندار بۆكە لە ڕۆکەش‌دا خۆی ئاسایی نیشان‌دەدات وبەسەریا زاڵ‌دەبێت وخۆی رادەگرێت (چونکە لە ڕوداووە ده‌روونبرینداریێکە خۆی بەتەواوی لەدەست داوە).
  • کپ‌بونی سۆز (کز بونەوەی سۆزی دڵ‌خۆشی وخۆشەویستی یان ماتەمین‌و خەمباری).
  • لە بیرەوەریدا خۆ ئامادەکردن بۆ خراپترین ئەگەر، بۆ ئەوەی بەسەرھاتی کت‌وپڕ لەناکاو بەسەردا ڕونەدات. ئەمەش لای کەسانی دەوروپشت بە ڕەشبینی لەقەڵەم دەدرێت.
  • كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجگارزۆر توند لە ئاست کاریگەریە دەرەکی‌و ناوەوەێەکان (لە ئەنجامی ھاندەرێک Trigger) وەک زراوتۆقیین Panic attack، نەخۆشی ترس Anxiety disorder، نەخۆشی وسواس و دڵ‌خەتەرەکردن Obsessive–compulsive disorder، خۆئازاردان Self-harm و خووگرتن (عربی: إدمان)Substance dependence دەشێت نیشانەی پەشێوی ده‌روونبرینداری بن. ھەروەھا دوبارە بۆنەوەی خەونی ناخۆش، و لە دنیاوڕاستی لێک دابڕانDissociation (psychology)
  • مەترسێکان دوبارەدەبنەوە بە پەیوەندی لەگەڵ ڕوداوە ده‌روونبرینداریێکە.
  • ھاندەر وەک بۆنێک، دەنگەدەنگێک، وێنە، فلیم یان تەنانەت یادوەریەکی ساڵانە دەشیت ببێتە ھۆکاری دوبارە بوونەوەی ده‌روونبرینداری. ئەم ھاندەرانە دەشێت تا تەمنێکی زۆر ھەر بمێنن. ئەو کەسانەی ده‌روونبریندار بوون ھەستی ئەو یادوەریانەیان بۆ دوبارەدەبێتەوە (زۆر جار وەک ھەستی ترس). بۆ نمونە تەقینەوەی فیشەگە شێتێك لە بۆنەی سەرەساڵی زاینی دەشێت لای ئەو کەسە یادوەری بۆمباردمانێکی منداڵێتی بێنێتەوە یاد وترسێکی زۆری لا دروست کات ھەرچەندە ڕۆداوە سەرەتاییەکەی باش لەیاد نەما بێت.

لای زوربەی توشبوان ئەو نیشانانە پاش ڕوداووە ده‌روونبرینداریێکە دەکشێنەوە وئەھەون دەبنەوە (دامرکاندن Remission) بە شێوەیەک کە ئەو ڕوداووە جارێکی تر دەبێتە بەشێک لە سی‌ڤی یان بەسەرھاتەکانی ڕابردوی ئەو مرۆڤە. بەڵام لای ھەندێک توش‌بوان لە خۆوە چاک نابنەوە وتەندەروستی دەروونیان دوای ماوەیکی درێژیش ناگەڕێتەوە جێگای خۆی، ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەگەری دروستبونی پەشێوی پاش، لە ئەنجامی ده‌روونبرینداری، و بۆیان ھەیە دوای چەند مانگێک یان ساڵانێک دوای ڕوداووە ده‌روونبرینداره‌کە دەرکەون وکە دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە چالاکێکانی دەماغ وئەعصاب.[٥]

پەشێویەکانی گرژی پاش ده‌روونبرینداری[دەستکاری]

لای ڕاست ئ‏‏‏ە‏‏‏سپۆلكه‌ی ناو د‏‏‏ە‏‏‏ريا. لای چه‌پ دوو پارچ‏‏‏ە‏‏‏ی بچۆك ه‏‏‏ە‏‏‏ن له‌ د‏‏‏ە‏‏‏ماغ هاوشێو‏‏‏ە‏‏‏ی ئه‌سپۆلك‏‏‏ە‏‏‏ی ناو ده‌ريای‏‏‏ە‏‏‏. لای ئافره‌ت گ‏‏‏ە‏‏‏وره‌تر‏‏‏ە‏‏‏ وه‌ك ل‏‏‏ە‏‏‏ پياو. (preparation by László Seress in 1980)
ل‏‏‏ە‏‏‏ ه‏‏‏ە‏‏‏ردوو كه‌رتی ناو د‏‏‏ە‏‏‏ماغ ئه‌سپۆلك‏‏‏ە‏‏‏ ه‏‏‏ە‏‏‏يه‌
شوێنی ئ‏‏‏ە‏‏‏سپۆلكه‌ ل‏‏‏ە‏‏‏ ده‌ماغ
شوێنی ئاڵوی د‏‏‏ە‏‏‏ماغ

پەشێویەکانی پاش ده‌روونبرینداری خۆی بە‌ شێوەی ھەستی ترس‌و خەفەتخواردن نیشان‌دەدات تا دەگاتە پەشێوی دەروونی قورس. لێ‌کۆڵینەوەی ھۆکان و کارلێ‌کردن‌و شێوەکانی عیلاجی ده‌روونبرینداری، ئەرکی زانستی دەرونناسی ده‌روونبرینداری یە.

بەرپابوونی پەشێویەکانی پاش ده‌روونبرینداری[دەستکاری]

بە ھوێ پێش‌بینی نەکراوەیی روداووە ده‌روونبریندارکارەکان، ئاستەمە کە لێکۆڵینەوە لە ڕەوشی سۆزیی، ھۆش‌وردک Kognition و ئەعصابی کەسە توشبۆکان، لە پێش و پاش ڕوداوە ده‌روونبریندارێكه‌ بکرێت. لەبەر ئەوە میکانزمی دروست‌بوونی پەشێویەکانی پاش ده‌روونبرینداری باش نەزانراون. جگە لەوە، لەوەدەکات کە پەشێویەکانی پاش ده‌روونبرینداری پرۆسەیه‌كی هه‌م دەرونییانە و هه‌م کۆمەڵگەییانە بن. هه‌رچه‌نده‌ ئەو زەحمەتیانە هه‌ن، ئه‌وا توانراوە لە چەند لێکۆڵنەوەیەک لە سەر کەسانی ده‌روونبریندارکراوه‌كان، ژمارەیەک گۆڕانکاری دیاریدەی دەروونی وعەصەبی ‌ بسەلمێنرێن، و ھەوڵدراوە کە لە سەر بناغەی ئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوانە مۆدێلی وەھا دابڕێژرێت کە دروست‌بوونی پەشێویەکانی پاش ده‌روونبرینداری ڕونبکەنەوە.

مۆدێلی بییر

لە ئەنجامی دەردانی ھۆرمۆنی عەصەبی ئێجگار زۆر، تێکچونی سیمای ئەسپۆلکە لەدەماغ ڕودەدات. کاری ئەسپۆلکە ئەوەیە، کە ئەو ئینطباعاتەی کە لە ئۆرگانەکانی ھەست دێنە دەماغ کۆبکاتەوە ولە پەیوەندیداریەکی بایولوجی تۆماريان کات. لە بەر تێکچونی کاری ئەسپۆلکە لە ئاکامی ده‌روونبرینداری ئەوا کات و شوێنی تۆماركاریان دەشێوێت. ھەر بۆیە کە ئینطباعاتی ئۆرگانە جیا‌کانی ھەست وەک دەنگ، ڕەنگ‌وسیما، بۆن و بەرکارە نه‌ستێكان بە شێوەیەکی پچرپچر وناھاوپەندیدارانە تۆماردەکرێن. لە بەر ئەوە نەک لە بیری ھوشیار تۆماردەکرێن بەڵکو پچڕپچڕ‌ لە بیری ناوەوە لە ئاڵوی دەماغ (عەرەبی اللوزة الدماغیة) Amygdala دەمێننەوە. ئەوکەسەی توش بوە، لە کاتی بەیاد ھاتنەوە پچڕپچڕانە وەبیریان دەکەوێتەوە. ‌ ‌

سیستەمی ھۆرمونی گرژی

ئەوانەی توش‌بوون، بە بەراوردی کەسانی ساغ‌و ئاسایی، پلەی ھۆرمونی گرژی نورادرینالین‌یان Norepinephrine لا بەرزە.ئەمەش دەبێتە ھۆی دروستب‌وونی ھاونیشانەکانی بێ‌خەوی، سست‌بوونەوەی بییرتیژی، زیاورووژاوەیی و زوو زنوق‌چون. ھەندێک لێ‌کۆڵینەوە ئەوە نیشاندەدەن کە پایەی دەردانی کۆریستوڵ Cortisol کەم دەبێتەوە و ڕادەی ھەستیاری وەرگرەکانی گلوکوکورتیکوید Glucocorticoide زیا دەکات.

پەشێویە دەروونیە سەرەتاییەکان[دەستکاری]

ده‌روونبرینداری زۆرجار دەبنە ھۆی پەشێوی وەک:

پەشێوی خۆگوونجاندن

ئه‌و به‌ركاره‌ بارگرژیه‌ ده‌روونیانه‌ی، كه‌ له‌ ئه‌نجامی ڕوداووی وه‌ها په‌يداده‌بن، كه‌ له‌ گه‌ڵ پێناسی پزشكی ده‌رونبرینی ناگونجێن، وه‌ك مردنی كه‌سێكی نزديك يان جيابونه‌وه‌و طه‌لاق، ئه‌وا وه‌ك پەشێوی خۆگوونجاندن ده‌ست‌نيشان ده‌كرێن. پەشێوی خۆگوونجاندن له‌ سه‌ر سنوری نێوان په‌شێویه‌كه‌، كه‌ هۆكاری دياره‌ له‌ ئه‌نجامی ڕوداوێكی ژیانی قورس، و په‌شێویه‌ك كه‌ له‌ ئه‌نجامدا نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ خه‌مۆكی وترس گێرۆده‌ده‌بێت.

په‌شێوی گرژی تيژ

ئه‌و نیشانانه‌ی كه‌ هاوده‌م له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كه‌ په‌يداده‌بن به‌ په‌شێوی گرژی تيژ ده‌ناسرێن.

پەشێوی گرژی پاش ده‌روونبرینداری

كاتێك ده‌وترێت كه‌ پەشێوی گرژی پاش ده‌روونبرینداری Posttraumatic stress disorder هه‌يه‌ كه‌ نيشانه‌ دیارده‌كانی بۆ ماوه‌ی پتر له‌ چوار هه‌فته‌ په‌يداده‌بن و به‌م شێوه‌یه‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت كه‌ ببێته‌ نه‌خۆشیه‌كی درێژخایان. ئه‌گه‌ر نيشانه‌كان بۆ ماوه‌ی زياتر له‌ هه‌شت مانگ به‌رده‌وام بن، ناشێت ئيتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ پەشێوی گرژی پاش ده‌روونبرینداریێكه‌ له‌ خۆوه‌ چاك ببنه‌وه‌.

پەشێوی گرژی پاش ده‌روونبرینداری ئاڵۆز

له‌ نزیكه‌ی ساڵی ٢٠٠٠ ز. به‌دوا واژه‌ی په‌شێوی گرژی پاش ده‌روونبرینداری ئاڵۆز Complex post-traumatic stress disorder خۆی چه‌سپان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌روونبرینداری كه‌ چه‌ند جار دووپات بوبێته‌وه‌ به‌ گشت ئه‌نجامه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تێكانیه‌وه‌، كه‌ بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پێویستی به‌ هه‌ڵس‌وكه‌وتێكی تایبه‌ته‌. هه‌روه‌ها هه‌مان واژه‌، گۆڕانكاری به‌رده‌وامی كه‌سايه‌تی دوای گرژی قورسی بێده‌گوترێت له‌ ئه‌نجامی فره‌ده‌روونبرينداری كه‌ گۆڕانكاری له‌ كه‌سايه‌تی و شێوه‌ی ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی پێوه‌ دیاره‌.

پەشێویە دەروونیە لاوەکێکان[دەستکاری]

ده‌روونبرینداری مه‌ترسی دروست‌بون و توشبونی نه‌خۆشی ده‌روونی كه‌ی لێ ده‌كرێت وه‌ك

  • نمچه‌ خه‌مۆكی Dysthymia
  • په‌شێوی ڕۆاڵه‌ت جه‌سته‌یی Somatoform disorder
  • ترس يان فوبيای چونه‌ نێو خه‌لك Agoraphobia
  • په‌شێوی ترسی گشتی
  • به‌كار هێنانی نا دروستی ده‌رمان و ئاڵوده‌بون به‌ كه‌ره‌سته‌ هوشبه‌ره‌كان
  • جگه‌ره‌ و توتن زۆر كێشان
  • بیر له‌ خۆ كوشتن كردنه‌وه‌ Suicidal ideation

جۆره‌ تایبه‌ته‌كانی فوبيا يان ترس، نه‌خۆشی وسواس و دڵ‌خه‌ته‌ره‌كردن Obsessive–compulsive disorder ، زيا خۆری Eating disorder زۆر جار وه‌ك پەشێوی دەروونی لاوەکی ته‌ماشا ناكرێت به‌ڵكو ده‌روونبرینداری وه‌ك فاكته‌رێكی ناڕاسته‌وخۆ بۆ دروست بوونی ئه‌و په‌شێويانه‌ سه‌یر ده‌كريت. به‌هه‌مان شێوه‌ په‌شێوی كه‌سایه‌تی سنوری Borderline personality disorder.

جۆری تری په‌شێوی باش ده‌روونبرینداری[دەستکاری]

توندوتیژی ده‌ست درێژكردنی سه‌كسی ده‌بێته‌ هۆی جوره‌ها په‌شێوی سه‌كسی وسۆزی ئاره‌زوو (به‌ شێوه‌ی كه‌م بوون هه‌روه‌ها زوور بونی ئاره‌زووی سه‌كسی). له‌ لايه‌كی تره‌وه‌ زۆرجار ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست بونی نه‌خۆشی هۆ نادياره‌كان Idiopathy

چاره‌سه‌ری ده‌روونبرینداری[دەستکاری]

چاره‌سه‌ری ده‌روونبریندارێتی بۆ توشبوانێك پێویسته‌ كه‌‌ ڕوداوویكی ده‌روونبرينداریيان به‌سه‌ر هاتبێت. ئه‌مانه‌ پێويسته‌ هێور ببنه‌وه‌ وسه‌باره‌ت به‌و ڕوداووه‌ له‌ گه‌ڵ كه‌سێكی متمانه‌ پێ‌كراو بدوێن، و به‌ پێی توانا بچنه‌ لای پزشكێكی ده‌روونی كه‌ توناسازی پسپوری تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری ده‌روونبرینداری وه‌رگرتبێت و شاره‌زای شێوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ده‌روونبریندارێتی بێت. Psychotherapy

چاره‌سه‌ری ده‌روونتيیماری[دەستکاری]

هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی تیماری ده‌روون شێوازێكی تایبه‌تی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری په‌شێوێكانی ده‌روونبرینداری هه‌يه‌. وه‌ك ڕێبازی چاره‌سه‌ری ڕه‌فتارانه‌ی درك‌وزانين Cognitive behavioral therapy يان چاره‌سه‌ری ڕه‌فتار Behaviour therapy و ڕێبازی شيكاری ده‌روون Psychoanalysis. به‌ پشت‌به‌ستراوێتی به‌ چه‌ند زانیارییه‌كی ده‌مارده‌روونی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ده‌كرێت‌، كه‌ كه‌سانی ده‌رونبریندار، جیاواز له‌ شێوه‌كانی په‌شێوی ده‌روونی تر، نیشانه‌ی گۆڕانكاری و ده‌روونی جياجيايان لا ده‌ركه‌وێت‌. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ڕێبازی نۆی دانراون، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌ركرنی ده‌روونبرینداری. هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ئه‌م بۆچونه‌ی دوایی يه‌شتا به‌ شێوه‌يه‌كی زانستی ته‌واو نه‌سه‌لمێندراوه‌.

ئامانجی چاره‌سه‌ری ده‌روونی ئه‌ویه‌ كه‌ چاره‌يه‌كی ڕێك‌وپێكی ده‌روونبریندارێكه‌ يان ده‌روونبریندارێكان بكرێت به‌وه‌ی كه‌ نیشانه‌كانی سنورداربكرێن و زاڵبێت به‌سه‌ری يان نه‌ی‌هێڵێت. ده‌شێت كه‌ ڕێبازه ‌جیاكانی چاره‌سه‌ركردن يه‌كتر ته‌واو كه‌ن يان چه‌ند ڕێبازێك بۆ چاره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی ڕوداوه‌كه‌ به‌كار بهێنرێت. زانياری زۆرزۆر له‌ بابه‌ت ده‌مارده‌روونی به‌ ده‌ست هێنراون كه‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه‌ ته‌واوكاری ڕێبازه‌ جياكان بن و ئه‌نجامی به‌ سووديان هه‌بێت.

چاره‌سه‌ری ڕێبازی شيكاری ده‌روون

چاره‌سه‌ری ڕێبازی ده‌روون‌شیكاری Psychoanalysis پێش هه‌ر شتێك له‌ كارتێ‌كردنه‌ نه‌ستیيه‌كانی Unconscious mind ده‌روونبرينداری ده‌كۆڵێتوه‌ و هه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌ری كات. له‌ ده‌روون‌شیكاری‌دا گواستنه‌وه‌ Transference واتای ئه‌وه‌ ده‌دات، كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ شێوه‌يه‌كی نه‌ستیانه‌ به‌سه‌رهاته‌كانی پێشوی له‌ ڕێگای ياريده‌ران بۆ شيكاره‌كه‌، به‌ شێوه‌ی له‌سه‌روه‌ستان و دووپات‌كردنه‌وه‌ بگۆازێته‌وه‌.

