جەلیلە حەیدەر
جەلیلە حەیدەر | |
|---|---|
جلیلھ حیدر | |
جەلیلە حەیدەر لە ساڵی ٢٠٢٠ | |
| لەدایکبوون | جەلیلە حەیدەر ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨ |
| نەتەوە | پاکستانی |
| خوێندنگە | زانکۆ بلوچستان |
| پیشە | پارێزەر، فێمێنیست، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
| ناسراوە بە | یەکەم ژنە پارێزەر لەنێو خەڵکە چەوساوەکەی ھەزارە، سەرۆکی ڕێکخراوی فێمێنیستی بەرەی ژنانی دێموکرات،[١][٢] چالاکوان لە حیزبی عەوامی کرێکاران |
کارە ناودارەکان | دامەزرێنەری ئێمەش مرۆڤین، ناوی لە ١٠٠ ژنی تۆڕی بی بی سی ھاتووە. |
جەلیلە حەیدەر لەدایکبووی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨، کوێتە، پاکستان. پارێزەری پاکستانی، سیاسیی، بەرگریکار و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە لە شاری کوێتە، کەدەکەوێتە ھەرێمی بلوچستان لە پاکستان.[٣] جەلیلە بەوە ناسراوە کە بووەتە یەکەم ژنە پارێزەر لەنێو خەڵکی ھەزارە لە بلوچستان.[٤] ھەروەھا ناسراوە بەھۆی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی قازانج نەویست بەناوی 'ئێمەش مرۆڤین - پاکستانن" کە ئامانجی گەیاندنی ھەل و بەرەوپێشبردنی توانایە بۆ ژنان و منداڵان.[٣] جەلیلە بووەتە دەنگ و پارێزەری ئەو ستەمکارییەی لەخەڵکی ھەزارە لە بلچوستان لێیان دەکرێت.[٥] ناوبراو ناوی لە ١٠٠ ژنی کاریگەری تۆڕی بی بی سی بۆ ساڵی ٢٠١٩ ھاتووە.[٦] لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٧]
خوێندن
[دەستکاری]جەلیلە خوێندنی ماستەری لە زانکۆی بلوچستان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان تەواوکردووە.[٣]
ھەڕەشەکان
[دەستکاری]جەلیلە ھەڕەشەی لێکراوە لەلایەن کۆمەڵگاکەی خۆی و تووشی بێزارکردن بووەتەوە بەھۆی چالاکییەکانی لەبواری مافەکانی مرۆڤ.[٨] لە ئازاری ٢٠١٩، ناوی خرایە لیستی ئەوکەسانەی کەبۆیان نییە گەشتی دەرەوە بکەن، بەھۆی درووستبوونی چەند دەنگۆیەک لەسەر پەیوەندی ناوبراو بە بزووتنەوەی تەحەروومی پاشتوم.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Leadership». Women Democratic Front. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Azaranica: Women Democratic Front's Jalila Haider announced indefinite hunger strike against the on-going target killings of Hazaras in Quetta». Azaranica. ٢٨ی نیسانی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 1 2 3 «Jalila Haider». The Asia Foundation. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Jalil، Xari (٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Jalila Haider – ardent advocate of Hazara community rights». Dawn (بە ئینگلیزی). DAWN Media Group.
- ↑ «Pakistani Hazaras face a constant threat of targeted violence. Many say the security response has been ghettoizing and ineffective». Public Radio International (بە ئینگلیزی).
- ↑ «BBC 100 Women 2019: Who is on the list?». ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
- ↑ «2020 International Women of Courage Award». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Zafar، Muhammad (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «Hazara women defy the odds». لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Staff Reporter (١٦ی ئازاری ٢٠١٨). «Cabinet body puts travel ban on ex-minister, HR activist». Dawn (بە ئینگلیزی). DAWN Media Group. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.