دروستیی سیاسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

دەستەواژەی ڕاستیی سیاسی یان دروستیی سیاسی (بە ئینگلیزی: Political correctness؛ کورت دەکرێتەوە بۆ PC) بەکاردێت بۆ پێناسەکردنی ھەر زمان، سیاسەت یاخود حوکمێک، کەوا بەو نیازەوە دەردەبڕدرێن کە ھیچ بەشێکی کۆمەڵگە پێ ھەراسان نابێت بەھۆی ئەوەی کە شێوەی دەربڕینەکە وریایانەیە و گونجاوە.[١][٢][٣][٤][٥] یاخود بریتیە لەو وشە و ڕەفتارانەی کە لە کاتی دەبڕینیاندا، ھیچ چینێکی کۆمەڵگە ئیھانە ناکات. لە کۆتاییەکانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، دەستەواژەکە تایبەت کراوە بۆ ئاماژەدان بەو جۆرە قسانەی کەوا دوورە لە بێبەشکردن یان شێواندنی ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بە تایبەت ئەو چین و توێژانەی کەوا بەھۆی ڕەچەلەک و ڕەگەزیانەوە پێناسە دەکرێن.[٦][٧]

سەرەتای بەکارھێنانی دەستەواژەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی حەفتاکان و ھەشتاکان لەلایەن چەپگەڕەکانەوە وەک دەستەواژەیەکی تەنز ئامێز بەکارھاتووە، دواتر و لەکۆتاییەکانی سەدەی بیستەم مانای دەستەواژەکە گۆڕانکاری بەسەردا ھات و بووە دەستەواژەیەکی نوێ کە بنچینەی لە ڕەخنەکانی شۆپپارێزیەوە گرتبوو.[٨][٩][١٠][١١]

بەشێک لەو وشە کۆنانەی کەوا جیاکاری تیادا بەدی دەکرێت ئێستا گۆڕاون و بەو وشانە دەگوترێت "لەڕووی سیاسیەوە درووستن - Politically Correct". بۆ نموونە وشەی "Mankind" کرا بە "Humankind" لە زمانی ئینگلیزیدا تاکو جیاکاری لەنێوان ڕەگەزی نێر و مێ بنبڕ بکات. دروستیی سیاسی کاریگەری گەورەی لەسەر زۆربەی زمانەکانی جیھان کردووە تاکو وشەکان بەشێوەیەک دابنرێن کە جیاکاری تیادا بەدی نەکرێت.[١٢][١٣]

دروستیی سیاسی بێبەش نەبووە لەوەی کە ڕەخنەی توندی لێبگیرێت و ھەندێکجار بەشێک لەو وشانەی دەستکاری دەکرێن بە وشەی "شێتانە" ناویان دەبردرێ. بۆ نموونە وشەی "کورتەباڵا-dwarf" گۆڕدراوە بۆ "vertically challenged - واتا کێشەی درێژی ھەیە). بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، سەپاندنی وشە درووستە سیاسیەکان بۆ ئەوەی کە شۆپپارێزی بتوانێ زاڵبێت بەسەر لیبرالیزم و لە بەرژەوەندی خۆیاندا بیقۆزنەوە.[١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ For definitions, see:
  2. ^ Gibson، Caitlin (13 January 2016). "How 'politically correct' went from compliment to insult". The Washington Post. لە ڕێکەوتی ٠٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  3. ^ Gibson، Caitlin (13 January 2016). "How 'politically correct' went from compliment to insult". The Washington Post. لە ڕێکەوتی ٠٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  4. ^ Florence، Joshua (30 October 2015). "A Phrase in Flux: The History of Political Correctness". Harvard Political Review. لە ڕێکەوتی ٠٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  5. ^ Chow، Kat (14 December 2016). "'Politically Correct': The Phrase Has Gone From Wisdom To Weapon". National Public Radio (NPR). لە ڕێکەوتی ٠٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  6. ^ Friedman، Marilyn؛ Narveson، Jan (1995). Political correctness: for and against. Lanham: Rowman & Littlefield. ISBN 978-0-8476-7986-7. لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  7. ^ Whitney، D. Charles و Wartella، Ellen (1992). "Media Coverage of the "Political Correctness" Debate". Journal of Communication. 42 (2): 83. doi:10.1111/j.1460-2466.1992.tb00780.x. 
  8. ^ Bernstein، Richard (28 October 1990). "Ideas & Trends: The Rising Hegemony of the Politically Correct". The New York Times. 
  9. ^ Bernstein، Richard (28 October 1990). "Ideas & Trends: The Rising Hegemony of the Politically Correct". The New York Times. 
  10. ^ Berman، edited by Paul (1992). Debating P.C. : the controversy over political correctness on college campuses. پەڕە Introduction. ISBN 978-0-307-80178-4. 
  11. ^ Smith، Dorothy E. (1999). Writing the social: critique, theory, and investigations (وەشانی Repr.). Toronto (Ont.): University of Toronto Press. پەڕە 175. ISBN 978-0-8020-8135-3. لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  12. ^ Bernstein، Richard (28 October 1990). "Ideas & Trends: The Rising Hegemony of the Politically Correct". The New York Times. 
  13. ^ Smith، Dorothy E. (1999). Writing the social: critique, theory, and investigations (وەشانی Repr.). Toronto (Ont.): University of Toronto Press. پەڕە 175. ISBN 978-0-8020-8135-3. لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  14. ^ Kaufman، Scott Barry (20 November 2016). "The Personality of Political Correctness; The idea of political correctness is central to the culture wars of American politics". Scientific American. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٠٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.