ده‌روونبرینداریيه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی "گواستنه‌وه‌ی ده‌مارگیری‌" به‌ شیكردنه‌وه‌ی به‌رگرێكان و واتاكان ده‌هێنرێته‌وه‌ ياد. ئه‌م ده‌مارگیریانه‌ كه‌مه‌كه‌مه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێن. به‌ ياد خستنه‌وه‌ی "ده‌مارگیری" ده‌روونبرینداریكان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كارێكی ئاڵۆزه‌، چونكه‌ له‌ ئه‌نجامی بێ‌لايه‌نی پزشكه‌كه‌ به‌ شێوه‌يه‌كی نه‌ستیانه‌ سۆزی خۆ-به‌تاوانبار-زان لای نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ هێزده‌بێت يان ڕه‌نگه‌ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ياده‌وه‌ریه‌ قورسانه‌ ببنه‌ هۆی دووپات بونه‌وه‌ی ده‌روونبریندارێكه‌ لای توشبۆكان.

له‌ جياتی ئه‌وه‌ پێوسیته‌ په‌يوندی چاره‌سه‌رێكه‌ شێوه‌يه‌كی "تێگه‌شتنی كارلێكردانه‌ی دوولایانه‌ " بگرێته‌ خۆ. له‌ په‌يوه‌ندێكه‌ پێويسته‌ پزشكه‌كه‌ له‌ نێوان ڕۆڵ‌بينين و خۆدورخسته‌نه‌وه‌ بێت وبچێت. گواستنه‌وه‌ بۆ پزشكه‌كه‌ ته‌نها به‌ مه‌به‌ستی تێگه‌شتنێكی دوولایانه‌یه‌.

زۆر كه‌م جاری تايبه‌ت، ‌له‌ گواستنه‌وه‌ی ڕوداووه‌كه‌ له‌ كاتی تيماركردن، وه‌ك ‌“تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، له‌ لايه‌ن نه‌خۆشه‌كه‌ بۆ ئه‌گه‌ری خراپی به‌كارهێنان له‌ لايان پزشكه‌كه‌وه„ هتد ڕويداوه‌.

شاره‌زایی چاك پێويسته‌ بۆ گواستنه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ی‌به‌رامبه‌ر لای پزشك، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌يه‌ كه‌ پزشكه‌كه‌ خۆی له‌ جياتی توشی ده‌روون‌برينداری بێت‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ڕووده‌ده‌ن كه‌ خۆماندووكردنێكی زۆر به‌ كه‌ره‌سه‌ی ده‌روونبرینداره‌كه‌ هه‌بێت، له‌ ‌نزيكبونه‌وه‌یه‌كی زۆر، يان له‌ به‌زاندنی سنوری خۆپاراستنی درك‌وهه‌ستياری، له‌ خۆبه‌دورخستنێكی زۆردا.

چاره‌سه‌ری ڕێبازی ئه‌ندیشه‌یی

چاره‌سه‌ری ڕێبازی ئه‌نديشه‌یی، له‌ توێژه‌ قوڵه‌كانی ده‌روون ده‌كۆڵێته‌وه‌ له‌ ڕێگای ووينه‌ی ناوه‌وه‌ به‌ لا رێی تيماری خه‌واڵویی وكاركردن له‌سه‌ر ڕوانگه وپارچه‌كانی ناوه‌وه‌‌ وبه‌و شێوه‌یه‌ نزدێك ده‌بنه‌وه له‌‌ ئاستی قوڵی ده‌روون. نمونه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ڕێبازی ئه‌نديشه‌یی تيماری ديناميكی ئه‌ندیشه‌یی ده‌روونبرينداریه‌ Psychodynamical Imaginative Trauma Therapy PITT يان تيماریی باری خۆ Ego-state therapy.

چاره‌سه‌ری ڕێبازی ڕه‌فتار: گۆڕانكاری بونیادی درك وڕاڤه‌

هه‌ر وه‌ها چاره‌سه‌ری ڕه‌فتاری ده‌روونبرینداریانه‌ به‌كار ده‌هێنرێت بۆ لاوازكردن يان نه‌هێشتنی بارگرژی ياده‌وه‌رێكان. جگه‌ له‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێت بۆ لابردن و شێكردنه‌وه‌ی ميكانزمی خۆخۆفێركه‌ره‌ی خۆپاراستن كه‌ ڕۆژانه‌ توشبوان عه‌زيه‌ت ده‌دات. چه‌ند پێكهاتێكی گرنگ، به‌ شێوه‌يه‌كی تايبه‌ت ئه‌و هانده‌رانه‌ Tigger كه‌ هۆكاری ناوه‌كی وده‌ره‌كی ده‌روونبرینداریه‌كه‌یه‌ زنجيره‌يه‌ك له‌ كاردانه‌وه‌ی نه‌ خواستيار به‌ دوای خۆياندا ده‌هێنن. چاره‌سه‌ری ڕه‌فتاری هه‌وڵده‌دات، ئه‌و پێكهاتانه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی كاردانه‌وه‌ی ده‌روونبريندارێكه‌،‌ يه‌كه‌ به‌ يه‌كه‌ بناسێته‌وه‌ و ده‌ست‌نيشانكات و هانده‌ره‌كه‌ له‌ كاردانه‌وه‌كه‌‌ جياكاته‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ نیشانه‌كانی ده‌روونبریندارێكه‌ نه‌هێڵێت. چاره‌سه‌ری ڕه‌فتاری ده‌روونبرینداریانه، به‌ په‌يوه‌ندی به‌ EMDR ڕاده‌یه‌كی به‌رزی سه‌ركه‌وتن له‌ پزشكی سه‌لمێندراو Evidence-based medicine به‌ده‌ست هێناوه‌. چاره‌سه‌ر له‌ ڕێگای ڕاڤه‌و گێڕانه‌وه‌ شێوه‌یه‌كی تايبه‌تی نۆیی چاره‌سه‌ری ڕه‌فتارییه‌.

