حەمزە زارعی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەمزە زارعی
لەدایکبوون٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦
نیشتەجێیجوانڕۆ
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکالۆریوسی سینەما، ماستەری شانۆگەری
خوێندنگەزانکۆی هونەری تاران
پیشەدەرهێنەر، فیلمنامەنووس
چالاکبوون٢٠١٢ - ئێستا
کارە ناودارەکان
لاژەی دەستەکان
وێبگەIMDB: [[١]]

حەمزە زارعی دەرھێنەر و فیلمنامەنووسی کورد و لە دایک بووی ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە شاری جوانڕۆی کوردستانی ڕۆژھەڵاتە. لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی بە چالاکیی ھونەری کردووە. کورتەفیلمی لاژەی دەستەکانی ئەم دەرھێنەرە (بە ئینگلیزی: Song of hands) بەشداری زیاتر لە شەست فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی کردووە و چوار خەڵاتی وەک باشترین فیلم بەدەست ھێناوە.[١][٢][٣] شانۆگەریی "لەناکاو عەباس" کە پێشکەشکاریی گشتیی کرا، زیاتر لە پانزە بڕوانامەی پێزانینی بۆ خۆی و گرووپەکەی لە فێستیڤاڵە سەرانسەرییەکانی ئێراندا بەدەست ھێنا.[٤][٥]

چالاکی و خەڵاتەکان[دەستکاری]

حەمزە زارعی کە لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی ٢٠١٢ی ئێراندا پلەی دوازدەھەمی بەدەست ھێنا، چووەتە زانکۆی ھونەری تاران و لە ھەمان ساڵدا دەستی بە چالاکییە ھونەرییەکانی کردووە. ساڵی ٢٠١٢ لە نێوان یازدەھەمین خولی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی "نەھال"، سکرتێری لیژنەی بینەران بووە. لەگەڵ گرووپی ڕێکخەرانی ئەم فێستیڤاڵە، لە ساڵی ٢٠١٥ یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی بێوشەی تارانیان ساز کرد، کە دیسان بوو بە سکرتێری کۆمیتەی بینەران. یەکەم ئەزموونی حەمزە زارعی وەک دەرھێنەر لە کورتەفیلمی لاژەی دەستەکان بوو. فیلمێک کە چوار خەڵاتی وەک باشترین فیلم بەدەست ھێنا بە بەشداریکردن لە زیاتر لە شەست فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم.[٦]

دوای ئەزموونی سەرکەوتووی دەرھێنانی کورتە فیلم و لە ھەمان کاتدا لەگەڵ خوێندنی شانۆ لە ئاستی ماستەر لە زانکۆی تاران، دەرھێنانی شانۆیەک بە ناوی "لەناکاو عەباس"ی کرد. شانۆیەک کە باسی ژیانی شانۆنامەنووسی بەناوبانگی ئێرانی عەباس نەعلبەندیان و ڕووداوە ھاوچەرخەکانی ژیانی دەکرد. ئەم شانۆیە لە یەکەمین فێستیڤاڵی ھونەرە نمایشییەکانی ڕادیی ساڵی ٢٠١٧ پەیکەری باشترین کاری دراماتیک و پەیکەری باشترین دەرھێنەر بۆ حەمزە زارعی بەدەست ھێنا. و پەیکەری باشترین ئەکتەری ژن، و باشترین سیناریۆ بۆ ئەندامانی گرووپەکەی بەدەست ھێنا.[٧] ساڵی ٢٠١٨ لە یەکەم فێستیڤاڵی نیشتمانی ھونەرە نمایشییەکانی "ئەفرا"، پەیکەری باشترین دراما و پەیکەری باشترین دەرھێنەری بەدەست ھێنا و خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ ئەندامانی گرووپەکەی بەدەست ھێنا. لە سێیەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی مووندا بۆ ھونەرە نمایشییەکان لە ساڵی ٢٠١٨، حەمزە زارعی خەڵاتی باشترین دراما و خەڵاتی باشترین دەرھێنەری بەدەست ھێنا، و خەڵاتی باشترین ئەکتەری و باشترین سیناریۆ بۆ ئەندامانی گرووپەکەی. ھەروەھا شانۆکەی "عەباس" لە سێھەمین فێستیڤاڵی فیلم و شانۆی ھیلاج پاڵێوراو بوو بۆ باشترین شانۆ و باشترین دەرھێنەر و باشترین دیزاینی سێت بۆ حەمزە زارعی و باشترین شانۆنامە و پەیکەری باشترین ئەکتەری بۆ ئەندامانی گرووپەکەی وەرگرت.[٨] بە کۆتایی خوێندن و پەتای کۆرۆنا، گەڕایەوە پارێزگای کرماشان و بۆ یەکەمجار لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە کۆمەڵەی شانۆی ناوچەی جوانڕۆی لەم پارێزگایەدا چالاک کرد. تا ساڵی ٢٠٢٢ وەک نوێنەری کۆمەڵگەی درامای ئەم شارە بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی.[٩]

لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣دا، حەمزە زارعی دووەم کورتە فیلمی خۆیی وێنە گرت. ئەم فیلمە بەناوی "دەستی کۆتایی" چیرۆکی گرووپێک دەگێڕێتەوە کە دەچنە شارێکی کوردستانی ڕۆژھەڵات بۆ نمایشکردنی فیلمی کۆتاییی یاری ساموێل بێکیت، بەڵام پێش نمایشەکە، تووشی دۆسیەیەکی ژنکوژی دەبن. ئەم بەرھەمە، بە سەرپەرشتی ھاوبەشی حەمزە زارعی و زوھرە خوسرەوی، بە قۆناغەکانی پۆست پرۆدەکشنی خۆیدا تێدەپەڕێت.[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://shortfilmnews.com/news/2146470466/%D8%AD%D9%85%D8%B2%D9%87_%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%B9%DB%8C_%D8%A7%D8%B2_%D8%AC%D9%88%D8%A7%DB%8C%D8%B2_%D9%85%D8%B3%D8%AA%D9%82%D9%84_%D9%81%DB%8C%D9%84%D9%85_%DA%A9%D9%88%D8%AA%D8%A7%D9%87_%D8%A2%D9%85%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7_%D8%AC%D8%A7%DB%8C%D8%B2%D9%87_%DA%AF%D8%B1%D9%81%D8%AA[بەستەری مردوو]
  2. ^ https://jvrd.farhang.gov.ir/fa/news/403230/%D8%A7%D8%AC%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%D8%B4-%D9%86%D8%A7%DA%AF%D9%87%D8%A7%D9%86-%D8%B9%D8%A8%D8%A7%D8%B3-%D8%AF%D8%B1-%D8%AC%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%B1%D9%88%D8%AF[بەستەری مردوو]
  3. ^ https://filmfreeway.com/hamzezarei
  4. ^ https://jvrd.farhang.gov.ir/fa/news/403230/%D8%A7%D8%AC%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%D8%B4-%D9%86%D8%A7%DA%AF%D9%87%D8%A7%D9%86-%D8%B9%D8%A8%D8%A7%D8%B3-%D8%AF%D8%B1-%D8%AC%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%B1%D9%88%D8%AF[بەستەری مردوو]
  5. ^ https://namnamak.com/%D9%81%D8%B1%D9%87%D9%86%DA%AF-%D9%88-%D9%87%D9%86%D8%B1/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D9%87%D9%86%D8%B1%D9%85%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D8%AD%D9%85%D8%B2%D9%87-%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%B9%DB%8C
  6. ^ https://namnamak.com/%D9%81%D8%B1%D9%87%D9%86%DA%AF-%D9%88-%D9%87%D9%86%D8%B1/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D9%87%D9%86%D8%B1%D9%85%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D8%AD%D9%85%D8%B2%D9%87-%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%B9%DB%8C
  7. ^ https://namnamak.com/%D9%81%D8%B1%D9%87%D9%86%DA%AF-%D9%88-%D9%87%D9%86%D8%B1/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D9%87%D9%86%D8%B1%D9%85%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D8%AD%D9%85%D8%B2%D9%87-%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%B9%DB%8C
  8. ^ https://namnamak.com/%D9%81%D8%B1%D9%87%D9%86%DA%AF-%D9%88-%D9%87%D9%86%D8%B1/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D9%87%D9%86%D8%B1%D9%85%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D8%AD%D9%85%D8%B2%D9%87-%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%B9%DB%8C
  9. ^ https://namnamak.com/%D9%81%D8%B1%D9%87%D9%86%DA%AF-%D9%88-%D9%87%D9%86%D8%B1/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D9%87%D9%86%D8%B1%D9%85%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D8%AD%D9%85%D8%B2%D9%87-%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%B9%DB%8C
  10. ^ https://namnamak.com/%D9%81%D8%B1%D9%87%D9%86%DA%AF-%D9%88-%D9%87%D9%86%D8%B1/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D9%87%D9%86%D8%B1%D9%85%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86/%D8%A8%DB%8C%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D8%AD%D9%85%D8%B2%D9%87-%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%B9%DB%8C