بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەزارپێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە خشیەوە ڕەوانە کراوە)
ھەزارپێ
ناوی پۆلێنکردنChilopoda
پلەی پۆلێنکردنclass
پۆلێنکردنی باوانMyriapoda
ڕێکەوتی دەستپێکردن٤١٨ million years BCE

ھەزارپێ، خشی[١] یان خشک[٢] (بە ئینگلیزی: Centipede) بە کۆمەڵێک لە گیانلەبەرانی جومگەپێ دەگوترێت کە ڕاوکەرن و ژمارەیەکی زۆر پێیان ھەیە. لە زمانی ئینگلیزیدا سێنتیپیدیان پێ دەگوترێت کە بە لاتین مەعنای سەدپێ دەدات، بەڵام لە ڕاستیدا ھیچ جۆرێکی خشی سەد یان ھەزار پێی نییە، بەڵکوو ژمارەی ئەو جووتە پێیانەی ھەیانە تاقە و لە ١٥وە تا ١٧١ جووت پێیان تێدا تۆمار کراوە.[٣]

زۆربەی خشییەکان گۆشتخۆرن و بە شوێنی گیانلەبەری بچووکدا دەگەڕێن کە دەرەقەتیان بێن و ڕاویان بکەن. زۆربەی خشییەکان ژەھراوین و دەتوانن بگەزن و ئێش بە مرۆڤ و گیانلەبەرانی تر بگەیەنن. لە بڕێک وڵاتدا، وەکوو چین، دەبرژێنرێن و وەک خواردن کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.[٤]

خواردن

[دەستکاری]

زۆربەی ھەزارپێکان گۆشتخۆرن. خواردنی سەرەکییان مێروو و گیانلەبەری بچووک وەک کرمی خاکی، مێش و بەچکەی مێشە. شیکردنەوەی ناوەرۆکی سکی ھەزارپێکان دەری خستووە کە ڕوەکەکان بەشێکی ڕێژەیەکی کەمی خواردنی ئەم گیانلەبەرانەن. ئەگەرچی کاتێک لە تاقیگەدا خواردنیان پێ نەدراوە مەجبوور بوون ڕووەکیش بخۆن.[٥]

مەلێک خشکێکی بە دەمەوە گرتووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «خشی»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠٢٤.
  2. ^ «خشک»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠٢٤.
  3. ^ «Evolutionary biology of centipedes (Myriapoda: Chilopoda)». Annual Review of Entomology. 52 (1): 151–170. 2007. doi:10.1146/annurev.ento.52.110405.091326. PMID 16872257.
  4. ^ Pak، Mijune. «Eating Bugs/Insects in Donghuamen Night Market!». Follow me Foodie. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ Lewis 2007, p. ١٦٨.