چاره‌سه‌ر له‌ ڕێگای گێڕانه‌وه‌

كه‌سانی ده‌روونبریندار خواستێكیان تێدا دروست ده‌بێت، كه‌ بيره‌وه‌ريه‌‌ دابچڕاوه‌ له‌يادچۆكه‌ی ڕوداووه‌كه‌ بخه‌نه‌ تۆی چيروكێكه‌وه‌، واتا و مانای پێ ببه‌خشن وبيكه‌نه‌ پارچه‌يه‌ك له‌ چیروكی ژيانیان. بڕوانه‌ چاره‌سه‌ر به‌ ڕاڤه‌ی گێڕانه‌وه‌، به‌ ئه‌ڵمانی Narrative Expositionstherapie ئامانجی چاره‌سه‌ری گێڕانه‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ديرۆكێكی به‌يه‌كه‌وه‌ گونجاو بێنێته‌ كايه‌وه‌ كه‌ به‌پێی توانا گشت لايه‌نه‌كانی ڕوداووه‌كه‌ بگرێته‌وه‌ وبه‌و شێوه‌یه‌ كاردانه‌وه‌ی هه‌ستياری و جه‌سته‌یی به‌هێز لای توشبوان دامركێنێت. به‌ تاقی‌كردنه‌وه‌ حاڵی حازر سه‌لمێندراو كه‌ چاره‌سه‌ر به‌ ڕاڤه‌ گێڕانه‌وه له‌لای ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌رونبرینداری ئاسان يان فره‌ده‌روونبرینداریان هه‌بووه‌ ئه‌نجامی چاكی هه‌یه‌. ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ركردنه‌ له‌ جیهان پێش‌ده‌می بۆ ده‌كرێت (برۆانه‌ National Institute for Health and Care Excellence NICE guidelines).

جۆڵه‌ی هه‌ستياری چاو و چاره‌سه‌ركردنه‌وه‌ EMDR Eye movement desensitization and reprocessing

گرنگترین شت له‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ركردنه‌ "گرج‌وگۆڵ كردنی دوولايانه‌" يه‌. ئه‌ويش به‌ واتای گرج‌وگۆڵ كردنه‌وه‌يه‌كی خه‌ستی هه‌ردوو پارچه‌ی ده‌ماغ له‌ ڕێگای جوڵانه‌وه‌ی چاوو، ده‌نگ ويان خشان (عربی لمس). به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌و يادوه‌ریه‌ دامركێنراوانه‌ يان كه‌ به‌ته‌واوی ته‌شه‌نه‌یان نه‌ سه‌ندوه‌، شی ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌ميان پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رێكه‌ ته‌واو ده‌كات. ئه‌م شێوه‌ چاره‌يه‌ له‌ لايان Francine Shapiro دروست كراوه‌. ئه‌و له‌ پياسه‌یه‌ك ته‌ماشای كرد كه‌ كاتێك چاوی به‌ په‌له‌ ده‌جوڵانه‌وه‌،‌ ترسی يادوه‌ریه‌ ده‌روونبريندارێكه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی ده‌ستنیشانكردنی شيرپه‌نجه‌ كرابوو، كه‌م ده‌بوه‌وه‌. شێوه‌ چاره‌یه‌كی دروست كرد كه‌ يادوه‌ریه‌ ده‌روونبریندارێكان له‌ ڕێگای هاندانی دوولایانه، كاری ده‌كرده‌ چاره‌سه‌رێكه‌.

چاره‌سه‌ری پێكهێنان

جاره‌سری پێك‌هێنان خۆێ‌دوره‌په‌رێز ڕاده‌گرێت له‌ جياكردنه‌وه‌ی سێ چه‌مكه‌ی جه‌سته‌، گيان و ده‌روون. هه‌ر يه‌ك له‌و سێ ئاسته‌ كارده‌كه‌نه‌ يه‌كتر له‌ پرۆسه‌یه‌كدا بۆيه‌ لێره‌دا ڕه‌چاوو ده‌كرێن. له‌وه‌ به‌ده‌ر پێويسته‌ مروڤ له‌ ژينگه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تێكه‌ی ته‌ماشا كرێت. سنوری په‌يوه‌ندی نيوان مرو و ده‌وروبوه‌ری واتايه‌كی گه‌وره‌ به‌خۆوه‌ ده‌گرێت. چونكه‌ له‌ زانستی چاره‌سه‌ری پێكهێنان، په‌شێوی له‌ په‌يوه‌ندی به‌ خۆ، يان به‌ جيهانی ده‌ره‌وه‌، نكۆڵی يان كپ كردنی پێداويستیه‌ سروشتێكانی به‌دوا دێت. ئه‌مه‌‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی ته‌نگ‌وچه‌ڵه‌می ڕه‌فتار وشێوه‌ی گوزه‌ران. ڕوداوێكی ده‌روونبرينداری بۆنمونه‌ له‌ كاتی هێرشێكی سه‌كسی، ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ سنوری په‌يوه‌ندی له‌ لايه‌ن توشبوانه‌وه‌ هه‌ست پێ‌نه‌كرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌ كۆنه‌كانی پێك‌هێنان نشه‌ست بهێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌‌ ناتوانرێت تواناكانی خۆبه‌ڕيوه‌بردنی توشبوان گورج‌وگۆل كرێن. چاره‌سه‌ری پێك‌هێنان پێويسته‌ به‌ ڕاده‌يه‌ك بگۆردرێن كه‌ پێش‌هه‌موو شتێك وێنايه‌كی به‌پییز بگه‌يه‌نێته‌ توشبۆكه،‌ كه‌ شتێك هه‌يه‌ وه‌ك سنوره‌كان و پێداويستێكان. هه‌روه‌ها پێ ويسته‌ ته‌كنيكی چاره‌سه‌ری پێكهێنانانه‌ بخرێنه‌كار، كه‌ شێوه‌ی ده‌ربرێنی هه‌ست وه‌ك توڕه‌یی، ڕق و قينه‌ به‌هێز ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی توشبوان هه‌ميشه‌ زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ستانه‌‌ و له‌وه‌ نه‌ترسن كه‌ كاتی ناكات بكه‌ونه‌ شاڵاویان‌. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌ زه‌حمه‌تی ڕوبدات له‌ نگاداری جه‌سته‌ كاتێك كه‌ پرسی ئاگه‌داری ده‌بێته‌ نيشانه‌ بۆ له‌ش، و كاتێك كه‌ به‌ په‌يوه‌ندی به‌ ڕوداوه‌كه‌ وه‌ك ئابرووچونێك ته‌ماشا ده‌كرێت.

به‌ده‌ستهێنانی زانیاری

زانايان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌، كه‌ بۆ تيماری ڕوداووی به‌كۆمه‌ڵ به‌كارده‌هێنرێن، ناكۆكن. ڕوداووه‌كه له‌ بازنگه‌ی توشبوان چه‌ند جار دووبات ده‌كرێته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی باسه‌كه‌ ورووژانی تیانامێنێت وراده‌يه‌ك له‌ ته‌واوكاری به‌ خۆوه ده‌بێنێت. ئه‌م تيماريه‌ زياتر جۆرێكه‌ له‌ فرياكه‌وتنی سه‌ره‌تایی‌ وه‌ك له‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بێت. ئه‌م جوره‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ هچ جوره‌ په‌شێو‌ی چاره‌سه‌ری زانياری ده‌روونبرینداریان لا نيه‌ به‌ڵكو ته‌نها گرژیان لا هه‌يه‌، به‌ سوده‌ وباريان ئه‌هوه‌ن ده‌كاته‌وه‌. لای ئه‌وانی كه‌، چاره‌سه‌ريه‌كه‌ ئالۆزده‌بێت و ده‌روونبريندارێكه‌ قوڵتر ده‌كاته‌وه‌.

چاره‌سه‌ری تيماری‌جه‌سته‌یی

بۆ نمونه‌ ڕاهێنانی نه‌ هێشتنی گرژی وده‌روونبرينداری TRE (به‌ تايبه‌ت له‌رزه‌ی ماسكوله‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ كاره‌ساتی به‌سه‌ردا دێت ) و ئازاری جه‌سته‌یی Somatic Experiencing (مۆدێليكی چاره‌سه‌ری چه‌سته‌یی و ده‌روونبرينداری)

چاره‌سه‌ری تيماری شاكاری

بۆ نمونه‌ چاره‌سه‌ری هونه‌ری Art therapy

چاره‌سه‌ری كه‌

بۆ نمونه‌ زانستی ده‌روونبرينداری چه‌ند نه‌وه‌يه‌ك Mehrgenerationale Psychotraumatologie

چاره‌سه‌ر به‌ ده‌رمان[دەستکاری]

چاره‌سه‌ر به‌ ده‌رمان له‌ هه‌ندێ شێوه‌ی په‌شێوی يان بۆ هه‌ندێ ڕاده‌ی قورسی نيشانه‌كان، بۆ په‌شێوی پاش ده‌روون‌برینداری پێويسته‌. له‌ پاڵ چاره‌سه‌ری ده‌روونی ئه‌وا ده‌رمانی ده‌روونی دێته‌ كايه‌وه‌. ده‌رمانی ده‌روونی كارده‌كه‌نه‌‌ سه‌ر هاوسه‌نگی گۆاستنه‌وه‌ی گۆاسته‌وه‌ر‌كانی ده‌ماره‌كان له‌ ده‌ماغ وبه‌و شێوه‌یه‌ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ ئه‌ركه‌كانی ده‌ماغی نه‌خۆشه‌كه‌. به‌ لێكۆڵينه‌وه‌ی پزشكی شی‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر چ سیستمی گۆاسته‌وه‌ری ده‌ماره‌كان بێويسته‌ كار بكرێت تا نيشانه‌كانی ده‌روون‌برينداری كه‌م كرێنه‌وه‌ يان بۆ زاڵبوون به‌ سه‌ر گرژی ده‌روونی. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هچ كام له‌م ده‌رمانانه‌ هۆكاره‌كان چاره‌سه‌رناكه‌ن نا توانن جێگای چاره‌سه‌ری ده‌روونتيماری بگرنه‌وه‌. به‌ڵام له‌ هه‌ندێ جار ئاماده‌كاری بۆ ده‌كات يان ته‌با و هاوكات ده‌خرێنه‌ كار. هه‌ڵبژاردنی ده‌رمان، به‌ شێوه‌يه‌كی سه‌ره‌كی به‌ پێی نيشانه‌ سه‌ره‌كێكانی نه‌خۆشه‌كه‌يه‌‌. سه‌ركه‌وتنێكی هاوشێوه‌، له‌ چاره‌سه‌ری ده‌رمانی ده‌روون، وه‌ك له‌ چاره‌سه‌ری شيزوفرێنی، يه‌شتا به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌.

ڕه‌خنه‌گران پێيان وايه‌ كه‌ كاری به‌ده‌رمانكردنی نه‌خۆشی ده‌رون‌برينداران كاردانه‌وی قه‌يرانه‌كانه‌، ودوای به‌سه‌رچونی قيرانه‌كه‌ ئيتر مه‌ترسی له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ به‌كار هێنانی ده‌رمانه‌كه‌ بوه‌ستێنرێت. (ئولريش ساكسه‌ Traumazentrierte Psychotherapie)

دامركێنه‌ره‌كان

به‌نزۆدايه‌زه‌پين Benzodiazepine ئه‌و ده‌رمانه‌ ئارام‌گرانه‌يه‌ (عربی مسكن) كه‌ به‌ زۆری له‌ لايان پزشكانه‌وه‌ ده‌نووسرێن. ناسراوترین ناوی بازرگانی بريتيه‌ له‌ Tranxilium, Alzepram به‌نزۆدايه‌زه‌پين هه‌ستی ترس كه‌م‌ده‌كاته‌وه‌ وهه‌ستێكی خۆشی ئاسوده‌یی و ئارامی ده‌به‌خشێت. به‌شێوه‌يه‌كی تايبه‌ت كار ده‌كاته‌ دژ نيشانه‌كانی ورووژاوی بۆ نمونه‌ توڕه‌یی زيا، تێكچونی باری خه‌و و زوو زنوق‌چون به‌ هۆی ده‌روونبرينداریه‌وه‌. كار تێكردنه‌كه‌ی تێكرا يه‌كسه‌ریه‌ و كارتێكردنی نه‌خواستیار يان زيانی لابه‌لای كه‌مه‌ (عربی أعراض جانبية). به‌ڵام نه‌سلمێندراوه‌ كه‌ تا دوای چاره‌سه‌ری به‌ ده‌رمان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابێت. ئاگه‌داريه‌كی پێويست سه‌باره‌ت به‌ به‌نزۆدايه‌زه‌پين مه‌ترسی خووگرتنی هه‌يه (عربی ادمان)‌. ته‌نانه‌ت دوای وه‌رگرتنی ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌ به‌رده‌وامی بۆ ماوه‌ی زيا له‌ شه‌ش هه‌فته‌ مه‌ترسی ئاڵوده‌ی خووگرتنی جه‌سته‌یی و ده‌روونی هه‌يه‌. ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ به‌نزۆدايه‌زه‌پين له‌ لايان زۆر له‌ پزشكه‌كانه‌وه‌ زۆر ده‌نوسرێت، ڕه‌نگه‌ بگه‌رێته‌وه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ زانياری ته‌واويان نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆكيه‌ تازه‌كانی تر.

