خیمێنا گالارزا
خیمێنا گالارزا | |
|---|---|
خیمێنا گالارزا | |
| لەدایکبوون | ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢ شاری کامیری، بۆلیڤیا |
| پیشە | ڕۆژنامەنووس |
| خاوەنکار | تیڤی یو |
| ناسراوە بە | ئاشکراکردنی گزییەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆلڤیا (٢٠١٩) |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
خیمێنا گالارزا (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢) ڕۆژنامەنووسێکی بۆلیڤییە. بەرنامەکەی وایکرد گزییەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆلیڤیای ٢٠١٩ ئاشکرابکات.[١] لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]
ژیان
[دەستکاری]خیمێنا لە ساڵی ١٩٧٢، لە شاری کامیری لەوڵاتی بۆلیڤیا لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی زانکۆ، لە ساڵی ١٩٨٩ وەک ئەندازیاری جیۆلۆجی کاردەکات.[٣] دواتر چووەتە ناو بواری ڕۆژنامەوانی بۆ دەزگاکانی (Red UNO) وە (Cadena A) دواتر بۆماوەیەک وازدەھێنێت، لە ساڵی ٢٠١٤ دەگەڕێتەوە بۆ بوارەکە و کارکردنی بۆ دەزگای (TVU) دەستپێکرد.[٤] لەو دەزگایە بەرنامەکەی پڕبینەرترین پڕۆگرامی بەڕازیلی بوو.[٥] بەرنامەکەی پەردەی لەسەر گزییەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆلیڤیا ھەڵدا.[١] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، وڵات کەوتە قەیرانی سیاسییەوە، سەرۆککۆماری وڵات ناچارکرا دەستلەکاربکێشێتەوە و وڵات جێبھێڵێت و بچێتە مەکسیک.[٦] لەبەرامبەر ئەو ھەوڵانەی و بوێری ئەوا خیمینیا لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «October 25th, 2015 Elections: A Massive Planned Operation of Electoral Fraud». Human Rights Documents Online. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 1 2 «2020 International Women of Courage Award». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Ximena Galarza: 'Yo voy a ser periodista hasta el día de mi muerte' - La Razón». www.la-razon.com. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Jaque mate con Ximena Galarza». www.eldiario.net (بە ئیسپانی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ «Biographies of the Finalists for the 2020 International Women of Courage Awards». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Bolivian leader arrives in Mexico for asylum». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |