جیاکردنەوەی ئایینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جیاکردنەوەی ئایینی جیاکردنەوەی کۆمەڵە کەسێکە لەسەر بنەمای ئایینەکەیان. دەستەواژەکە بەکاردێت بۆ کردەی جیاکردنەوەی ئایینی کە ڕوودەدات لەسەر بنەمای دیاردە کۆمەڵایەتیی[١] یان یاساییەکان.[٢] ھەروەھا وشەی «ڕەگەزپەرستی ئایینی» ش بۆ دیاردەکە بەکاردێت.

باکووری ئێرلەندا[دەستکاری]

جیاکردنەوەی ئایینی لە چەندەھا ناوچەی باکووری ئێرلەندا ڕوولەزیادبوونە، بەتایبەتی لە بێڵفاستی پایتەخت و شاری دێری. ئەم دیاردەیە زیادی کردووە بەھۆی چەند ناکۆکی و گرژییەکی زنجیرەیی بەردەوام لە نێوان مەسیحیە کاسۆلیکەکان و پرۆتستانەتەکان لەنێوان ساڵانی کۆتایی ١٩٦٠ کانەوە تا کۆتایی ٢٠٠٠ کان. ھەرچەندە جیاکردنەوەی ئایینی لە ھەموو شوێن و ناوچەیەک ڕوونادات بەڵام زۆربەی کاسۆلیکەکان منداڵەکانیان دەنێرن بۆ ئەو خوێندگایانەی لەلایەن کاسۆلیکەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

ھەروەھا زۆرینەی دانیشتوانەکان پێیان باشترە لە گەڕەکەکانی سەر بە ئایینەکەی خۆیان دا بژین و ئەم جۆرە جیاکردنەوەیەش بەشێوەیەکی بەرچاو باوە لە دانیشتوانە ھەژار و کەم دەرامەتەکانی شار و شارۆچکە گەورەکان دا کە ڕێژەیکی بەرز لە توندوتیژی و گرژی بوونی ھەیە.

لە ساڵی ٢٠١٢ دا ڕۆژنامەی ئەمریکی "سیاسەتی دەرەوە – Foreign Policy " بەم شێوەیە دیاردەکەی ڕوون کردەوە: "لە سەرەتای ئاگربەستەکانی ساڵی ١٩٩٤ ەوە ژمارەی (دیوارە ئاشتییەکان – سنوورە ئاشتییەکان) کە کۆمەڵ و کۆمەڵگە مەسیحیە کاسۆلیک و پرۆتستانتەکان لەیەک جیادەکاتەوە بەشێوەیەکی خێرا و بەرچاو زیادیان کردووە. بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ڕاپرسی کە لەلایەن زانکۆی ئۆڵستەرەوە ئەنجام درابوو زۆرینەی خەڵکی ناتوانن وێنەی لابردنی ئەو سنوورانە بھێنە پێش چاوی خۆیان. لەسەر ئاستی جیھان باکووری ئێرلەندا لەڕووی خانووبەرە و پەروەردەوە یەکێکە لەو ناوچانەی زۆرترین ڕێژەی جیاکردنەوەی تێدایە و لە کۆی ھەر ١٠ منداڵێک یەک منداڵ لەو خوێندنگەیانە دەخوێنن کە تێکەڵە لە نێوان کاسۆلیک و پرۆتستانتەکان دا."[٣]

ئێران[دەستکاری]

لە شۆرشی ئیسلامی ئێرانەوە لە ساڵی ١٩٧٩ دا ئایینی دەوڵەتی ئێران ئیسلامی شیعی بووە. ھەرچەندە ئایینەکانی یەھوودی، مەسیحی و زەردەشتی بەفەرمی ناسێنراون و بە پێی یاسا پارێزگاریان لێ کراوە وەک کۆمەڵە کەمایەتییە ئایینییەکان بەڵام مافیان نییە و رێگەیان پێ نەدراوە باوەڕی ھیچ ئێرانییەکی موسوڵمان وەربگرێنە سەر ئاینەکانیان. وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە کەمایەتییە ئایینییەکانی وڵاتی ئێران دووچاری دەستدرێژی، چەوساندنەوە و زۆرداری ئایینی بوونەتەوە.[٤]

پاکستان[دەستکاری]

پاکستان بەفەرمی وڵاتێکی ئیسلامییە و ھەڵدەستێت بە جێبەجێ کردنی ڕێوشوێنی پێناسەکردنی کێ موسوڵمانە و کێ ناموسوڵمانە. لەژێر ئەو مەرجانەدا موسوڵمانە ئەحمەدییەکان بە ناموسوڵمان ناسێنراون بەپێی یاسا و ناتوانن باوەڕ و پەرستنە ئایینییەکانی خۆیان بە ئازادی بە ئەنجام بگەیەنن و پەرەستگاکانیان بە «مزگەوت» ناوبنێنن یان سڵاو و پێشوازی لە خەڵکی بکەن بە دەستەواژەی ئیسلامی «سلام علیکم». ھەروەھا موسوڵمانە ئەحمەدییەکان خراونەتە دەرەوەی حوکمەت و ناتوانن ھیچ پیشەیەکی پلە بەرزیان ھەبێت لە پاکستان دا. چەندەھا دیاردەی دەرکردن و دوورخستنەوە لە زانکۆ، کۆلێژ، خوێندنگە و ناوەندە جیاوازەکان دا بوونی ھەبووە بەھۆی پەیڕەوی کردنی ڕێبازی ئیسلامی ئەحمەدی.