دژه‌ خه‌مۆكێكان

دژه‌خه‌مۆكێكان Antidepressant به‌و ده‌رمانانه‌ ده‌وترێت كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به‌كار ده‌هێنرێن. زوربه‌ی دژه‌خه‌مۆكێكان كار ده‌كه‌نه‌ بازنگه‌ی گواسته‌ره‌ ده‌مارێكان كه‌ زياتر بريتين له‌ نۆرادرينالين Norepinephrine و سيرۆتۆنين Serotonin. ئه‌نجامی لێكۆڵنه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و مه‌زه‌نه‌يه‌ به‌هێز ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و نيشانانه‌ی به‌ هۆی ده‌روونبريداری په‌یدا ده‌بن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ تێكچون و لاسه‌نگی سيرۆتۆنين. دژه‌ خه‌مۆكێكان ده‌توانن ئه‌م لاسنگيه‌ چاك بكاته‌وه‌. دژه‌ خه‌مۆكێكان ڕه‌وشی میزاج ڕوونده‌كه‌نه‌وه‌ و ترسه‌كان كه‌مده‌كه‌نوه‌. هه‌ندێكيان گرج‌وگۆڵی زياده‌كه‌ن هه‌ندێك وه‌ك خۆی ده‌هێڵنه‌وه‌ يان كه‌می ده‌كه‌نه‌وه‌. دوايينيان كاتێك به‌كار ده‌هێنرێت كه‌ جم‌وجۆڵی نه‌خۆشه‌كه‌ زياكات و زۆر ناڕه‌حه‌تبێت. زۆر له‌و ده‌رمانانه‌، به‌ گوێره‌ی كه‌ره‌سه‌ی ناوه‌ڕۆكی، دوای نزديكه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ كارده‌كه‌ن. دژه‌خه‌مۆكێكان ده‌كرێنه‌ دوو به‌شه‌ی سه‌ره‌كی‌یه‌وه‌

دژه‌ خه‌مۆكێی سێ بازنگه‌یی

له‌ سه‌ره‌تاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كارتێكردنی چارسه‌ری ده‌رمانیانه‌ی ده‌روونی بۆ په‌شێوێكانی ده‌روونبرینداری، شه‌ڕه‌ڤانانی جه‌نگ به‌ ده‌رمانی جياجيای دژه‌خه‌مۆكێی سێ بازنگه‌یی Tricyclic antidepressant چاره‌سه‌رده‌كران. به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌ Amitryptilin و Imipramin. هه‌ردوو هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سيرۆتۆنين وسه‌لمێندراوه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری هه‌موو نیشانه‌كان ده‌كه‌ن. ده‌سيپرامین Desipramin، كه‌ نۆرئدرينيانه‌ كارده‌كات ڕه‌زامه‌ندی زۆری به‌ده‌ست نه‌هێنا.

ڕاگری هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ڵچنینی سيرۆتۆنین

Selective serotonin reuptake inhibitor SSRI ناهێلن كه‌ سيرۆتۆنين له‌ خانه‌ی ده‌ماره‌كان هه‌لچنرێن وبه‌و شێوه‌يه‌ هاوسه‌نگی كه‌می سيرۆتۆنين چاره‌سه‌رده‌كات. ده‌سته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی يه‌كه‌من بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونبرینداری ده‌ستبه‌جێی يان په‌شێوی گرژی پاش ده‌روونبرينداری Posttraumatic stress disorder PTSD درێژخايان. به‌ پێچه‌وانه‌ی دژه‌خه‌مۆكێی سێ‌بازنگه‌یی به‌گشتی سازگه‌رانه‌ ده‌گونجێن و كارتێكردنی نه‌خواستیار يان زيانی لابه‌لا به‌تايبه‌ت دژه‌كۆلينه‌رگيان Anticholinergic نيه‌. سه‌باره‌ت كارتێكردنی دژ به‌ په‌شێوی پاش ده‌روونبرينداری، ڵێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌نجامی ڕه‌زامنددار له‌ چاره‌سه‌ری گروپی زۆر. SSRI ده‌توانن يادوه‌ريه‌ ئازاده‌ره‌كان، يان ڕه‌فتاری خۆ-دووره‌په‌رێز-ڕاگری، به‌ڵام زياگۆرج بوونه‌وه‌ش‌ كه‌مكاته‌وه‌. يارمه‌تی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌روونی ده‌دات يان ئامده‌یی بۆ ده‌كات. كارةێكردنی باش سه‌لمێندراوه‌ بۆ كه‌ره‌سته‌ی Fluoxetin (٢٠-٨٠ ملی گرام)، Paroxetin (٢٠-٥٠ ملی گرام) و Sertralin (٥٠-٢٠٠ ملی گرام، مام‌ناوه‌ند ١٠٠-١٥٠ ملی گرام). نیشانه‌كان دوای دوو تا چوار هه‌فته‌ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌. له‌ ئه‌ڵمانيا ته‌نها بواردراوه‌ به‌ Paroxetin بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی په‌شێوی گرژی پاش ده‌روونبرينداری PTSD.

دژه‌ خه‌مۆكێ تر

هچ لێكۆڵینه‌وه‌ نيه‌ سه‌باره‌ت به‌ Mirtazapin، Bupropion و Trazodon. هه‌مان كاریگه‌ری وه‌ك Sertralin ـيان به‌ده‌ست ‌هێناوه‌.

