داڕێژە:Uw-ublock

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەژمارەکەت بەھۆی ناوی بەکارھێنەریت بەربەستکرا لەبەر ئەوەی لەگەڵ سیاسەتی ناوی بەکارھێنەر یەک ناگرێتەوە. و ناوی بەکارھێنەریت ھۆکاری سەرەکییە بۆ بەربەستنەکە. لەدوای دانانی ناوێکی بەکارھێنەری گوونجاو کە لەگەڵ سیاسەتی ناوی بەکارھێنەری, یەک بگرێتەوە بەخێرھاتیت بۆ ویکیپیدیا و بە ئازادی دەستکاری ویکیپیدیا بکە، و چۆنییەتی ھەڵبژاردنی ناوێکی بەکارھێنەری گونجاو لە خوارەوە باسکراوە:
بەگوێرەی سیاسەتی ویکیپیدیا, ناوی بەکارھێنەر پێویستە نوێنەرایەتی کەسەکە بکات. نابێت نوێنەرایەتیی: گروپێک، یان ڕێکخراوێک; یان بانگەشە و ڕێکلام; یان سەر لێشێوان دروست بکات (وەکوو بانگەشە بۆ مافێکی ویکیپیدیا بکات, نموونە ھەژمارێکی "بۆت" بێت (مەگەر پەسەند کرابێت),یان وا دەری بخات کە بەکارھێنەرەکە ھەر مافێک لە مافەکانی وەکوو بەرێوەبەرایەتی یان سەرپەرشتیاری, یان ھەر جۆرە ماف و دەسەڵاتێکی ھەیە وەکوو "ئەحمەد بەڕێوەبەر"، "سارا سەرپەرشتیار"); یاخوود ناوێکی سووکایەتی یان تێکدەر بێت. ھەرچۆنێک بێت, ناوێکی بەکارھێنەری کە ئاماژە بە ناوی کەسێک لەگەڵ ڕێکخراوێک دەدات بەیەکەوە ئاسایە, وەکوو "سارا ئەیمەن لە کۆمپانیای نالیا", "ئەحمەد لە کۆڕەک تیلیکۆم", یان "ئارام لە ڕووداو" ڕێگا پێدراوە, بەڵام نەک "بەڕێوەبەری کۆمپانیای نالیا". و لەنێوان ئەوانی تریش..
تکایە ساتێک لە کاتت بگرە بۆ درووستکردنی ھەژمارێکی نوێ, یان داوای گۆڕینی ناوی بەکارھێنەری ھەژماری ئێستات بکە . و ناوە نوێیەکەت پێویستە لەگەڵ سیاسەتی ناوی بەکارھێنەری بگونجێت.
  • بۆ درووستکردنی ھەژمارێکی نوێ بە ناوێکی بەکارھێنەری نوێوە, تکایە لە ھەژمارەکەی ئێستات بڕۆ دەرەوە و کرتە لێرە بکە

بۆ درووستکردنی ھەژمارێکی نوێ.

  • ئەگەر دەتەوێ ناوی بەکارھێنەری ھەژماری ئێستات بگۆڕیت, لەوانەیە پێویست بکات ئەو کۆدەی خوارەوە لە وتووێژی پەڕەکەت زیاد بکەیت: {{unblock-un|لێرە_ناوە_نوێیەکە_بنووسە|reason=ھۆکارەکەت لێرە بنووسە ~~~~}}.

تکایە تێبینی ئەوە بکە ئەو ناوەی ھەڵی دەبژێریت کەسی تر ناتوانێت ھەڵیبژێرێتەوە یان گەر پێشووتر ھەڵبژێردرا بێت ناتوانیت ھەڵیبژێریت. بۆ ئەوەی دڵنیا ببیتەوە لە بەردەست بوونی ناوەکە دەتوانیت بچیتە ئێرە و لە ناوەکە بگەڕێیت و دڵنیا بیتەوە ئەگەر ھاتوو ئەنجامی گەڕانەکە ھیچی نیشان نەدا ئەوە واتای ئەوەیە بەردەستە بە پێچەوانەوە گەر ئەنجامی ھەبوو واتا بەردەست نییە.

گرنگ: ئەگەر وا بیردەکەیتەوە کە ناوی بەکارھێنەریت دژی سیاسەتی ناوی بەکارھێنەری نییە, و گەر وا بیردەکەیتەوە ئەو بەربەستنە بەھەڵە کراوە، ئەوا لەوانەیە پێویست بکات داوایەک بکەیتەوە و ھۆکارەکەت بنووسیت: {{unblock|reason=ھۆکارەکەت لێرە بنووسە ~~~~}}.

سپاس.
بەڵگەدارکردنی داڕێژە

داڕێژە:Block notice/inner