سعودیەی عەرەبی[دەستکاری]

پێش ١ ی ئازاری ساڵی ٢٠٠٤، ماڵپەری فەرمی حوکمەتی سعودی بەڕوونی ئاماژەی بە قەدەغەبوونی جوولەکەکان دەکرد لە چوونە ناوەوە بۆ ناو وڵاتەکە بەڵام ئەو دەقە بە کردەیی جێبەجێ نەدەکرا.[٥][٦][٧]

لە شاری مەککەدا تەنھا موسوڵمانان ڕێگەپێدراون و ناموسوڵمانەکان مافی چوون و گەشت کردنیان نییە بۆ ناو مەککە و ھەموو جۆرە ھەوڵێکی چوونەژوورەوەی بۆ ناو شارەکە لەلایەن ناموسوڵمانەکانەوە دەبێتە ھۆی ڕووبەرووبوونەوەی سزا وەک سزای دارایی و گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان.[٨] بەڵام لە شاری مەدینە ھەردوو موسوڵمان و ناموسوڵمان ڕێگەپێدراون تەنھا لە گۆڕەپانی «نەبەوی» نەبێت کە تەنھا موسوڵمانان ڕێگەپێدراون بەھۆی بوونی «مزگەوتی نەبەوی».

ھیندستان[دەستکاری]

ھەرچەندە چەند پەرستگایەک لە ناوەندی ناوچەی کیرالا بە ڕوونی نیشانە و ھێمایان داناوە کە ئاماژەدەکات بە قەدەغەبوونی چوونەژوورەوەی ناھیندۆسەکان بەڵام ژمارەیەکی کەمیان بەشێوەیەکی توند دەیسەپێنن وەک پەرستگای «گوروڤایەر» کە زۆر بە توندی پابەندە بە دابوونەریتە تایبەتەکانیانەوە. چەندەھا کەسی ناسراو ڕووبەڕی ئەو جیاکردنەوەیە بوونەتەوە. بۆ نموونە، ئیندرا گاندی ڕێگەی پێنەدرا بچێتە مەزارگەیەکی سەدەی دوانزدەھەم چونکە ھاوسەرگیری لەگەڵ فارسێک دا کردبوو بەناوی فەیروز گاندی کە لەسەر ئایینی زەردەشتی بوو. بەھەمان شێوەش لە ساڵی ٢٠٠٥ دا شاژنی تایلەند «ماھا چاکری سیریداھاران» ڕێی پێ نەدرا بچێتە ناو پەرستاگەیەک چونکە شێونکەوتووی ئایینی بوودی بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Knox, H. M. (October 1973). "Religious Segregation in the Schools of Northern Ireland". British Journal of Educational Studies. 21 (3): 307–312. doi:10.1080/00071005.1973.9973387. JSTOR 3120328. "...[S]egregated schooling, although in theory open to all, is in practice availed of by virtually only one denomination...." Also refers to pre-Partition religious schools which retained their exclusively Catholic demographics after Partition.
  2. ^ Norgren, Jill; Nanda, Serena (2006). American Cultural Pluralism and Law. Greenwood Publishing Group. p. 132. ISBN 978-0-275-98692-6., quoting U.S. Supreme Court Justice Anthony Kennedy in Board of Education of Kiryas Joel Village School District v. Grumet: "...[D]rawing school district lines along the religious lines of the village impermissibly involved the state in accomplishing the religious segregation."
  3. ^ "Return of the Troubles". Retrieved 29 November 2016 – via Foreign Policy. ٣١ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ U.S. Department of State (2005-09-15). "International Religious Freedom Report 2006 - Iran". U.S. Department of State. Retrieved 2006-11-08.
  5. ^ "The official tourism website stated that Jews were banned from entering the country; however, it was not enforced in practice." United States Department of State. Saudi Arabia, Country Reports on Human Rights Practices - 2004, February 28, 2005.
  6. ^ "Jews barred, said Saudi Web site". CNN. February 28, 2004. Retrieved 2008-06-02.
  7. ^ "www.sauditourism.gov.sa". Archived from the original on 2004-02-06. Retrieved 2008-07-21.
  8. ^ Sandra Mackey's account of her attempt to enter Mecca in Mackey, Sandra (1987). The Saudis: Inside the Desert Kingdom. W. W. Norton & Company. pp. 63–64. ISBN 978-0-393-32417-4.