جیاوازی موچە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

جیاوازی موچە لە نێوان ڕەگەزە جیاوازەکان دا (ژن و پیاو و ھتد…) بریتییە لە تێکرای جیاوازی ھەقدەست لە نێوان ژن و پیاودا کە ھەڵدەستن بەئەنجام دانی کارێک یان خزمەتێک و بەشێوەیەکی گشتی ئافرەتان کەمتر وەردەگرن بە بەراورد بە پیاوان. دوو جۆر لە پێناسە و پێوەر ھەیە دەربارەی موچەی جیاواز، ئەویش پشت ڕاستکراو و پشت ڕاستنەکراوە. پشت ڕاستکراو ھەڵدەستێت بە ڕەچاوگرتنی جیاوازییەکان لە (ژمارەی کاتژمێری کارکردوو، جۆری پیشە، ئاستی خوێندن و ئەزموونی کار). بۆ نموونە، یەکێک کە مۆڵەت (مۆڵەتی دایکایەتی) وەردەگرێت ھێندەی کەسێک موچە وەرناگرێت کە مۆڵەت وەرناگرێت لە کارەکەی.[١][٢]

موچەی کەم دەکرێت بەھۆی ئەم ھۆکارانەوە بێت: ھەڵبژاردەی تاکەکەسی، ھۆکاری زکماکی و دەرەکی. کردنی کارێکی کەمتر لە ٨ کاتژمیری (Part-Time) لە کاتێک دا ھەلی کاری ھەشت کاتژمێری تەواو (Full-Time) بوونی ھەیە بە نموونەی ھەڵبژاردەی تاکەکەسی دادەنرێت. نموونەی ھۆکاری ناتاکەکەسی کردنی کارێکی کارامەیی کەمە بەھۆی نەبوونی توانا بۆ خوێندن و مەشق پێکردن و جیاکاری کردنیش بە نموونەی ھۆکارە دەرەکییەکان دادەنرێت.

جیاوازی موچە دەکرێت ببێتە کێشە لە دیدگەی سیاسەتی گشتییەوە تەنانەت ئەگەر ھۆکاری جیاوازییەکەش بە تەواوی خۆویستانە بێت چونکە بەرھەمی دارایی کەم دەکاتەوە بەواتای ئەوەی ئافرەتان دەبێت پشت ببەستن بە ناوەندە خێرخوازییەکان لە تەمەنی پیری دا.

مێژوو[دەستکاری]

ساڵی ٢٠٠٥ لە لێکۆڵینەوەیەک دا کە ئەنجام درابوو لە نێوان دۆریس ڤایکبالمەر و رودۆلف وینتەر ئێمبەر کە زانیارییەکانیان لە ٢٦٠ لێکۆڵینەوەی ٦٠ وڵاتی جیھان وەرگرتبوو گەیشتە ئەو دەرئەنجامی کە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٠ بۆ ١٩٩٠، جیاوازییە پشت ڕاستنەکراوی موچەکان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە کەم بوون کردووە بەڕێژەی ٦٠٪ بۆ ٣٠٪ و ھۆکاری کەم کردنەوەکە دەگرێتەوە بۆ (باشترکردنی ئاستی خوێندن، مەشق و ھەلی کاری یەکسان) بۆ ئافرەتان.[٣] لێکۆڵینەوەیەکی دی لە ساڵی ١٩٩٨ دا ئەنجامدرابوو گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە کەم کردنەوەی جیاوازی موچە بەڕێژەی ١٪ ھاتۆتە کایەوە.[٤]

لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١١ (لەلایەن دەزگای بەڕێوبردنی یاسایی - Chartered Management Institute - CMI) بەڕیتانی ئەنجام درابوو گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەگەر موچەی ئافرەتانی بەڕێوبەر بەو ڕێژەیە زیادبکات ئەوا جیاوازی موچەی نێوان بەڕێوبەرە ژن و پیاوەکان یەکسان نابێتەوە ھەتا ساڵی ٢١٠٩.[٥]

یاسای دژە جیاکاری[دەستکاری]

بەپێێ نووسراوێکی ساڵی ٢٠٠٨ ی (ڕێکخراوی ھەماھەنگی و پەرەپێدان - OECD) زۆربەی وڵاتانی سەر بە ڕێکخراوی ھەماھەنگی و پەرەپێدان ھەستاون بە دانانی یاسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری لەسەر بنەمای ڕەگەزیی و نموونەش وەک: یاسای موچەی یەکسان لە ساڵی ١٩٦٣ و بەندی حەوتەم لە یاسای مافە مەدەنییەکان لە ساڵی ١٩٦٤.[٦] ئەم یاسایانە لەسەر ھەڵسووکەوت و مامەڵە جیاکاریکەرەکان کاریگەریان دەبێت تەنھا لە کاتی سەپاندن و جێبەجێ کردنیان دا. ڕێکخراوی ھەماھەنگی و پەرەپێدان دەڵێت:

