جایڵز شێبریەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جایڵز شێبریەر لە زانکۆی ئامادەیی باڵای لیۆن (ENS) لە شاری لیۆن فیزیای خوێندووە, دوای تەواوکردنی دکتۆرا لە زانکۆی ڕۆچێستەر بەردەوام بوو لە توێژینەوەکانی. لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا گروپێکی توێژینەوەی لە (ENS Lyon) بە ھاوکاری لەگەڵ ڕوانگەی لیۆنی نزیک کە لە نزیکەوە دروستکرد. لە ساڵی ١٩٩٥ سەنتەری فەلەکناسی دی لیۆن دامەزراوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە بە سەنتەری فیزیای فەلەکناسی لیۆن کە بە (CRAL) ناسراوە، چابریێر بەردەوامە لە سەرکردایەتیکردنی یەکێک لە گروپەکانی توێژینەوە لە CRAL. ھەروەھا بەڕێوەبەری توێژینەوەیە لە سەنتەری زانستی نیشتمانی (CNRS).

چابریر بە کارەکانی لەسەر قەزەمە قاوەییەکان ناسراوە. پێش دۆزینەوەیان لە ساڵی ١٩٩٥ بە ھاوکاری لەگەڵ ئیزابێل باراف و فرانس ئالارد و دیدیە ساومۆن یارمەتی پەرەپێدانی تیۆری پێکھاتەی قەزەمە قاوەییەکانی داوە.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • مەدالیای زیوی ( CNRS ) لە ساڵی ٢٠٠٦ [١]
  • خەڵاتی ژان ڕیکارد ساڵی ٢٠١٠
  • میدالیای ئێدینگتۆن ٢٠١٢ [٢]
  • خەڵاتی ئەمپێری ساڵی ٢٠١٤
  • فرێد ھۆیل مەدالیا و خەڵات ٢٠١٩ [٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]