بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جێنتڵمانەکان (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمیی فیلم

جێنتڵمانەکان (بە ئینگلیزی: Gentlemen) فیلمێکی ئەکشن و تاوانکاری بەریتانی -ئەمریکییە کاری دەرھێنان و بەرھەمھێنانی لەلایەن گای ڕیچی بۆ کراوە، , کە لە ٢٤ی ١ی ٢٠٢٠ نمایشکرا. ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە بریتین لە ماتیۆ مەککۆنۆ و کۆڵین فارێل و چارلی ھونام و میشێل دۆکەری و ھێنری گلینگ و ھیو گرانت. فیلمەکە باس لە فرۆشیارێکی ئەمریکی دوکات کە بە کۆمەڵ حەشیش لە ئینگلتەرا دەفرۆشێت.

فیلمەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە کۆڕزۆن مایفەیر بۆ یەکەمجار نمایشکرا و لە ١ی ١ی ٢٠٢٠ لە بەریتانیا لەلایەن فیلم دیستربشن و لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای ئێس تی ئێکس ئینتەرتەینمەنتەوە لە ٢٤ی ١ی ٢٠٢٠ نمایشکرا.[١] بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت و ھەروەھا سەرکەوتنێکی بازرگانی بەدەستھێنا، لە سەرانسەری جیھاندا ١١٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا لە بەرامبەر بوودجەی ٢٢ ملیۆن دۆلاریدا. زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی بە ھەمان ناو لە نێتفلێکس بەرھەم ھێنراوە، کە تیۆ جەیمس و ڤینی جۆنز، کایا سکۆدێلاریۆ، جیانکارلۆ ئێسپۆزیتۆ، دانیال ئینگس، جوولی ڕیچاردسۆن و پیتەر سێرافینۆڤیچ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ MarketMeets.
  2. ^ Cordero, Rosy (November 4, 2022). "Vinnie Jones, Kaya Scodelario & Giancarlo Esposito Among 6 Cast In Guy Ritchie's Netflix Series 'The Gentlemen'". Deadline Hollywood.