جی ئای ئێف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەی وێنەی جی ئای ئێف

جی ئای ئێف کورتکراوەی (Graphics Interchange Format)ـە وجۆرێکی بەربڵاوی فایلی گرافیکیە و لە لایەن CompuServe گەشەی پێدراوە. خوێندنەوەی ئەم جۆرە فۆڕماتە لە لایەن بەکارھێنەرانی ماکەوە بە گیف “giff” دەخوێندرێتەوە ولە لایەن بەکاربەرانی ویندۆزیش بە جیف “jiff” دەخوێندرێتەوە. ئەم جۆرە فۆڕماتە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە وێبدا بەکاردەھێنرێت چونکە شێوەی تایبەتی پەستاندن(compression)ی خۆی بەکاردەھێنێت. دوو جۆر وەشان لەم فۆڕماتە ھەیە ئەوانیش (GIF87a & GIF89a)ن وناوەکانیشیان ساڵی وەشاندنیان دەگەیەنن.

وێنەی تر[دەستکاری]

گۆی زەوی لەکاتی خولانەوە
بیردۆزێکی ئیساک نیوتن

سەرچاوە[دەستکاری]