دژه‌ دابڕانی ده‌رونی

دژه‌ دابڕانی ده‌رونی Antipsychotic هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر تۆڕی ڕاگه‌ينه‌ره‌كانی ده‌ماغ به‌وه‌ی كه‌ كه‌ره‌سته‌ی گواسته‌ری ده‌ماری، Dopamin كه‌م ده‌كاته‌وه‌، و به‌و شێوه‌يه‌ تۆڕی پاش وه‌رگره‌كان ناتوانن ئيتر هچ چالاك بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌‌ تاڕاده‌يه‌ك ئارام به‌خشن وبۆ لابردنی هه‌موو جۆره‌كانی دابڕانی ده‌رونی گونجاون. ده‌رمانی دژه‌ دابڕانی ده‌رونی ده‌شێت ته‌واوكه‌ری پێشوازیكاره‌كانی وه‌ك Serotonin، Acetylcholin، Histamin و Noradrenalin بن. ده‌رمانی دژه‌ دابڕانی ده‌رونی نمونه‌یی به‌و ده‌رمانانه‌ ده‌وترێت كه‌ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر نیشانه‌ ئه‌رێنێكانی شیزۆفرێنی (وه‌ك وڕێنه‌ (عه‌ربی هلوسة)، و واهيمه‌ (عه‌ربی أوهام) ). ده‌رمانی دژه‌ دابڕانی ده‌رونی نا نمونه‌یی تازه‌ ته‌نانه‌ت كار ده‌كه‌نه‌ سه‌ر نیشانه‌ نه‌رێنێكانی شیزۆفرێنی (وه‌ك كه‌می جم‌وجۆل يان په‌شێوی تيژی بيركردنه‌وه‌ (عه‌ره‌بی تركيز) ). ده‌رمانی دژه‌ دابڕانی ده‌رونی نا نمونه‌یی وه‌ك Olanzapin، Quetiapin و Risperidon به‌كار ده‌هێنرێت بۆ نه‌خۆشی ده‌روونبرینداری كه‌ نيشانه‌ی دابڕانی ده‌روونی له‌گه‌ڵ‌دا يه‌ (وه‌ك واهيمه‌) يان له‌ كاتێك كه‌ SSRI به‌ ته‌واوی كاری خۆی نه‌كات. تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌. به‌ڵام يه‌شتا لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوی به‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

کاردانەوەی لە سەر توش‌بووەکان[دەستکاری]

كارتێكردنه‌كانی ده‌روونبرینداری كارگێری قه‌به‌ی هه‌یه‌ به‌ سه‌ر ژیانی توش‌بووان. خه‌لكانی ده‌روونبریندار زۆرجار ئه‌مبه‌روئه‌وبه‌ركێ ده‌كه‌ن له‌ نێوان دووركه‌وتنه‌وه له‌ ياده‌وه‌ریه‌ ده‌روونبریندارێكه‌ وئه‌نجامه‌كانی (تا ڕاده‌ی تاسان يان شیبوونه‌وه‌)‌ له‌لايه‌ك، و له‌ناكاو كه‌وتنه‌ به‌ر گورژمی ياده‌وه‌ریه‌كان (گه‌ڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رێكان Flashback) له‌ لايه‌كی تره‌وه‌. ئه‌و يادوه‌ريانه‌ به‌ هۆی وێنه‌یه‌ك، هه‌ستێك، بۆنێك به‌بیردێنه‌وه‌ يان به‌ هۆی چه‌ند فاكته‌رێكی تايبه‌ت (هانده‌ر Trigger) كه‌ ده‌بنه‌ هۆی هه‌ستی ترس، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ په‌يوه‌ندیان نه‌بێت به‌ ڕووداوكه‌وه‌. ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه‌ هه‌ندێكیان يارمه‌تی پزشكی پێویست ڕه‌دبكه‌نه‌وه‌‌، چونكه‌ توش‌بووان ئه‌مه‌ به‌ شێواندنی ژيانی ڕۆژانه‌یان ده‌زانن و گوێ‌ناده‌نه‌ ڕه‌وشه‌كه‌ وه‌ك هه‌ر نه‌بوبێت وابێت (حاشاكردن) و پێشنیازی ڕه‌وشی ئاسایی به‌ خويان ده‌كه‌ن. چه‌ند سالێك ئه‌مه‌ زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌فتاری بێ هوشی كه‌سی توشبوو و به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ڕادێت له‌ سه‌ر ئه‌م ده‌مامكه‌ی پاراستنه‌ له‌ پێناو خۆلادان له‌ ده‌رونبریندارێكه‌. ته‌نگ‌وچه‌ڵه‌مه‌یه‌كی تر بۆ نه‌خۆشه‌كان ئه‌و هه‌سته‌يه‌ كه‌ گيرۆده‌ی‌ ڕۆڵی ژيانيانن كه‌ له‌ ژينگه‌كه‌يان ده‌وردراوه‌. هه‌رچه‌نده‌ كارتێكردنی ڕوداوه‌ ده‌روونبریندارێكه‌ به‌ شێوه‌يه‌كی به‌ هێز بوو بێت و بيره‌وه‌ریه‌كی به‌رده‌وام به‌جێ‌هێشتبێت ڕه‌نگه‌ كه‌سه‌ توش‌بۆكه‌ نه‌ له‌كاتی ڕوداوه‌كه‌ و نه‌ له‌ پاشان هه‌ستی پێ نه‌كات. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌ به‌رده‌وامی يان بۆ ماوه‌يه‌كی درێژ به‌ ته‌واوی له‌ ياد بچێته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی گرنگی بداته‌ نه‌ به‌ نه‌خۆشێكه‌ و نه‌ به‌ برينێكانی ده‌رونی.

ده‌روونبرینداری تایبەت[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • لە ئەڵمانییەوە بە دەستکارییەوە وەرگێڕدراو. بڕوانە Trauma Psychologie
  1. ^ The ICD-10 – Classification of Mental and Behavioural Disorders – Clinical descriptions and diagnostic guidelines. (PDF; 1,3 MB)
  2. ^ کتێبی: Trauma لەلایان Luise Reddemann
  3. ^ Hans-Jürgen Wirth: 9/11 as a Collective Trauma and other Essays on Psychoanalysis and Society. Psychosozial-Verlag, 2004.
  4. ^ Andreas Maercker: Posttraumatische Belastungsstörungen: Psychologische Modelle. S. 37.
  5. ^ Clemens Hausmann: Einführung in die Psychotraumatologie. UTB-Verlag, S. 50/51, aufgerufen am 10. August 2011.