داڕێژە:حەوتەی ویکی
ڕواڵەت
حەوتەی ویکی
ئەگەر چی ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی ١٠،٠٠٠ی تێپەڕاندووە و ئێستا ٧٣٬٢٤٥ وتاری ھەیە، بەڵام زۆربەی وتارەکان کەموکووڕییان تێدایە. بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە حەوتەی ویکی دامەزراوە. لە حەوتەی ویکیدا نووسەرانی ویکیپیدیا بە گەلەکۆمەگ و گەڵەڕاوێژ ھەوڵ دەدەن بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیا و باشترکردنی پەڕەکانی.
شێوەی کاری حەوتەی ویکی
حەوتەی ویکی لە سەرەتای ڕۆژی یەکشەممەوە دەست پێدەکات و ھەتا کۆتاییی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێ. لە نێوان ئەم ڕۆژانەدا پێویستە ئەم کارانەی خوارەوە بکرێن:
- پەرەپێدانی وتارێکی «کورت»:
- ھەموو حەوتەیەک وتارێکی کورت و کۆلکە لە نێوان کۆلکەوتارەکاندا ھەڵدەبژێردرێ و پەرەی پێدەدرێ. وتارەکە دەبێ گرنگ بێ و گونجاو بێ بۆ پەرپێدان؛ ھەر بۆیە باشترە لە وتارە کەمبایەخترەکان چاوپۆشی بکرێ (بۆ نموونە وتاری گوندەکان کە لە زۆربەی ویکیپیدیاکانی تریشدا کورتن و زۆر جێگای پەرەپێدانیان نییە). بۆ دیتنی ھەموو کۆلکەوتارەکان بڕوانن پۆل:کورت.
- خاوێنکردن و پەرەپێدانی وتارێکی «پێویست بە خاوێنکردن»:
- وتاری پێویست بە خاوێنکردن وتارێکە کە بە پێی شێوازەکانی ویکیپیدیا بۆ نووسینی وتارەکان نەنووسراوە. لە حەوتەی ویکیدا ھەموو حەوتەیەک وتارێکی ناخاوێن ھەڵدەبژێردرێ و خاوێن دەکرێتەوە و پەرەی پێدەدرێ. بۆ دیتنی ھەموو وتارە ناخاوێنەکان بڕوانن پۆل:ھەموو ئەو پەڕانەی خاوێنکردنیان پێویستە.
- چاکسازیی وتارێکی «بێسەرچاوە»:
- وتاری بێسەرچاوە بە وتارێک دەڵێن کە ھیچ سەرچاوەیەک و ژێدەرێکیان نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکەیان. لە حەوتەی ویکیدا ھەموو حەوتەیەک وتارێکی بێسەرچاوە ھەڵدەبژێردرێ و چاکسازی دەکرێ. بۆ دیتنی ھەموو وتارە بێسەرچاوە بڕوانن پۆل:وتارە بێسەرچاوەکان.
- پەرەپێدانی پەڕەکانی «ئەمڕۆ لە مێژوودا»:
- پەڕەکانی ئەمڕۆ لە مێژوودا لە پەڕەی دەستپێکدا (پەڕەی سەرەکیی ویکیپیدیا) دەردەکەون ھەر بۆیە زۆر بەرچاون و پەرەپێدانیان زۆر گرنگە. لە حەوتەی ویکیدا پەڕەکانی ئەمڕۆ لە مێژوودا، ھەر لە سەرەتای حەوتەوە ھەتا کۆتاییی حەوتەوە پەرەی پێدەدرێ.
- پەرەپێدانی وتارەکانی «ڕۆژژمێری زایینی»:
- لە حەوتەی ویکیدا پەڕەکانی ڕۆژژمێری زایینی، ھەر لە سەرەتای حەوتەوە ھەتا کۆتاییی حەوتەوە پەرەی پێدەدرێ.
وتارەکان سەبارەت بە کەسایەتییە کوردەکان و کوردستان مەڵایەتییان ھەیە بەسەر وتارەکانی ترەوە. لە کۆتاییی حەوتەدا و پێش نووسینی برنامەی حەوتەی داھاتوو، ئەو وتارانەی چاکسازی نەکراون دەبێ بخرێنە ناو پەڕە پەرەپێنەدراوەکانی حەوتەی ویکییەوە.