لێرەدا کێشەیەکی گەورە ھەیە، لە ھەموو وڵاتانی سەر بە ڕێکخراوی OECD دا سەپاندن و جێبەجێ کردنی یاساکە پەیوەستە بە ویستی کەسی قوربانییەوە بۆ بەدواداچوون لە ستەمەکەی لێی کراوە. بەڵام زۆرێک لە خەڵکی ئاگاداری مافە یاساییەکانی خۆیان نیین دەربارەی جیاکاری لە شوێنی کار و پیشەدا و تەنانەت ئەگەر ئاگاداریش بن، سەلماندنی دۆسییەکی جیاکاری کارێکی گرانە لە ناوەڕۆک دا بۆ داواکار و رێکارە یاساییەکانی دادگا تێچوویەکی زۆری ھەیە کە لە ئەنجام دا سوودەکانی بردنەوەی دۆسییەکە زۆرجار بچووک و کەمن بۆیە ھەموو ئەمانە دەبنە ھۆی پشت سارکردنەوەی قوربانییەکان لە تۆمارکردنی داخوازینامە لە دادگاکان. "[٧]

لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، نووسینگەی بەرپرسیاری حوکومی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (GAO) گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە بە شێوەیەکی گشتی ئافرەتان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا لە ٨٠٪ پیاوان موچەیان پێ دەدرێت لە ساڵی ٢٠٠٠ دا و جیاکاری لە شوێنی کاردا بە ھۆکارێکی سەرەکەی دادەنرێت بۆ ئەو دیاردەیە. لە ڕۆشنای ئەم ئەنجامەدا (GAO) ھەستا بە ھەڵسەنگاندن و چاودێری کردنی یاساکانی دژی جیاکاری و ئاستی جێبەجێ کردنییان لە دامەزراوە حوکمی و تایبەتەکان دا. لە لێکۆڵینەوەیەکەی ساڵی ٢٠٠٨ دا، GAO بە وردی چاودێری ھەوڵەکانی سەپاندن و بڵاوبوونەوەی یاساکانی دەکرد لەلایەن (ئەنجوومەنی دەرفەتی ھەلی کاری یەکسان - EEOC) و (وەزارەتی کار). لە کۆتایی دا نووسینگەی بەرپرسیاری حوکومی ویلایەتە یەکگرتووەکان (GAO) گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەنجوومەنی دەرفەتی ھەلی کاری یەکسان بە وردی و توندوتۆڵی چاودێری ھەوڵی سەپاندنی یاسای جیاکاری موچە ناکات و ھەروەھا وەزارەتی کاریش چاودێری سەپاندنی ڕێکار و ئەنجامە کارامەییەکان ناکات دەربارەی جیاوازی موچە و لایەنەکانی تری جیاکاری کردن بۆیە GAO گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە «دەزگا فیدراڵییەکان دەبێت بەشێوەیەکی باشتر و کاریگەرتر چاودێری ڕێژ و شێوازی سەپاندنی یاسا دژە جیاکارییەکان بکەن.»[٨][٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ O'Brien, Sara Ashley (April 14, 2015). "78 cents on the dollar: The facts about the gender wage gap". CNN Money. New York. لە ڕێکەوتی May 28, 2015 ھێنراوە. 7% wage gap between male and female college grads a year after graduation even controlling for college major, occupation, age, geographical region and hours worked. 
  2. ^ The Simple Truth About The Gender Wage Gap (Report). 1310 L St. NW, Suite 1000 Washington, DC 20005. Spring 2018. Retrieved 19 March 2018. 
  3. ^ Weichselbaumer، Doris؛ Winter-Ebmer، Rudolf (2005). "A Meta-Analysis on the International Gender Wage Gap" (PDF). Journal of Economic Surveys. 19 (3): 479–511. CiteSeerX 10.1.1.318.9241Freely accessible. doi:10.1111/j.0950-0804.2005.00256.x. 
  4. ^ Stanley، T. D.؛ Jarrell، Stephen B. (1998). "Gender Wage Discrimination Bias? A Meta-Regression Analysis". The Journal of Human Resources. 33 (4): 947–973. JSTOR 146404. doi:10.2307/146404. 
  5. ^ Goodley, Simon (2011-08-31). "Women executives could wait 98 years for equal pay, says report". The Guardian. London. لە ڕێکەوتی August 31, 2011 ھێنراوە. While the salaries of female executives are increasing faster than those of their male counterparts, it will take until 2109 to close the gap if pay grows at current rates, the Chartered Management Institute reveals. 
  6. ^ "Gender pay gap statistics - Statistics Explained". ec.europa.eu. 
  7. ^ "What is the gender pay gap? - The Workplace Gender Equality Agency". web.archive.org. 31 October 2015. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2015-10-31. لە ڕێکەوتی ٠٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  8. ^ "The Gender Pay Gap Explained" (PDF). لە ڕێکەوتی ٠٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  9. ^ "Breaking down the gender wage gap" (PDF). dol.gov. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٠٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.