جێگری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێگری سەرۆکی حکوومەت
副総理
ھێمای حکوومەتی ژاپۆن
ئێستا
تارۆ ئاسۆ

لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ (ە)وە
نازناوی پایەبەڕێز سەرۆکی حکوومەت
پایە بەرز
ئەندامێتیکابینە
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی
دەستنیشانکەرسەرۆک وەزیران
لەلایەن ئیمپڕاتۆرەوە ڕاوێژی دەکرێت
ماوەی پایەماوەیەکی دیاریکراو نییە
خاوەن پایەی دەستپێککیجورۆ شیدێھەرا
دامەزراندنی پایە٣ی ئایاری ١٩٤٧
پایەی دواتریەکەم
مووچە٢٠،٩١٦،٠٠٠¥

جێگری سەرۆکی حکوومەت (副総理، فکو-سۆری) دووەم بەرزترین پلەی ئۆفیسە لە ژاپۆن لقێکی فەرمی سەربە حکوومەتی ژاپۆنە بۆ بەرێوەبردن و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی وڵات لەدوای سەرۆک وەزیرانەوە، و یەکەم پلەیە بۆ ڕۆلگێران وەک سەرۆک وەزیران کە لەھەر حاڵەتێکی لەناکاو سەرۆک وەزیران نەیتوانی رۆلەکەی خۆی بگێرێت. ئۆفیسی جێگری حکوومەت بۆ ماوەییەکی کاتییە و ھەمیشەیی نییە

جێگری سەرۆکی حکوومەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ھەڵدەبژێردرێت و بۆ ئەو پاڵاوتنەکەش پێویستە کەسەکە ئەندامی کابینە بێت، بۆ ئەوەی بپالێورێت جێگری سەرۆک وەزیران لە ژاپۆن بەھەمان سیستمی ویلایەتە یەکگرتووەکان کارناکات، و ناتوانێت بە شێوەیەکی خۆگەر ببێت بە سەرۆک وەزیران، پێویستە پێشووتر بەڵگەنامەیەکی فەرمی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە واژوو کرابێت کە سەرۆک وەزیران توانای نییە، یان لە بارودۆخی دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیراندا دەتوانرێت بە فەرمی ببێت بە سەرۆک وەزیران

پێرستی سەرۆک وەزیرەکانی ژاپۆن[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


  • Kenkyusha's New Japanese-English Dictionary, Kenkyusha Limited, Tokyo 1991, ISBN 4-7674-2015-6

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]