دابەشبوونی ناوەکی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
دابەشبوونی ناوەکی یان کەرتبوون (بە ئینگلیزی: Fission) لە ژینناسی، شێوەیەکە لە ناتوخمەزۆربوون لە زیندەوەرە تاک خانەکان کە تێیدا خانەیەک دابەش دەبێ بۆ دوو خانە.

دەربارە
[دەستکاری]دوو کەرت بوون زۆربونێکە تێیدا کەرتبوونی زیندەوەرە تاک خانەکە بۆ دوو زیندەوەری تاک خانە بەجێدەھێنەرێت. زیندەوەرە ناوک سەرەتایەکان ناوکێکی دیاریکراویان نییە، بۆیە ناوکە ترشی کەم ئۆکسجینی DNA بەبەرگ دەورە نەدراوە و DNA لە زیندەوەرە ناوک سەرەتایییەکاندا شێوەی بازنەیییە لە ھەنگاوی یەکەمی دووکەرت بوون DNA لە بەردەگرێتەوە پاشان ھەردوو لەبەرگیراوی DNA دەبەسترێتەوە بە دوو شوێنی جیاواز لەناوەوەی پەردەی خانەکە، لە کاتێکیدا خانەکە و پەردەکەی گەشەدەکەن ھەردوو DNA بازنەیییەکان جیادەبنەوە و لە کۆتایدا قەبارەی خانەکە دەبێتە نزیکی دوو ئەوەندەی قەبارە بچینەیییەکەی خۆی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Fission (biology)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |