جۆرج مایکل
جۆرج مایکڵ | |
|---|---|
مایکل لەسەر ستەیجی شانۆی Faith World Tour لە ساڵی ١٩٨٨ | |
| زانیارییەکان | |
| ناوی لەدایکبوون | جۆرجس کیریاکۆس پانایۆتو |
| لەدایکبووی | ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣ ڕۆژهەڵاتی فینچلی باکووری لەندەن، |
| مردووی | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (٥٣ ساڵ ژیاوە)[١][٢] جۆرجینگ ئۆن تاماس,ئۆکسفۆردشایر, ئینگلتەرا[٣] |
| چەشنەکان |
|
| پیشە(کان) | گۆرانیبێژ گۆرانینووس بەرھەمھێنی دەنگی |
| ساڵانی چالاکبوون | ١٩٨١–٢٠١٦ |
| کۆمپانیاکان |
|
| وێبگە | georgemichael |
جۆرجس کیریاکۆس پانایۆتو (٢٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣ – ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦) ناسراوە بە جۆرج مایکڵ گۆرانیبێژ و گۆرانینووس و تۆمارکەری دەنگی بەناوبانگی وڵاتی ئینگلتەرا و جیھان بوو. ناوبانگێکی زۆۆری بەھۆی گۆرانی کریسمسەوە بەدەست ھێناوە و ھاوکات لەشەوی کریسمسدا کۆچی دوایی کردووە. جۆرج بەھۆی گۆرانی کریسمسەوە بووە خاوەن ھەوادارێکی زۆۆر کە تەنانەت ھەندێکجار نازناوی گۆرانیێژی کریسمسیان لێنابوو و لە وڵاتانی ڕۆژھەڵات لەکاتی کریسمسدا پڕفرۆشترین گۆرانی بووە. لە تەواوی ژیانیدا توانیویەتی زیاد لە ١٠ ملیۆن کاسێت لەگۆرانییەکانی بفرۆشێت.
کارە ھونەرییەکان
[دەستکاری]یەکەم ئانگی خۆی مایکل لەنزیک ئەو قوتابخانەیە ئەنجامداوە کە پێشتر لێی خوێندبوو کە تێیدا چەند سەد کەسێک ئامادەی ئاھەنگەکە بوون. لەو ڕۆژەوە تاکو کۆتا ئاھەنگی گشتیان نە ئاھەنگی زۆۆر سەرکەوت و دانراوون و لەگشتیان ناوبانگێکی نوێی بەدەست ھێناوە. یەکەم دەستپێکی گۆرانی وتنی لەگەڵ گۆرانی بێژی ھاوڕێی ئەندرێ ڕیچڵی بووە. لە ساڵی ١٩٨١ تاکو ١٩٨٦ بەردەوام بوون. لەدرێژایی ٣٠ ساڵی تەمەنیدا ٥ ئەلبوومی نێو ستۆدیۆ و ٣٨ گۆرانی جۆری کلیپ و ٤٠ گۆرانی بەشێوەی تاک وتوەتەوە و لەگەڵ کۆمەڵێک ھونەرمەندی بەناوبانگ گۆرانی وتوە وەک ھونەرمەندان (ڕیھام فڕانکلین، ئاڵتن جۆنز، ماری جێپڵێی، مۆتیا(.
خەڵاتەکان
[دەستکاری]جۆرج خاوەن کۆمەڵێک خەڵاتە ئەوانیش ٣ خەڵاتی برێد ٢ خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی پیاوی بەریتانیا. ٤ خەڵاتی ئێم تی ڤی ٤ خەڵاتی ئیڤڵ نۆڤێڵۆ ٣ خەڵاتی ئەمەریکان میوزیک ٨ جار کاندیدکراو بۆ خەڵاتی گرامی کە توانیویەتی ٢ جار بیباتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «جۆرج مایکل ماڵاوایی لە ژیان کرد». Zagros News Agancy. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «جۆرج مایکڵ لە شەوی کریسمسدا ماڵاوایی لە ژیان کرد». ماڵپەڕی ڕووداو. ۲٦ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱٦. لە ۲٤ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «گۆرانیبێژی بەریتانی جۆرج مایكڵ كۆچی دوایی كرد». www.aa.com.tr. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیپیدیای ئینگلیزی.
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی لەندەن