جیاوازیی مووچە
جیاوازیی مووچە لەنێوان ڕەگەزە جیاوازەکان (ژن و پیاو و ھتد…) بریتییە لە تێکڕای جیاوازیی ھەقدەست لەنێوان ژن و پیاودا کە کارێک یان خزمەتێک دەکەن. بەشێوەیەکی گشتی ژنان کەمتر وەردەگرن بە بەراورد بە پیاوان. دوو جۆر لە پێناسە و پێوەر ھەیە دەربارەی مووچەی جیاواز، ئەویش پشتڕاستکراو و پشتڕاستنەکراوە. پشتڕاستکراو ھەڵدەستێت بە ڕەچاوگرتنی جیاوازییەکان لە ژمارەی کاتژمێری کارکردوو، جۆری پیشە، ئاستی خوێندن و ئەزموونی کار. بۆ نموونە، یەکێک کە مۆڵەت (مۆڵەتی دایکایەتی) وەردەگرێت ھێندەی کەسێک مووچە وەرناگرێت کە مۆڵەت وەرناگرێت لە کارەکەی.[١][٢]
مووچەی کەم دەکرێت بەھۆی ئەم ھۆکارانەوە بێت: ھەڵبژاردەی تاکەکەسی، ھۆکاری زکماکی و دەرەکی. کردنی کارێکی کەمتر لە ٨ کاتژمیری (Part-Time) لە کاتێک دا ھەلی کاری ھەشت کاتژمێری تەواو (Full-Time) بوونی ھەیە بە نموونەی ھەڵبژاردەی تاکەکەسی دادەنرێت. نموونەی ھۆکاری ناتاکەکەسی کردنی کارێکی کارامەیی کەمە بەھۆی نەبوونی توانا بۆ خوێندن و مەشق پێکردن و جیاکاری کردنیش بە نموونەی ھۆکارە دەرەکییەکان دادەنرێت.
جیاوازی مووچە دەکرێت ببێتە کێشە لە دیدگەی سیاسەتی گشتییەوە تەنانەت ئەگەر ھۆکاری جیاوازییەکەش بە تەواوی خۆویستانە بێت چونکە بەرھەمی دارایی کەم دەکاتەوە بەواتای ئەوەی ژنان دەبێت پشت ببەستن بە ناوەندە خێرخوازییەکان لە تەمەنی پیری دا.
مێژوو
[دەستکاری]ساڵی ٢٠٠٥ لە لێکۆڵینەوەیەک دا کە ئەنجام درابوو لە نێوان دۆریس ڤایکبالمەر و ڕودۆلف وینتەر ئێمبەر کە زانیارییەکانیان لە ٢٦٠ لێکۆڵینەوەی ٦٠ وڵاتی جیھان وەرگرتبوو گەیشتە ئەو دەرئەنجامی کە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٠ بۆ ١٩٩٠، جیاوازییە پشت ڕاستنەکراوی مووچەکان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە کەم بوون کردووە بەڕێژەی ٦٠٪ بۆ ٣٠٪ و ھۆکاری کەم کردنەوەکە دەگرێتەوە بۆ (باشترکردنی ئاستی خوێندن، مەشق و ھەلی کاری یەکسان) بۆ ژنان.[٣] لێکۆڵینەوەیەکی دی لە ساڵی ١٩٩٨ دا ئەنجامدرابوو گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە کەم کردنەوەی جیاوازی مووچە بەڕێژەی ١٪ ھاتووەتە کایەوە.[٤]
لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١١ (لەلایەن دەزگای بەڕێوبردنی یاسایی - Chartered Management Institute - CMI) بەڕیتانی ئەنجام درابوو گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەگەر مووچەی ژنانی بەڕێوبەر بەو ڕێژەیە زیادبکات ئەوا جیاوازی مووچەی نێوان بەڕێوبەرە ژن و پیاوەکان یەکسان نابێتەوە ھەتا ساڵی ٢١٠٩.[٥]
یاسای دژە جیاکاری
[دەستکاری]بەپێی نووسراوێکی ساڵی ٢٠٠٨ ی (ڕێکخراوی ھەماھەنگی و پەرەپێدان - OECD) زۆربەی وڵاتانی سەر بە ڕێکخراوی ھەماھەنگی و پەرەپێدان ھەستاون بە دانانی یاسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری لەسەر بنەمای ڕەگەزیی و نموونەش وەک: یاسای مووچەی یەکسان لە ساڵی ١٩٦٣ و بەندی حەوتەم لە یاسای مافە مەدەنییەکان لە ساڵی ١٩٦٤.[٦] ئەم یاسایانە لەسەر ھەڵسووکەوت و مامەڵە جیاکاریکەرەکان کاریگەریان دەبێت تەنھا لە کاتی سەپاندن و جێبەجێ کردنیان دا. ڕێکخراوی ھەماھەنگی و پەرەپێدان دەڵێت:
لێرەدا کێشەیەکی گەورە ھەیە، لە ھەموو وڵاتانی سەر بە ڕێکخراوی OECD دا سەپاندن و جێبەجێ کردنی یاساکە پەیوەستە بە ویستی کەسی قوربانییەوە بۆ بەدواداچوون لە ستەمەکەی لێی کراوە. بەڵام زۆرێک لە خەڵکی ئاگاداری مافە یاسایییەکانی خۆیان نیین دەربارەی جیاکاری لە شوێنی کار و پیشەدا و تەنانەت ئەگەر ئاگاداریش بن، سەلماندنی دۆسیەکی جیاکاری کارێکی گرانە لە ناوەڕۆک دا بۆ داواکار و ڕێکارە یاسایییەکانی دادگا تێچوویەکی زۆری ھەیە کە لە ئەنجام دا سوودەکانی بردنەوەی دۆسیەکە زۆرجار بچووک و کەمن بۆیە ھەموو ئەمانە دەبنە ھۆی پشت سارکردنەوەی قوربانییەکان لە تۆمارکردنی داخوازینامە لە دادگاکان. "[٧]
لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، نووسینگەی بەرپرسیاری حوکومی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (GAO) گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە بە شێوەیەکی گشتی ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا لە ٨٠٪ پیاوان مووچەیان پێ دەدرێت لە ساڵی ٢٠٠٠ دا و جیاکاری لە شوێنی کاردا بە ھۆکارێکی سەرەکەی دادەنرێت بۆ ئەو دیاردەیە. لە ڕۆشنای ئەم ئەنجامەدا (GAO) ھەستا بە ھەڵسەنگاندن و چاودێری کردنی یاساکانی دژی جیاکاری و ئاستی جێبەجێ کردنییان لە دامەزراوە حوکمی و تایبەتەکان دا. لە لێکۆڵینەوەیەکەی ساڵی ٢٠٠٨ دا، GAO بە وردی چاودێری ھەوڵەکانی سەپاندن و بڵاوبوونەوەی یاساکانی دەکرد لەلایەن (ئەنجومەنی دەرفەتی ھەلی کاری یەکسان - EEOC) و (وەزارەتی کار). لە کۆتایی دا نووسینگەی بەرپرسیاری حوکومی ویلایەتە یەکگرتووەکان (GAO) گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەنجومەنی دەرفەتی ھەلی کاری یەکسان بە وردی و توندوتۆڵی چاودێری ھەوڵی سەپاندنی یاسای جیاکاری مووچە ناکات و ھەروەھا وەزارەتی کاریش چاودێری سەپاندنی ڕێکار و ئەنجامە کارامەیییەکان ناکات دەربارەی جیاوازی مووچە و لایەنەکانی تری جیاکاری کردن بۆیە GAO گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە «دەزگا فیدراڵییەکان دەبێت بەشێوەیەکی باشتر و کاریگەرتر چاودێری ڕێژ و شێوازی سەپاندنی یاسا دژە جیاکارییەکان بکەن.»[٨][٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ O'Brien, Sara Ashley (April 14, 2015). «78 cents on the dollar: The facts about the gender wage gap». CNN Money. New York. لە May 28, 2015 ھێنراوە.
7% wage gap between male and female college grads a year after graduation even controlling for college major, occupation, age, geographical region and hours worked.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ The Simple Truth About The Gender Wage Gap (Report). 1310 L St. NW, Suite 1000 Washington, DC 20005. Spring 2018. Archived from the original on ٢٤ی شوباتی ٢٠١٧. Retrieved 19 March 2018. ٢٤ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «A Meta-Analysis on the International Gender Wage Gap» (PDF). Journal of Economic Surveys. 19 (3): 479–511. 2005. CiteSeerX 10.1.1.318.9241. doi:10.1111/j.0950-0804.2005.00256.x.
- ^ «Gender Wage Discrimination Bias? A Meta-Regression Analysis». The Journal of Human Resources. 33 (4): 947–973. 1998. doi:10.2307/146404. JSTOR 146404.
- ^ Goodley, Simon (2011-08-31). «Women executives could wait 98 years for equal pay, says report». The Guardian. London. لە August 31, 2011 ھێنراوە.
While the salaries of female executives are increasing faster than those of their male counterparts, it will take until 2109 to close the gap if pay grows at current rates, the Chartered Management Institute reveals.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Gender pay gap statistics - Statistics Explained». ec.europa.eu.
- ^ «What is the gender pay gap? - The Workplace Gender Equality Agency». web.archive.org. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «The Gender Pay Gap Explained» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Breaking down the gender wage gap» (PDF). dol.gov. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.